نرخی دۆلار دابەزی



 

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە 149 هەزار و 350 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

ڕۆژی ڕابردوو نرخی 100 دۆلار 149 هەزار و 500 دینار بوو، ئەمڕۆ ئەو نرخە دابەزی و گەیشتە 149 هەزار و 350 دینار.

نرخی دۆلار چەند ڕۆژێكە لە گۆڕانكاری بەردەوامدایە و شارەزایانی بواری ئابووری بانكی مەركەزی بە هۆكاری ئەو گۆڕانكارییانە دەزانن.

یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای یادگار بۆ ئاڵوگۆڕی درا و لە سلێمانی بە (خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ 100 دۆلار گەیشتە 149 هەزار و 350 دینار ی عێراقی.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، چەند ڕۆژێكە نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوەدایە، هۆكاری ئەو بەرزبوونەوانەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە بانكی مەركەزی ڕێژەیەكی كەمی خستووەتە بازاڕەوە و خواستی زۆریش لەسەر دۆلار هەیە، بەو هۆیەوە ڕۆژ بەڕۆژ 250 دینار بۆ 350 دینار دەچێتە سەر نرخی دۆلار.

سەبارەت بە پێشبینییەكان بۆ زیاتر بەرزبوونەوە یان نزم بوونەوەی نرخی دۆلار، یادگار حەسەن دەڵێت، ئەگەر بانكی مەركەزی بەمشێوەیەی ئێستا بەردەوام دۆلار ی كەم بخاتە بازاڕەوە، نرخەكەی زیاتر بەرز دەبێتەوە.

سەرۆكی یەكێتی: لە هێرشەكانی ئێران نیگەرانین
پێشت سەرۆكی یەكێتی: لە هێرشەكانی ئێران نیگەرانین
بەشێكی خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵات بەرەو هەرێمی كوردستان دێن
دواتر بەشێكی خۆپیشاندەرانی ڕۆژهەڵات بەرەو هەرێمی كوردستان دێن
ەیوەندیدار