ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئیسرائیل بە چەند مەرجێك، ڕێگا بە هاووڵاتییەكانی دەدات سەردانی سعودیە بكەن

خەڵك-بەشی هەواڵ

لە نوێترین هەنگاویدا بۆ گرنگیدان بە پەیوەندییەكانیان، ئیسرائیل بۆ یەكەمینجار ڕێگا بە هاووڵاتییەكانی دەدات، بەپێی چەند مەرجێكی تایبەت سەردانی سعودیە بكەن، بەڵام تاكو ئێستا سعودیە هیچ وەڵامێكی بۆ ئەو بڕیارە نەبووە.

ئاریا درعی، وەزیری ناوخۆی ئیسرائیل دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئەمنی وڵاتەكەی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، ڕێگا بە دانیشتووانی ئیسرائیل دەدرێت بەپێی چەند مەرجێكی ئایینی یان ئەنجامدانی حەج و بازرگانی، سەردانی سعودیە بكەن و بۆ هەر بازرگانێكیش ڕێگا دەدرێت ماوەی 9 ڕۆژ لە سعودیە بمێنێتەوە.

ئاشكراشی دەكات، بانگهێشتكردن و ڕێگاپێدانی سعودییەكان بۆ گەشتكردن بۆ هاووڵاتیانی ئیسرائیل بۆ سعودیە گرنگە.

هاووڵاتییە ئیسرائیلییە موسڵمانەكان، چەندین ساڵە بۆ ئەنجامدانی گەشتی حەج سەردانی سعودیەیان كردووە، بەڵام بۆ گەشتەكە پێویستیان بە ڕێگاپێدانی تایبەت یاخود بە پاسپۆرتی وڵاتێكی دیكە هەبووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە سعودیە و ئیسرائیل هیچ پەیوەنییەكی سیاسی لەنێوانیاندا نییە.

ئابوری

چین: ئەمریکا گێچەڵمان پێدەکات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سبەینێ لە ئەمریكا هەردوو بەرنامەی تیك تۆك و ویچات ڕادەگیرێت و وەزارەتی بازرگانی چین-یش ڕایدەگەیەنێت، پەكین بەم نزیكانە ڕێكاری تایبەت بەرامبەر بەم بڕیارە دەگرێتەبەر.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ شەممە قەدەغەكردنی ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك و ویچادی لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە بە “گێچەڵ” ناوبرد و دژایەتی وڵاتەكەشی بەرامبەر ئەو هەنگاوە خستەڕوو، داواشی لە واشنتن كرد دەستبەرداری ئەو هەڵسوكەوتانەی بێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر ئەمریكا هەڵەی خۆی بەم نزیكانە چاك نەكاتەوە، ئەوا چین ڕێكاری پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ڕەواكانی كۆمپانیاكانی خۆی دەگرێتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە میسر، خۆپیشاندانی دژی سیسی بەڕێوەچوو

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

خۆپیشاندان دژی سەرۆك كۆماری ميسر ئەنجامدرا.

 

كەناڵی تەلەفزیۆنی موكەمیلین بڵاویكردەوە، گروپێك لە ناوچەی عەرەب مەعمەل لە شاری سوێز-ی ڕۆژهەڵاتی قاهیرەی پایتەخت خۆپیشاندانیان دژ سیسی ئەنجامدا و هوتافی “ناتوانم بخەوم ئاسوودە نابم، بڕوخێ سیسی بڕوخێ” دەوتەوە.

بەپێی زانیارییەكان، بڕیارە ٢٠ی ئەیلول خۆپیشاندان ساز بكرێت و لەم خۆپیشاندانەشدا پەیامی “ناترسین، ناترسین، لەنێوان ئێمە و تۆدا ڕۆژی ٢٠ی ئەیلول هەیە”یان بە ڕژێم دەوتەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، محەمەد عەلی سەركردەی ئۆپۆزسیۆنی میسری، كە لە ئیسپانیا دەژی، داوای لە گەلەكەی كرد لە ٢٠ی ئەیلول خۆپیشاندان دژی سیسی ئەنجام بدەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

تووشبووانی كۆرۆنا لە ئەمریكا لە 7 ملیۆن نزیك دەبێتەوە

خەڵك-بەشی هەواڵ

بە گوێرەی دواین ئامار، تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 30 ملیۆن و 701 هەزار و 291 حاڵەت.

بە گوێرەی ئامارە جیهانییەكان، تاكو كاتژمێر 9:30ی ئەمڕۆ شەممە ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 30 ملیۆن و 701 هەزار و 291 حاڵەت، لەو ژمارەیەش نۆسەد و 56 هەزار و 498 حاڵەتی گیانلەدەستدانیش هەبووە.

لەسەر ئاستی وڵاتانی جیهان، ئەمریكا زۆرترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتاكەی تێدا تۆماركراوە و گەیشتووەتە شەش ملیۆن و 925 هەزار و 941 كەس و 203 هەزار و 171 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

ڤایرۆسی كۆرۆنا نەخۆشییەكی كوشندەیە و مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو لەشاری وۆهانی وڵاتی چین سەریهەڵداو لەئێستاشدا لە زیاتر لە 210 وڵات و ناوچەی جیهان بڵاوبووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان