ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە دهۆك؛ گەنجێك لە لای دیوار مزگەوتێك ویستی كۆتایی بەژیانی خۆی بهێنێ

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایدەگەیەنێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەكانیانەوە گەنجێكیان ڕزگار كرد، كە ویستبووی لە ڕێگەی چەكەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی بهێنێ.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ یەك شەممە 26-1-2020 لە گەڕەكی نزاركای نوێ لە نزیك دویاری مزگەوتی مەلا ناتق گەنجێك خەریك بووە كۆتایی بەژیانی خۆی بهێنێ.

ڕاشیگەیاندووە، دەستبەجێ لە لایەن پۆلیس و هێزەكانی ئاسایشەوە چوونەتە شوێنەكە و دەستیان بەسەر ئەو چەكەدا گرتووە، كە گەنجەكە بەنیاز بووە بۆ خۆكوشتن بەكاری بهێنێت و ڕزگاریان كردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لەماوەی ئەم مانگە لە پارێزگای دهۆك و شارۆچكەی زاخۆ نزیكەی 10 حاڵەتی كوشتن تۆماركراوە.

بەری دەمەكێ كێم ل تاخێ نزاركا نوی ل بەر دیوارێ مزگەفتا مەلا ناتقی گەنجەكی هەوڵا خوكوشتنێ دا بەلێ هێزێن پولیس و ئاسایشێ ل وێرێ ئامادەبوون و چەك ژێ هاتە وەرگرتن.

کوردستان

تەندروستی كەركوك: هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمارنەكراوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

هیچ حاڵەتێكی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا لە كەركوك تۆمار نەكراوە و ڕێنمایی دەدرێتە هاووڵاتیان.

ئەمڕۆ یەكشەممە 23ی شوباتی 2020 دكتۆر كەریم وەلی جەمیل بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك لەگەڵ زیاد خەلەف مەدید جێگری بەڕێوەبەری گشتی و دكتۆر سەباح نامیق بەڕێوەبەری بەشی تەندروستی گشتی، لەمیانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا جەختیان لەوە كردەوە كە لەپارێزگای كەركوك هیچ حاڵەتێكی تووشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆمار نەكراوە.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك جەختیكردەوە، وەك بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی كەركوك ماوەیەكە ڕێوشوێنی پێویست و بەپەلەیان بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی و پێودانگەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا گرتووەتەبەر، هەروەها هەڵمەتێكی بەرفراوانیشیان سەبارەت بە ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی و هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان دەستپێكردووە.

دكتۆر كەریم وەلی ڕاشیگەیاند: فەرمانگەی تەندروستی كەركوك بڕیاریدا بە تەرخانكردنی نەخۆشخانەیەك لەگەڕەكی نەسڕ بەمەبەستی دوورخستنەوەی ئەو كەسانەی كە گومانیان لێدەكرێت تووشبووبن بەنەخۆشییەكە و سەرەڕای چارەسەركردنیشیان.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كەركوك داوشیكرد، هاووڵاتیان بەمەبەستی جێبەجێ كردنی ڕاستی ڕێوشوێنەكانی خۆپارێزی و پاراستنی كۆمەڵگەیەك كە دووربێت لەڤایرۆسی كۆرۆنا و نەخۆشیەكانی تریش، هاوكاری تیمە تەندروستییەكان بكەن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شاندی دانوستانكاری هەرێم بەبێ‌ دەرەنجام لە بەغدا گەڕایەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی شاندی دانوستانكاری هەرێم ڕایدەگەیەنێت، شاندی حزبە كوردستانییەكان لە بەغدا گەڕانەوە بێ ئەوەی بگەنە ھیچ دەرەنجامێك.

ئاڵا تاڵەبانی ئەندامی شاندی دانوستانكاری هەرێم لەگەڵ بەغدا لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، پاش زنجیرەیەك لە دیدار كۆبوونەوە و چاوپێكەوتن لەگەڵ ھێز و لایەنە سیاسییەكانی شیعە و سوننە و ئەنجومەنی نوێنەران و محەمەد تۆفیق عەلاوی سەرۆك وەزیرانی راسپێردارو بۆ پێكھێنانی حكومەتی نوێی عیراق، شاندی حزبە كوردستانییەكان لە بەغدا گەڕانەوە بێ ئەوەی بگەنە ھیچ دەرئەنجامێك.

ئاڵا تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوەش بەھۆی ئەوەی كۆمەڵێك تێبینی ھەبوو لەسەر میكانیزم وبەرنامەی حكومەت دەرھەق بە ناوچە جێناكۆكەكان و بە تایبەت پارێزگای كەركوك لە ڕووی كێشەی ئەمنی و ئیداری و مووچە و بودجە و موستەحەقاتی كورد لە حكومەتی نوێی عیراق كە ھیچ كام لەمانە لە نێو حكومەتەكەی محەمەد تۆفیق عەلاویدا جێگای نەكراوەتەوە.

ئاڵا تاڵەبانی ڕوونیشیكردووەتەوە، شاندی حزبە كوردستانییەكان گەڕاونەتەوە ھەرێم و سبەینێ‌ لەگەڵ سەرۆكی حزبە كوردستانییەكان لەسەرۆكایەتی هەرێم لەسەر ئەو پرسە كۆدەبنەوە و دەبێت حكومەتی ھەرێم بڕیاری چارەنووس ساز بدات.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سبەینێ‌ شاندێكی باڵای پێشمەرگە دەچێتە بەغدا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە بچێتە بەغدا و لەگەڵ لێپرسراوانی وەزارەتی بەرگری عیراق كۆببێتەوە.

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە، بڕیارە سبەینێ‌ ٢٤\٢\٢٠٢٠ شاندێكی باڵای وەزارەتی پێشمەرگە، بەسەرۆكایەتی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا بكات و لەگەڵ وەزیری بەرگری حكومەتی فیدڕاڵ و لێپرسراوانی باڵای ئەو وەزارەتە كۆببنەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان