ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

وەزیری ناوخۆی توركیا: خانوو بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەكە دابیندەكەین

خەڵك –بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی توركیا ڕایگەیاند ئەو باڵەخانە و بینایانەی بومەلەرزە زیانی پێگەیاندوون لە ژێر چاودێریدان.

سولەیمان سۆیلۆ ڕاشیگەیاند ئەو هاووڵاتیانەشی خانووەكانیان ڕووخاوە بەهۆی بومەلەرزەكەوە حكومەت خانوویان بۆ دابیندەكات و كرێی خانووەكەشیان بۆ دابیندەكات.

ئاشكراشیكرد دوای بومەلەرزەی یەكەم 678 بومەلەرزەی دیكە ڕوویان داوە كە 20یان پلەكانیان گەیشتووەتە 4 پلە.

ڕۆژی هەینی بومەلەرزەیەك لە چەند ناوچەیەكی باكوری كوردستانی دا، بەپێی دواین ئامارەكان 31 كەس گیانیان لەدەستداوە، 607 كەسی دیكەش بریندار بوون.

ریکلام

جیهان

سعودیە 552 حاڵەتی تووشبوونی نوێی بە كۆرۆنا تۆماركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
وزارەتی تەندروستی سعودیە، تۆماركردنی 483 تووشبووی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا لە شانشینی عەرەبی ڕادەگەیەنێت، ئەمەش بە ژمارەیەكی زۆر كەمتر بەراورد بە ماوەكانی ڕابردوودا دادەنرێت كە تووشبوونی ڕۆژانە سێ‌ هەزار كەسی لە وڵاتەكەدا تێدەپەڕاند.

ئەمڕۆ سێ‌ شەممە، وەزارەتی تەندروستی سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا 552 حاڵەتی توشبوونی نوێ‌ بە ڤایرۆسی كۆرۆنا‌ (كۆڤید-19) تۆماركرا”، ئەم ژمارەیەش بە دەستەواژەیەكی ڕوون دادەنرێت بۆ پاشەكشەكردنی ژمارەی تووشبووان لە وڵاتەكەدا كە بەڕێژەی 75% ڕووی لە كەمبوونەوە كردووە.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە دەڵێت”لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو 30 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكەوە تۆماركرا، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی بەهۆی كۆرۆناوە لە سعودیەوە گیانیانلەدەستداوە گەیشتە 4542 كەس، لەئێستاشدا كۆی گشتی ئەوانەی لە سعودیە دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، بۆ 330798 حاڵەت بەرزبۆتەوە”.

هەر بەپێی بەیاننامەكەی وەزارەتی تەندروستی سعودیە، لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا، 1185 كەس نەخۆشییەكەیان پەڕاندووە و چاكبوونەتەوە، بەمەش كۆی گشتی ژمارەی ئەوانەی چاكبوونەتەوە، گەیشتە 312684 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا باری گوزەرانی خراپە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بۆریس جۆنسۆن، سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، گلەيی و گازندە لە “باریی خراپی گوزەرانی” خۆی و خێزانەكەی دەكات، ئەمەش بە وتەی كەسێكی نزیك لە خێزانەكەی كه دەڵێت، مووچەكەی بەشی ئەوە ناكات كەسێك بۆ بەخێوكردنی منداڵە ساواكەی بەكرێ بگرێت.

ڕۆژنامەی (زە تایمز)ی بەریتانی بڵاویكردۆتەوە”جۆنسۆن زۆر بێزارە لە مووچە كەمەكەی و خانووەكەی كە لەلایەن حكومەتەوە بۆى دابین كراوە، چونكە پێیوایە شاوى زۆر زیاتره لەمە، ئەمەش بە وتەی كەسێكی نزیكی”.

هاوڕێیەكی جۆنسۆن بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاندووە”سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا نیگەرانە لەوەی كە ناتوانێت كەسێك بۆ بەخێوكردنی منداڵەكانی بەكرێبگرێت، یان چاودێری كچە بچوكەكەی بكات كە مانگێكە لەدایك بووە”.

مووچەی ساڵانەی جۆنسیۆن لە دوای لێبڕینە حكومییەكان بەهۆی پەتای كۆرۆنا دەگاتە 150 هەزار جونەیهی ئسترلینی كە دەكاتە 192 هەزار دۆلاری ساڵانە.

بە وتەی ڕۆژنامەنوسێكی ناسراویش لە ڕۆژنامەی (زە دەیڵی تیلیگراف)”مووچەی ساڵانەی جۆنسۆن بەر لە لێبڕین دەگەیشتە 350 هەزار جونەیهی ئسترلینی كە نزیكەی 450 هەزار دۆلار دەكات”.

سەرچاوەیەكی نزیكیش لە جۆنسۆن دەڵێت”ڕێكخەری ماڵى نییە و تەنیا یەك كرێكاری پاككەرەوەی هەیە، بۆیە نیگەرانە لەوەی بتوانێت مووچەكەی بەشی بەكرێگرتنی كەسێك بكات كە چاودێری منداڵە ساواكەیان بكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بە ڤیدیۆ؛ تەقینەوەیەكی گەورەی دیكە لوبنانی هەژاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
تەقینەوەیەكی دیكەی بەهێز لە شارێكی باشووری لوبنان ڕوویدا و بەپێی هەواڵی میدیا جیهانییەكان قوربانی لێكەوتۆتەوە.

بەپێی هەواڵێكی (RT)، دەنگی تەقینەوەیەكی بەهێز لە شاری (عین قانا) لە باشووری لوبنان بیستراوە، بەڵام تاوەكو ئێستا هۆكاری تەقینەوەكە نەزانراوە.

ئاشكراشی كردووە، شوێنی تەقینەوەكە دەكەوێتە نێوان ناوچەكانی (جباع و عین قانا) لە هەرێمی (التفاح) و دووكەڵێكی زۆریش ئاسمانی ناوچەكەی تەنیوە.

لای خۆشیەوە، كەناڵی (لوبنان 24) لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەكانەوە بڵاویكردۆتەوە، كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان ئەو تەقینەوەیە لە وێستگەیەكی بەنزین لە ناوچەی نێوان (عین قانا و كفرفیلا) ڕوویداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان