ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

عەبدولستار مەجید: لە پشت دەزگا فەرمییەكانی هەرێمەوە تاڵانی دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان ڕایگەیاند، كەسانێكی دەستڕۆیشتوو دەستوەردەدەنە كاروباری گومرگەوە و ئەو كۆنتێنەرانەی دێنە هەرێمەوە بە پارەیەكی كەم گومرگیان دەكەن و دواتر پارەیەكی زیاتر لە كۆمپانیاكان وەردەگرن.

ناوبراو لە وتارێكدا بە ناونیشانی”ئەرێ حكومەت هەیە ؟!” باسی لەوەكردووە، لە ڕۆژانی داهاتوودا بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە دەكەن، چونكە كەسانێك لەسەرو دەزگا ئەمنییەكانەوە تاڵانی دەكەن.

ناوبراو نوسیویەتی”كەسانی دەستڕۆیشتوو دەست وەردەدەنە كاروباری باج و گومرگ و ئەو كۆنتێنەرانەی لە دیوی ئێرانەوە دێتە هەرێمی كوردستان، بە باجێكی ئێجگار كەم لە خاڵە سنورییەكان تێیدەپەڕێنن و دواتر خۆیان لەبەرامبەردا پارەیەكی زۆر لەو كۆمپانیایانە وەردەگرن كە بارەكەیان بە گومرگێكی كەمەوە بۆ ئاودیوی هەرێمی كوردستان كردووە !

ئەی وەزارەتی دارایی لە كویە؟!كێن ئەوانەی لەسەرو حكومەت و لە پشتی دەزگا فەرمییەكانەوە خەریكی ئەم تاڵانییەن ؟!”

ئابوری

ڤایرۆسەكە، 5 تریلیۆن دۆلار زیانی لەبازاڕەكانی جیهان داوە

لوقمان غەفوور

بەهۆی ترسی ڤایرۆسی كۆرۆنا (COVID-19) پشكی بازاڕەكانی جیهان داڕمانی گەورەی بەخۆیەوە دیوە، ئەمە ئەو ترسەیە كە ئابووریناسانی ئەمریكایی دوو مانگە سەرقاڵكردووە و ئەم هەفتەیە بە خراپترین هەفتە دانراوە لە دوای قەیرانی ئابووری جیهان لە ساڵی 2008 ەوە. تێكڕاش زیانی تۆقێنەرەكە (COVID-19) بە پێنج تریلیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.

بەپێی هەواڵێكی وۆڵ ستریت جۆرناڵ-ی چاپی ئەوروپا، قەیران دەبینرێت و هیچ ئاماژەیەكیش نییە بۆ پێچەوانەكردنەوەی ئەو قەیرانە لەكاتێكدا بازاڕی سەرەكی ئەوروپا سەرلەبەیانی ڕۆژی 28ی فێبریوەری بە ڕێژەی %3 دابەزینی تری بەخۆیەوە بینی. هەموو چاوەكانیش لەسەر ئەمریكان كە بتوانێت سەلامەتی بازاڕی جیهان ڕاگرێت بە ناردنی قەواڵە داراییەكانیی كە ببێتە هۆیەك بۆ پاراستنی جیهان لەمكاتەدا.

ئومێد دەكرێت دەردەكە لە مانگی مارچ-دا كۆتایی بێت و چالاكی ئابووری بەخێرایی گەشەبكاتەوە بۆ سروشتی خۆی.

وۆل ستریت جۆرناڵ نووسیەتی، ئێستا گرەوەكە لەسەر ئەوەیە یەدەكی فیدراڵی (دەستەیەكی بانكی فیدراڵییە لە ئەمریكا كارەكانی بانكی ناوەندی ڕێكدەخات و ساڵی 1913 دامەزراوە) لە نزیكترین كاتی مانگی داهاتوودا ڕێژەی نرخی سوودەكانی ئەمریكا كەمكاتەوە و چاودێری بانكە ناوەندییەكان بكات لەم نەخۆشی ئابوورییەدا لەماوەی قەیرانەكە و لاوازبوونی جیهاندا.

جۆن لاو سەرۆكی پشكەكانی ئاسیا لە بانكی نێودەوڵەتی و بەڕێوەبەری كۆمپانیای ئێس ئی ئای بۆ وەبەرهێنان لە ئەمریكا بە ئێن بی سی نیوز-ی ڕاگەیاند:” وەبەرهێنەران هەوڵدەدەن نرخەكان دیاریكەن لە خراپترین سیناریۆدا و ترسی گەورە ئەوەیە چی لە بازاڕی ئەمریكا ڕوودەدات و بازاڕەكانی دەرەوەی ئاسیا ڕوودەدەن”.

لەناوبردنی هاتوچۆكردنی نێودەوڵەتی لەنێوان وڵاتاندا، زیاتركردنی بەربەستەكانی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە و داخستنی قوتابخانە و زانكۆكان تەنگی بەئابووری جیهان هەڵچنیوە.

بەهۆی نەخۆشی كۆرۆنا ڤایرۆس، كە چین سەرچاوەكەیەتی، بازاڕەكانی جیهان زیانی گەورەیان بەركەوتووە، لەكاتێكدا تا ڕۆژی 28ی فێبریوەری نەخۆشییەكە لە جیهاندا 84 هەزار و 112 كەس تووشی بووە و 2 هەزار و 876 كەسیش مردوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

“كێشە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دروست بووە”

خەڵك- بەشی هەواڵ
مانگی شوبات-ی 2020 كۆتایی دێت و هێشتا بەشێكی زۆری فەرمانبەران مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە و میدیاكانی پارتیش زانیاری جیاواز بڵاودەكەنەوە و هەندێكیان دەڵێن، “بەڕێوەبەرێكی گشتی لە وەزارەتی دارایی عیراق كێشەی بۆ مووچەی فەرمانبەران دروست كردووە و سیاسی نییە” و هەندێكی دیكەشیان دەڵێن: “بابەتەكە سیاسییە”.

د.ئەحمەد سەفار، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندووە، ڕۆژی پێنج شەممە 27ی شوبات، لەگەڵ فوئاد حسێن، وەزیری دارایی عێراق دیدارم هەبوو لەسەر دواكەوتنی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی كوردستان و پێی ڕاگەیاندووە، كە بابەتەكە كێشەیەكی ئیداری بووە، كە بەهۆی بەڕێوەبەرێكی گشتی دروستكرابوو.

دەشڵێت: “وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندم، فەرمانەكە دەرچووە و كێشەكە چارەسەر بووە و دڵنیایی دایە فەرمانبەران پارە دەنێردرێ”.

ئەندامەكەی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی عیراق، كە لەفراكسیۆنی پارتی-یە دووپاتی كردەوە، “كێشەی سیاسی نییە و هونەری بووە”.

بەڵام دەزگای میدیایی (خواكوڕك) بڵاویكردۆتەوە، “بۆ جارێكی تر مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە دواخراوە، سەرچاوەكانیش باس لەوە دەكەن بەغدا ئەو پارەیە وەك گوشار دژی كورد بەكار دەهێنێت بۆ ئەوەی هەرچی بیەوێـت بە كورد بيكات”.

دەشڵێت: “بڕیاردەری لێژنەی دارایی هۆكاری دواكەوتنی مووچە و بودجەی كوردستانی بۆ هۆكاری تەكنیكی گەڕاندۆتەوە، بەڵام سەرچاوە سیاسیەكانی بەغدا ئاشكرای دەكەن، كە بەئەنقەست مووچەى كوردستان ڕاگیراوە و وەك كارتێكی گوشار بەكار دەهێنرێت دژی كوردستان”.

لە ساڵی ڕابردوودا بەغدا و هەرێم ڕێككەوتن بۆ ساڵی 2020 بەرامبەر بودجە و مووچەی هەرێم، ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی عیراق بكرێت، بەلام مانگی شوبات كۆتایی هات و هیچ بڕە نەوتێك نەدراوە بە عیراق و لای خۆشیەوە لیژنەی دەستپاكی پەڕلەمانی عیراق داوا لە حكومەت و وەزارەتی دارایی دەكات مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕابگرن بەهۆی ئەوەی نەوتیان ڕادەست نەكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

چەند گەڕەكێكی سلێمانی بێ‌ كارەبا دەبن

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا بۆ هاووڵاتیان، سبەینێ‌ لە چەند گەڕەكێكی سنووری بەختیاری كارەبای نیشتمانی و مۆلیدە نابێت.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەك/ سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووەن ئاگاداری دانیشتووانی گەڕەكی (بەختیاری پشت تەلاری هونەر و چێشتخانەی شكار) ئەو ماڵانەی دەكەونە سەر فیدەری (18) دەكەینەوە، ڕۆژی شە‌ممە (۲۹/۲/۲٠۲٠ ) پێوەری زیرەكی كارەبایان بۆ دەبەسترێت.

ڕاشیگەیاندووە، بەستنی پێوەرەكەش بێ بەرامبەرە و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتە

ئاشكراشی كردووە، سبەینێ لە كاتژمێر (8 ی بەیانی بۆ 4ی ئێوارە) كارەبای نیشتمانی و مۆلیدەیان نابێت، واتە مۆلیدەی ئەهلی سەر ئەو فیدەرە نابێت كار بكەن‌، ئەوەش لە پێناو سەلامەتی گیانی تیمەكانی كارەبا و هاووڵاتیان خۆیان.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەك/ سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوە و دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە “.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان