ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

خولی ئەفسەرانی پێشمەرگە بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگا و ئامادەیی دەكرێتەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ
جێگری سەرۆك ئەركانی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەكان ڕایدەگەیەنێت، ناوی دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكان و ئامادەییەكانی پێشمەرگە لە تاقیكردنەوەی وەرگرتنی كۆلێژی سەربازی گەڕاوەتەوە، دەشڵێت: “لە قۆناغی هەڵبژاردنی ناوەكانیانین و پێم وایە مانگی شوبات-ی ئەمساڵ دەست بە خولەكەیان دەكرێت”.

لیوا قارەمان شێخ كەمال، جێگری سەرۆك ئەركانی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ مەشق و ئۆپراسیۆنەكان بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا ژمارەیەكی زۆر لە دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگا و ئامادەییەكان لەنێو ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگە بە مەبەستی بەشداریكردن لە خولی بنەڕەتی بۆ تاقیكردنەوە چوونە كۆلێژی سەربازی و ئێستا ناوەكانیان گەڕاوەتەوە وەزارەت.

وتیشی، ” ئێمە بۆ خولەكە تەنها 350 خوێندكار بۆ كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان و 350 بۆ كۆلێژی سەربازی زاخۆ دەنێرین، بەڵام ناوی گەڕاوەی دەرچوو لە تاقیكردنەوەكانی وەرگرتن لە كۆلێژی سەربازی زۆر لەوە زیاترە، بۆیە سەرقاڵی هەڵبژاردنی ناوەكانین بۆ ئەو مەبەستە”.

ڕاشیگەیاند، خولەكە بەڕەتی دەبێت و بۆ ماوەی دوو ساڵ بەردەوام دەبێت و خوێندكار بڕوانامەی بكالۆریۆسی سەربازی وەردەگرێت و دەبێتە ملازم لە نێو ڕیزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

لیوا قارەمان ئاشكراشیكرد، لە ئێستادا ناوەكان گەڕاوەتەوە و ناوەكان جیا دەكرێنەوە لە وەزارەت، من لەو باوەڕەدام مانگی شوباتی ئەمساڵ خولەكەیان دەست پێ بكات.

کوردستان

ئاگادارییەك لە پارێزگای هەولێرەوە


خەڵك – بەشی هەواڵ

پارێزگای هەولێر هاووڵاتیان ئاگاداردەكاتەوە، كە بەسود وەرگرتن لە ڕێگەپێدانی پارێزگای هەولێر لەكاتژمێر (1)ی شەو تا (6)ی بەرەبەیان سەفەریانكردووە و لەماڵەكانیان چوونەتە دەرەوە، هەر ئەمشەو لەدوای كاتژمێر (1)ی شەو تا (6) بەیانی بگەڕێنەوە ماڵەكانیان.

پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە، ئەم ڕێگەدانە لە بەیانی ژمارە 24ی ئەمڕۆی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوەشاوەتەوە.

 

دەقی ئاگادارینامەكە:

ئاگادارییەك لە پارێزگای هەولێرەوە

ئەو هاوڵاتییانە ئاگادار دەكەینەوە، كە بەسود وەرگرتن لە ڕێگە پێدانی پارێزگای هەولێر لەكاتژمێر (1)ی شەو تاوەكو (6)ی بەرەبەیان سەفەریانكردووە و لەماڵەكانیان چوونەتە دەرەوە، هەر ئەمشەو لەدوای كاتژمێر (1)ی شەو تاوەكو (6) بەیانی بگەڕێنەوە ماڵەكانیان، ئەم ڕێگەدانە لە بەیانی ژمارە24ی ئەمڕۆی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەڵوەشاوەتەوە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.4.3

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەندروستی هەرێم: 2 تووشبووی تر لە هەولێر دەستنیشان كران


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردووەتەوە، تووشبووەكان دوو ئافرەتن كە هەردووكیان بەركەوتەی تووشبووێكی پرسەیەكی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری ھەولێرن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان، دوو تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشانكران، دوو ئافرەت كە هەردووكیان بەركەوتەی تووشبووێكی پرسەیەكی ماتەمینی گەرەكی كارێزانی شاری ھەولێرن.

وەزارەتی تەندروستی
3 نیسان 2020

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

“لە 48 كاتژمێری داهاتوودا میدیاكاران ڕێگریان لێ ناكرێت بەمەرجێك لە دەوامدا بن”


خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم ڕایگەیاند: میدیاكاران دەتوان هاتوچۆ بكەن بە مەرجێك لە ئەرك و دەوامدا بن.

وەزیری ناوخۆ هەرێم وتیشی، میدیاكاران تەنها باجی دەزگاكەیان بەكاربهێن باجی سەندیكای ڕۆژنامەنووسان ڕێگە پێدراو نییە.

هاوكات، كاروان ئەنوەر لێپرسراوی لقی سلێمانی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: بەبڕیاری وەزیری ناوخۆ و پاڕێزگاری سلێمانی لە 48 كاتژمێری داهاتوودا هاتوچۆی میدیاكاران و كارمەندانی كەناڵەكانی ڕاگەیاندن ڕێگریان لێ ناكرێت لە چوارچێوەی یاسا و ڕێساكانی پێشوودا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان