ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

(ڤیدیۆ) بەرشلۆنەی سیتین تامی یەکەم دۆڕاندنی کرد و ڕیاڵ مەدرید چانسی گرتنەوەی لوتکەی هەیە

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو لەچوارچێوەیململانێکانی هەفتەی (٢١)ی خولی ئیسپانیا، یانەی ڤالێنسیا میوانداری یانەی بەرشلۆنەی کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کیکی سیتین تامی یەکەم دۆڕاندنی کرد.

لە تایمی یەکەمدا ڤالێنسیا هاوسەنگتر و بەهێزتر لە کەتەلۆنیەکان دەرکەوتن و چەندین هەلی مەترسیداریان دروست کرد، لە خولەکی (١٢) ماکسیمیلیانۆ گۆمێز پەناڵتی بۆ یانەی خاوەن یاریگا و هاندەر لەدەستدا و ئەندرێ تێر شتیگنی گۆڵپارێزی ئەڵمانی لەو هەلە و چەندین هەلی تردا ڕێگربوو لە شکاندنی ئەنجامەکە.

لەنێوان هێرشی بەردەوامی کوڕانی مێستایا و هێرشی پچڕ پچڕی مێسی و گریزمان و ئانسو فاتی تایمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەدەستپێکی تایمی دووەم و بەتایبەت لە خولەکی (٤٨) ڤالێنسیا سودی لەهەڵەی جۆردی ئەلبای بەرگریکاری باڵی چەپی یانەی بەرشلۆنە وەرگرت و گۆڵی یەکەمیان تۆمار کرد.

لەدوای ئەم گۆڵە لیۆ مێسی هەوڵی بێوچانیدا بەتوانا هونەرییە تاکە کەسیەکانی ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام ئەستێرەکانی ڤالێنسیا سەرکەوتوبوون لەڕاگرتنەوەی.
لە خولەکی ٧٧ ڤالێنسیا لەڕێگەی ماکسیمیلیانۆ گۆمێزەوە گۆڵی دووەم و یەکلاکەرەوەی یارییەکەیان تۆمار کرد، ڕووبەڕوبونەوەکەش بە ئەنجامی (٢ – ٠) کۆتاییهات.
بەرشلۆنە لە سنوری (٤٣) خاڵدا وەستایەوە و بەشێوەیەکی کاتیی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی لالیگا بەردەوام دەبێت، لەبەرامبەردا یانەی ڕیاڵ مەدرید لەچوارچێوەی ململانێکانی هەمان هەفتە بەبردنەوە و تەنانەت یەکسانبوونیش دەتوانێت لوتکەی خولی ئیسپانیا بگرێتەوە.

جیهانی

بەرشلۆنە لەبارەی پێکانی سێرجی ڕۆبێرتۆوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

خەڵک سپۆرت

یانەی بەرشلۆنەی ئیسپانی بەفەرمی ئاشکرایکرد، کە لەڕووبەڕوبونەوەکانی کلاسیکۆ و ناپۆلی لەچوارچێوەی ململانێکانی خولی ناوخۆیی ئیسپانیا و خولی یانە پاڵەوانەکان، سێرجی ڕۆبێرتۆ بەشداری ناکات.

لەڕاگەیەندراوەکەی بەرشلۆنەدا هاتووە، سێرجی ڕۆبێرتۆ دووچاری پێکانی ماسولکەیی بووە و بەوهۆیەوە ماوەی سێ بۆ چوار هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت، لەو ماوەیەشدا دوو ڕووبەڕوبونەوەی گرنگی مانچستەر سیتی لە خولی یانە پاڵەوانەکان و کلاسیکۆ لەچوارچێوەی ڕووبەڕوبونەوەکانی خولی ناوخۆی ئیسپانیا لەدەست دەدات.

لە لیستی یاریزانە بانگهێشکتراوەکانی کیکی سیتین بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ناپۆلی، زۆرینەی ئەستێرە ناودارەکان بوونیان هەیە، تەنها جۆردی ئەلبا و عوسمان دیمبیلی و لویس سوارێز و سێرجی ڕۆبێرتۆ نەبێت، کە هۆکاری دوورخستنەوەی هەریەکێکیان پێکانی ماسولکەییە.

لەنێو یاریزانە بانگهێشتکراوەکاندا ناوی مارتن برەیزوایتی دانیمارکی هاتووە، سەرباری ئەوەی لەڕووی یاساییەوە لەخولە ئەوروپییەکان سڕدەکرێت و ناتوانێت بەشداری بکات.

بڕیارە سێ شەممەی داهاتوو یانەی بەرشلۆنە لەیاریگای سان پاولۆ لە ئیتاڵیا لەچوارچێوەی یارییەکانی قۆناغی (١٦)ی خولی یانە پاڵەوانەکان ڕووبەروی یانەی ناپۆلی ببێتەوە، بەهۆی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەگەرەکانی دواخستنی ئەم یارییەش بەهێزبوون و هەندێک لەسەرچاوە ئیتاڵییەکان پێیان وایە بەبێ هاندەر یاخود لەیاریگایەکی تر ئەنجام دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) بە بردنەوە لە واتفۆرد، یونایتد گەڕایەوە نێو پێنج یانە گەورەکەی پریمەرلیگ

خەڵک سپۆرت

لەمیانی ڕووبەڕوبونەوەکانی گەڕی ٢٧ی خولی ئینگلتەرا، ئەمڕۆ یانەی مانچستەر یونایتد بە سێ گۆڵی بێوەڵام بردنەوەی بەرامبەر واتفۆرد تۆمارکرد.

لەتایمی یەکەمدا شەیتانە سورەکان لەنێو یاریگای خۆیاندا بەهێزتر دەرکەوتن و کۆنتڕۆڵی یارییەکەیان کرد و چەندینجار لە گۆڵی واتفۆردی ڕکابەریان نزیکبوونەوە، بەڵام هێڵی بەرگری یانەی میوان سەرکەوتوبوون لە ڕەتکردنەوەی هێرشەکان.

خۆڕاگری هێڵی بەرگری یانەی میوان لەکۆتاییەکانی ئەو تایمەدا کۆتاییهات، لەخولەکی ٤٢ برونۆ فێرناندێزی پورتوگالی یاریزانی نوێی پێکهاتەی سۆڵشایەر گۆڵی یەکەمی بۆ مان یونایتد تۆمارکرد، ئەو تایمەش بە گۆڵێکی بێوەڵام کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا هەمان ئاست و ئەنجامیکی قورستر دووبارەبوونەوە، یاریزانانی یانە سورە زەبەلاحەکە لە خولەکەکانی (٥٨ و ٧٥) دوو گۆڵی تریان لەڕێگەی ئانتۆنی مارتیال و ماسۆن گرینوودەوە تۆمارکرد، تا کۆتا ساتیش پارێزگارییان لەو ئەنجامە کرد و (٣ – ٠) بردنەوەیان بەدەستهێنا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە و بە سوود وەرگرتن لە کەوتنی یانەی تۆتنهام بەرانبەر چێڵسی، مانچستەر یونایتد توانی چەند پلەیەک سەربکەوێت و بە (٤١) خاڵەوە گەیشتنی بە پلەی پێنجەمی ڕیزبەندی پریمەرلیگ تۆمارکرد، حازلی حازر سێ خاڵ لە یانەی چێڵسی چوارەمی ڕیزبەندی جیایان دەکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

لازیۆ لەسەرکەوتنەکانی بەردەوامە و بە جیاوازی یەک خاڵەوە دوای یوڤانتۆس کەوتووە

خەڵک سپۆرت

لەمیانی یارییەکانی گەڕی ٢٥ ی خولی ئیتاڵیا، یانەی لازیۆ ڕووبەڕووی جەنەوا بووەوە و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو بردنەوەیان نوسییەوە.

دەستپێکی تایمی یەکەم بۆ لازیۆ هاوشێوەی تەقینەوەی گڕکانێک بوو، لە خولەکی دوو ئادەم مارۆسیچ گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد، لەدوای ئەو گۆڵەش فشارەکانیان بۆسەر گۆڵی یانەی خاوەن یاریگا ڕانەگرتەوە و چەندین هەلی مەترسیداری تریان دروستکرد، لەماوەی ٤٥ خولەکدا توانیان کۆنتڕۆڵی یاریگا و ئەنجام بکەن.

لەتایمی دووەمدا سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەری لازیۆ لەڕووی هێرشبەرییەوە کاراتر دەرکەوت و داڤید نیکۆلای ڕاهێنەری یانەی جەنەوای ناچارکرد بەرگری بە پێکهاتەکەی بکات.

لەخولەکی ٥١ شیرۆ ئیمۆبێللی گۆڵی دووەمی بۆ لازیۆ تۆمارکرد، لەدوای ئەم گۆڵە یاریزانانی جەنەوا هەوڵی هاوتاکردنەوەی سەنگی هێزیاندا و بە پێچەوانەکردنەوەی فشارەکان توانیان لەخولەکی ٥٧ بەپێیەکانی فرانسیسکۆ کاسانا گۆڵێک تۆمار بکەن.

لەگەڵ ئەوەی هاندەرانی یاریگای لویجی فیراریس چاوەڕوانی گەڕانەوەی یانەکەیان بوون، لە خولەکی ٧١ دانێلۆ کاتاڵدی گۆڵی سێیەمی لازیۆی تۆمارکرد و ئەنجامەکەی یەکلاییکردەوە.

لێرەدا یانەی خاوەن یاریگا هیچ نەمایەوە لەدەستی بدات و بەهەموو توانای هێرشبەرییانەوە هێرشیان کردە سەر گۆڵی لازیۆ و لە خولەکی ٩٠ گۆڵی دووەمیان لەڕێگەی دۆمینیکۆ کریشیتۆوە تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی کەمی کاتەوە سەرکەوتوو نەبوون لە یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکە.

بەم بردنەوە و بە کۆکردنەوەی (٥٩) خاڵ لازیۆ لە پلەی دووەمی ڕیزبەندیدایە بەردەوامبوو و جیاوازی نێوانیان لەگەڵ یانەی یوڤانتۆس بۆ یەک خاڵ کەمکردەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان