ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

د.عەبدولواحید، هۆكاری سەرەكی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكرادەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی سەرۆكی چین بارودۆخەكەی بە”یەكجار مەترسیدار” وەسف كرد بەو پێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە خێراییەكی مەترسیدار بڵاودەبێــتەوە، پزیشكێكی كورد ڕایدەگەیەنێت، هۆكـاری سەرەكی ڤایرۆسەكە خواردنی گۆشتی سەگ و ماری كوبرایـە، كە لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەربڵاو دەخورێت.

د.عەبدولواحید، پزیشكی هەناوی و نەشتەرگەری گشتی لە سلێمانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە فەیسبووك لە بارەی خێرا تەشەنەكردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە وڵاتی چین ڕایگەیاندووە، “چین بە درێژای زیاد لە 60 ساڵی ڕابردوو موسڵمانانی هەرێمی ئیغوری دووچاری بێ بەزەیی ترین و دڕندەترین شیوازی ئەشكەنجە و زیندان و كوشتن و لەناوبردن كردۆتەوە، بەڵام چەند ڕۆژێكە ڤایرۆسی كۆرۆنـا تەنگی بەم وڵاتە هەڵچنیوە و 43 ملیۆن لە دانیشتووانی چین ناچار بەمانەوە لەماڵەكانیاندا كردووە”.

دەشڵێت: “هۆكــاری سەرەكی ڤایرۆسەكە خواردنی گۆشتی سەگ و ماری كوبرایـە، كە لەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەربڵاو دەخورێت، بە جۆریك سەرۆكی چـین بارودۆخەكەی بەیەكجار مەترسیدار دەزانێت، چونكە ڤایرۆسكە بە خێراییەكی مەترسیدار بڵاودەبێـتەوە”.

ڕاشیگەیاندووە، ئێستا دەگەینە ڕاستی ئەو ئایەتە پیرۆزەی، كە باس لە حەرام كردنی شتە پیسەكان دەكات، ئەو بەڵێنەی خودا بۆ ستەمكاران، كە چارەنووسیان ڕیسوای و لە ناوچوونـە.

يَأْمُرُهُم بِٱلْمَعْرُوفِ وَيَنْهَىٰهُمْ عَنِ ٱلْمُنكَرِ وَيُحِلُّ لَهُمُ ٱلطَّيِّبَٰتِ وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ ٱلْخَبَٰٓئِثَ وَيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ وَٱلْأَغْلَٰلَ ٱلَّتِى كَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَٱلَّذِينَ ءَامَنُوا۟ بِهِۦ وَعَزَّرُوهُ وَنَصَرُوهُ وَٱتَّبَعُوا۟ ٱلنُّورَ ٱلَّذِىٓ أُنزِلَ مَعَهُۥٓ ۙ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلْمُفْلِحُونَ [157]

 

کوردستان

گومركی هەرێم لەبارەی كۆرۆناوە ئاگادارییەك ئاڕاستەی سەرجەم خاڵە سنوورییەكان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێم ئاگادارییەك ئاڕاستەی سەرجەم خاڵە سنوورییەكان دەكات و تێیدا ڕایگەیاندووە، هیچ بابەتێك بێ پشكنین نابێت بهێنرێتە ناو هەرێمی كوردستان.

لە ڕاگەیەنراوەكەی گومركی هەرێم ئەوەش هاتووە، “بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان لە ئاگاداركردنەوەیەكدا داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، ڕێگە بە هاوردەكردنی هیچ كاڵا و خۆراك و دەرمانێك و ئەو بابەتانە نەدرێت، كە ڕاستەوخۆ لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەكاردەهێنرێن تا ئەنجامی پشكنینەكانیان بەدەستدەگات”.

ئەم ڕاگەیەندراوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم دوای ئەوە دێت كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بڵاوبووەتەوە، پێشتریش حكومەتی عیراق بڕیاریدا ڕێگری لە هاتنی گەشتیاری ئێرانی بكرێت و ئەو هاووڵاتیانیش لەو وڵاتەن دوای هاتنەوەیان 14 ڕۆژ چاودێری بكرێن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بزووتنەوەی ئیسلامی: هەر سەرۆك وەزیرانێك لە عیراق بە تەوافوقی سیاسی كارنەكات شكست دەهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، كەمتەرخەمییەكی زۆر لەلایەن لایەنە كوردییەكانەوە بەدیدەكرێت كە لە ماوەی ئەو مانگەدا نەیانتوانیوە گفتوگۆیەكی سەركەوتووانە لەگەڵ سەرۆكی ڕاسپێردراوی كابینەی تازەدا بكەن.

عەبدوڵا وەرتی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێكدا سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەلاوی و گفتوگۆكانی شاندی كوردی لە بەغدا ڕایگەیاند: هەنگاوەكانی سەرەتای پێكهێنانی حكومەتی تازەی عیراق، ئاماژەن كە لە داهاتوو تەوافوقاتی سیاسیی بكەوێتە ژێر مەترسییەوە لە نێوان لایەن و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان.

 

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی وتیشی: “كەمتەرخەمییەكی زۆریش لە لایەن لایەنە كوردییەكانەوە بەدیدەكرێت كە لە ماوەی ئەو مانگەدا نەیانتوانیوە گفتوگۆیەكی سەركەوتووانە لەگەڵ سەرۆكی ڕاسپێردراوی كابینەی تازەدا بكەن كە دواجار لە كۆتایی پڕۆسەی پێكهێنانی كابینەكەی محمد تۆفیق عەلاوی كورد كەوتووەتەخۆ و شاندیان ڕەوانەی بەغدا كرد كە پێناچێت تازە بتوانن هیچ شتێك لەبەرژەوەندی كورد یەكلایی بكەنەوە و ئەنجامەكەش ئەوەبوو كە بینیمان كورد لە گفتوگۆكانی لەگەڵ بەغدا لەبارەی پێكهێنانی حكومەت كشایەوە.

لەبارەی دانەنانی وەزیرە حزبییەكانیشەوە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشكرد: بووەتە كلتور كە وەزیرە حزبییەكان زیاتر كار بۆ حزبەكانیان دەكەن نەك خەڵك كە ئەوەش مەترسییەكی گەورەیە لەسەر حزبەكان هەم لە عیراق و هەم لە هەرێمی كوردستان، كۆتاجاریش خەڵك كەسانێكی دەوێت كە شارەزاو شیاو بن بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەكانیان و پیاوی دەوڵەت بن و لە ژێر هەیمەنەی حزبدا كارنەكەن.

عەبدوڵا وەرتی ئەوەشی خستەڕوو: پێمان وایە هەر سەرۆك وەزیرانێك لە عیراق گەر كارنەكات بە تەوافوقی سیاسی و لێكتێگەیشتن لەگەڵ پێكهاتە سەرەكییە نەتەوەیی و ئاینیی و مەزهەبییكان لەكارەكەیا سەركەوتوونابێت و لە ماوەیەكی كەمدا شكست دەهێنێت.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە هەرێم ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و داوایكرد، ئامادەكاریی بكەن بۆ وەرگرتنی دانەوێلە و گەنمی جوتیاران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/2/2020 لەمیانی كۆبوونەوەی كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان، ئامادەكاریی بۆ وەرگرتنی دانەوێلەی جوتیاران ڕاگەیەنراو وەزیری بازرگانی تیشكی خستەسەر گرنگی كاری سایلۆكان و چۆنیەتی ئامادەكاری بۆ وەرزی تەسویقی ئەمساڵ و وەرگرتنی دانەوێلەی جوتیاران.

كەمال موسلیم بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكانی پێدان و سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی ڕاسپارد كە ئامادەكاری تەواو بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی دانەوێلە و گەنمی جوتیاران لە وەرزی دروێنەی دانەوێلەی ئەمساڵدا.

دواتر لە گفتوگۆیەكی كراوەدا بەڕێوەبەرانی سایلۆكان باسیان لە كێشە گرفتەكانیان كرد و پێداویستی و ئامادەكاریان بۆ وەرزی تازە خستەڕوو، هەروەها چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی كاری سایلۆكان بووە جێگەی باس و لێكۆڵینەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان