ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

محەمەد حاجی مەحمود: بینینی ترەمپ پشكی شێری بەر كورد كەوت

سلێمانی ـ نزار جەزا
محەمەد حاجی مەحمود ڕایگەیاند، بینینی سەرۆكی ئەمریكا پشكی شێری بەر كورد كەوت، چونكە جگە لە شاندی هەرێم و سەرۆكی هەرێم، سەرۆك كۆماری عیراق و جێگری سەرۆك وەزیران هەر كورد بوون، ئەمەش سوتفە نییە، بەڵكو هەلومەرجەكە و گۆڕانكاری دنیا وای كردووە، كە وڵاتان بڕوا بهێنن بەوەی كورد دەبێت ڕۆڵی لەناو هەلومەرجەكەدا هەبێت.

محەمەد حاجی مەحمود، سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان لە گفتوگۆیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، كۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس، كۆبوونەوەیەكی گرنگی جیهانە، چونكە یەكتربینینی هەموو پێكهاتەكانی جیهانە، بەتایبەت ئەوانەی جیهان بەڕێوەدەبەن.

ئاماژەی بەئەوەشدا، بەشداری شاندی كورد و سەرۆكی هەرێم لەو كۆڕبەندە گرنگەدا، گرنگی خۆی لەڕووی ڕاگەیاندن و سیاسی و ئابووری و مەعنەوی و دیبلۆماسی بۆ میللەتی كورد هەیە، بەتایبەت لەدوای ئەو هەموو گرفت و كێشە و شەڕی داعش و پەلاماری عیراق بۆ كوردستان گرنگە.

زیاتر ڕوونیكردەوە، بینینی سەرۆكی ئەمریكا پشكی شێری بەر كورد كەوت، چونكە جگە لە شاندی هەرێم و سەرۆكی هەرێم، سەرۆك كۆماری عیراق و جێگری سەرۆك وەزیران هەر كوردبوون، ئەمەش سوتفە نییە، بەڵكو هەلومەرجەكە و گۆڕانكاری دنیا وای كردووە، كە وڵاتان بڕوا بهێنن بەوەی كورد دەبێت ڕۆڵی لەناو هەلومەرجەكەدا هەبێت.

ئاماژەی بەئەوەشدا، بۆیە دەرئەنجامی ئەم كۆبوونەوانە لەدواتردا دەردەكەون و دەرئەنجامی باشی دەبێت بۆ میللەتی كورد.

ئەوەشی خستەڕوو، ڕەنگە هەندێك كەس ئەم سەركەوتنەی كوردی پێ خۆش نەبێت، بۆیە ڕەنگە كۆسپی لەبەردەمدا دروست بكەن، تەنانەت هەندێك لە برا عەرەبەكان تەنگەنەفەس بوون بەم سەركەوتنە، هەروەها ڕەنگە لایەنی دیكەش پێی تەنگەنەفەس ببن، بەڵام ئەمەی ڕوویداوە ڕاستییەكە و دەبێت دانی پێدابنێن.

هێمای بۆ ئەوەشكرد، سەرۆكی هەرێمی كوردستان تائێستا توانیویەتی هاوسەنگی لەنێوان ئێران و ئەمریكا ڕابگرێت و ئەو وڵاتانەش دەبێت ڕەچاوی دۆخی كورد و كوردستان بكەن.

کوردستان

لە شارێكی هەرێم نزیكەی 4 هەزار نەخۆشی كۆرۆنا چاكبوونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك ئاشكرای دەكات، كە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆك لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 126 نەخۆشی تووشبوو بە ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌ بەتەواوی چارەسەر بوون و گەڕانەوە ماڵەوە.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو نەخۆشانە هەموو پشكنینەكانیان بۆ ئەنجامدرا و دەركەوت بەتەواوی چاكبوونەوە و سەلامەت، بۆیە نەخۆشخانەیان جێهێشت.

ئاشكراشی كردووە، تاوەكو ئێستا 3836 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 5751 كەسیش لەژێر چارەسەری پزیشكی لە نەخۆشخانە ماون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردەوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

دەزگای تەندروستیی پێشمەرگە ئاگادارییەکی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری بڵاوکردەوە.

 

دەزگای تەندروستی پێشمەرگە لەئاگادارینامەیەکدا هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە،کە بەهۆی زیادبوون و هەڵکشانی توشبووانی ڤایرۆسی کۆڕۆناوە نەخۆشخانەکانیان زۆرترین لۆدی نەخۆشی لەسەرە.

 

داواکارن لەهاوڵاتیان، لە ئێستادا سەردانی نەخۆشخانەکانیان نەکەن بەمەبەستی نەشتەرگەری سارد، واتە ئەو نەشتەرگەرییانەی کەدەتوانرێت دوابخرێت بۆ کاتێکی دیکە.

ئەوەش باسکراوە، هیوادارن هاوڵاتیان هاوکاریانبن، بۆئەوەی بتوانن زۆرترین خزمەت بەونەخۆشانە بکەن، کە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەولێر.. سێ هەزار ماتۆڕسکیل دەستیبەسەردا گیراوە

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

لەماوەى مانگێکدا لەپارێزگای هەولێر دەستبەسەر سێ هەزار ماتۆڕسکیلدا گیراوە.

 

عه‌میدى مافپه‌روه‌ر دیدار عومه‌ر بەڕێوه‌به‌ری هاتوچۆی پارێزگاى هه‌ولێر ڕایگەیاند، ماتۆڕسكیله‌كان كێشه‌یه‌كى زۆریان بۆ ڕێڕه‌وى هاتوچۆ دروستكردبوو، چه‌ند جارێك پێش ئێستا ئاگادارمانكردنه‌وه.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ماوه‌ى مانگێكه‌ ده‌ستمان پێكردووه‌، نزیكه‌ى سێ هەزار ماتۆڕسكیلمان ده‌ستبه‌سه‌رداگرتووه‌.

 

باسی لەئەوەشکرد، به‌هیچ جۆرێك ئەو ماتۆڕسکیلانە نادرێته‌وه‌ خاوه‌نەکانیان، كه‌ هۆكاره‌كه‌ى نه‌بوونى (ئه‌وه‌لیات و مۆڵه‌تى یاسایی) بێت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان