ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بەرهەم ساڵح گەڕایەوە عیراق

خەڵك- بەشی هەواڵ
دوای كۆتایی هاتنی سەردانەكەی، كە لەگەڵ پاپای ڤاتیكان و بەرپرسانی باڵای ئیتاڵیا كۆبووەوە، سەرۆك كۆماری عیراق گەڕایەوە بەغدا.

نووسینگەی سەرۆكایەتی كۆماری عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆمار ئەمڕۆ شەممە چاوی بە هاوتا ئیتاڵییەكەی سێرجیۆ ماتارێلا كەوتووە و گفتوگۆیان كردووە لەبارەی دۆخی هەرێمی و نێودەوڵەتییەوە و هاوكات دواین ڕەوشی ناوچەكەیان تاوتوێ‌ كردووە.

ڕاشیگەیاندووە، كە لە كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەسەر بڕیاری پەڕلەمانی عیراق بۆ كۆتایی هاتنی بوونی هێزە بیانییەكان لە عیراق و جەختیش لە پێویستی پاڵپشتی كردنی عیراق كراوەتەوە بۆ بەرقەرار كردنی سەقامگیری و پاراستنی سەروەریەكەی.

بەرهەم ساڵح حجەختی لە پێویستی بەدیهێنانی ئاسایش و سەقامگیری لە عیراق كردۆتەوە، كە هەنگاوی یەكلاكەرەوەیە بۆ كۆتایی هێنان بە توندڕەوی و ناكۆكییەكان، كە وەك ئەو دەڵێت: “زیانی بۆ هەمووان هەیە”.

وتوشیەتی، “پەیوەندییە دەرەكییەكانی عیراق بنیاتنراوە لەسەر پێشكەش كردنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی دوور لە لایەنگیری و سیاسەتی میحوەرگیری”.

سەرۆكایەتی كۆمار ئاشكراشی كردووە، كە بەرهەم ساڵح گەیشتەكەی بۆ ئیتاڵیا كۆتایی هاتووە و گەڕاوەتەوە وڵات، دوای ئەو سەردانە كورتەی بۆ ئەو وڵاتە، كە تێیدا چاوی كەوت بە پاپا و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە.

عێراق

هاوپەیمانییەكەی حەلبوسی: دەنگ بە حكومەتەكەی عەللاوی نادەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی ڕایدەگەیەنێت، دەنگ بۆ محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو و حكومەتەكەی نادەن لە دانیشتنی ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو.

یەكێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان، دەنگ بۆ محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو و حكومەتەكەی نادات لە دانیشتنی ڕۆژی دوو شەممەی داهاتووی پەرلەمان، چونكە ئەو ڕەتیكردۆتەوە گرەنتی بدات سەبارەت بە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەر لەوەی متمانە وەربگرێت”.

بە وتەی ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان”تائێستا هیچ گرەنتییەك نییە كە حكومەتەكەی عەللاوی ڕاگوزەر دەبێت، چونكە دەستەواژەكان ئەوە دەخەنەڕوو كە حكومەتێك دەبێت ماوەی خۆی تەواو دەكات، بۆیە دەنگی پێنادەین، بە تایبەتیش كە عەللاوی ڕەتیكردۆتەوە بەپێی شایستەی هەڵبژاردن، ماف بداتە پێكهاتەكان”.

محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، دوێنێ‌ چوار شەممە 19ی شوباتی 2020، داوای لە پەرلەمان كردبوو، لە دوو شەممەی داهاتوودا دانیشتنێكی نائاسایی بۆ دەنگدان و متمانە بەخشین بە حكومەتی ڕاگوزەر، سازبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە
عیراق پێدانی ڤیزەی گەشتیاری بۆ ئێرانییەكان ڕادەگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بڕیاردەدات پێدانی ڤیزەی گەشتیاری بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی ئێرانی ڕابگرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بڕیاریدا پێدانی ڤیزەی گەشتیاری بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی ئێرانی ڕابگرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر شانەی قەیران لە وەزارەتی تەندروستی چەند پێشنیارێكی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێشكەش كرد.

پێشینارەكانی وەزارەتی تەندرستی عیراق، ڕێگرتن لە هاتنەناوەوەی ئێرانییەكان و ڕێگرتن لە گەشتی عیراقییەكان بۆ ئێران لەخۆدەگرێت.

دوێنێ‌ چوار شەممە، وەزارەتی تەندروستی ئێران، تۆماركردنی 3 حاڵەتی توشبوونی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە باشووی خۆرئاوای تارانی پایتەخت ڕاگەیاند، بەوشێوەیە ژمارەی توشبوان بەو ڤایرۆسە لە ئێراندا بۆ 5 كەس بەرزبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هۆكارەكەی كۆرۆنایە
عیراق گەشتە ئاسمانییەكان بۆ ئێران ڕادەگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقی بۆ ئێران ڕادەگرێت، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچە ئێرانییەكان.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق، بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە لەمڕۆ 20ی شوباتی 2020 ڕاگیرا تا وادەیەكی نادیار، دوای ڕاگەیاندنی بوونی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەند ناوچەیەك لە ئێران”.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی گواستنەوەدا هاتووە”بەپێی ئەو ڕێنماییانەی لە وەزارەتی تەندروستییەوە پێیانگەیشتووە، بۆ گرتنەبەری ڕیوشوێنی پێویست لەپێناو بەرگرتن لە هاتنەناوەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆنێو خاكی عیراق، ئەو بڕیارەیان دەركردووە كە فڕۆكەخانەكانی بەغدا و نەجەف دەگرێتەوە، جگە لە شاندە دیپلۆماسییەكان و ئەو عیراقیانەی ئێستا لە ئێرانن كە دەبێت لەكاتی گەڕانەوەدا پشكنینی پزیشكیان بۆ بكرێت لەلایەن تیمەكانی وەزارەتی تەندروستی”.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق دەڵێت”ئامادەن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، ئەو عیراقیانەی لە ئێرانن بگوازنەوە بۆ عیراق، دوای ئەوەی پكشنینی پێویستییان بۆ دەكرێت و تەئكید لە سەلامەتییان دەكرێتەوە لەلایەن تیمە تەندروستییە پسپۆڕەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان