ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

بەیانیان لە خەو هەڵەستیت و جەستەت هەمووی ماندووە؟ بەهۆی تێکشکانی دەروونیەوەیە و پێویستە چارەسەری بکەیت

خێزان

زۆرجار ڕوودەدات کە کاتێک شەو دەخەوین و بەیانیان هەڵدەستین جەستەمان تەواو تێکشکاوە و ماندووە، کە ئەوەش کێشەیەکی تەندرووستیە و پێویستی بە چارەسەرە.

 

توێژەران ئاماژە بەوە دەدەن کە تێکشکانی دەروونی و قەلەقی لە ڕادەبەدەر هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەم دۆخە و وا دەکات لە پاش خەوتنیش جەستەت نەتوانێت پشوو وەربگرێت.

کارکردنی ڕۆژانە و پەستانەکانی کار، تێکچوونی پەیوەندی لەگەڵ هاوڕێکەت و خۆشەویستەکەت یاخود هاوسەرەکەت، هەموو ئەو ئاستەنگانەی دیکەی دێنە بەردەمت و قەلەق و ڕاڕات دەکات وا دەکات جەستە توشی قەلەقی نائاگایی بێت کە دواتر ڕێگری دەکات لەوەی جەستەت پشوو وەربگرێت.

کاتێک جەستەت قەلەقی و ماندویەتی دەروونی زۆر دەبینێت، هۆڕمۆنی ئەدرنالین و کۆرتیسۆل دەردەدات، ئەوەش کاریگەری خراپ لەسەر مێشکت درووستدەکات، هەر بۆیە ڕێژەی شەکر لە جەستەتدا بەرز دەبێتەوە و سستمی بەرگریت لاواز دەبێت، بەوەش جەستەت ناتوانێت پشووی تەواو وەربگرێت کاتێک دەخەویت.

 

چۆن چارەسەری دەکەیت؟

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکە کە دەتوانیت وەک چارەسەری خێرا بەکاری بهێنیت  و قەلەقیەکەتی پێ چارەسەر بکەیت:

 

-بەر لە خەوتن گەرماوێکی گەرم بکە و پشوویەکەت تەواو بە جەستە و مێشکت بدە

 

-ڕۆمان بخوێنەرەوە چونکە قەلەقیەکەت کەم دەکاتەوە

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Book Fairy Ellie (@bookfairy_ellie) on


-ئاو زۆر بخۆرەوە و با جەستەت وشک نەبێت

-بچۆ بۆ وەرزش  و وەرزش بکە، ئەوە قەلەقیت زۆر کەم دەکاتەوە

-شەوان مۆبایل مەبەرە جێگاوە

 

-پەرستشە ئاینیەکان جێبەجێ بکە  و پشوو بە ڕوحت بدە، دەتوانیت یۆگاش ئەنجام بدەیت

-هەوڵبدە ڤیتامینی پێویست وەربگریت جا بە خواردنی میوەکان بێت یاخود بە کەپسوول بەتایبەت ڤیتامین A و C  کە لە پڕتەقاڵ و برۆکولی و سپێناخدا هەیە

 

 

ریکلام

تەندروستی

چەند وەرزشێک کە ڕان و ناوچەی سەروو ڕان توند دەکاتەوە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند وەرزشێکە کە ڕان و ناوچەی سەروو ڕان بە باشی توند دەکاتەوە:

 

-وەرزشی Spiderman pose

بچۆرە سەر دەست و قاچ و دواتر هەر جارەی قاچێکت بهێنە بۆ لای سنگت و بیبەرەوە.

 

-وەرزشی Star jump

-بە پێوە بوەستە و  دواتر بازبدە و دەست و قاچت بڵاوبکەرەوە و دواتر بچۆرەوە دۆخی سەرەتا

 

-وەرزشی Skater

-هەرجارە و بازبدە بۆلایەک و قاچەکانت بەرە پشتی قاچەکەی دیکەوە، دواتر بۆ لایەکەی دیکە ٢ جار باز بدە، جارێک بۆ ڕێکبونەوە  و جارێکیش بازی ئاسایی.

 

-وەرزشی Hip thrust

-پشتت لەسەر قەنەفەیەک دابنێ و دواتر شناو بە ناوچەی سمتت بکە

 

-وەرزشی frog pose

لەسەر پشت ڕابکشێ و ئەژنۆت بنوشتێنەرەوە و شناو بەناوچەی سمتت بکە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

تام لە خواردن ناکەیت و ناو دەمت تێک چووە؟ ئەمە نیشانەیە بۆ چەند کێشەیەکی تەندرووستی

خێزان

هەندێکجار ڕوودەدات کە تام لە خواردن و خواردنەوە ناکەین و هەستدەکەین ناودەممان تێک چووە، ئەمە نیشانەی کۆمەڵێک نەخۆشییە کە لێرەدا باسی دەکەین و گرنگە لەکاتی پێویست پشکنینی بۆ بکەیت:

 

– بۆقژەی دەم mouth thrush، کەڕووی (کاندیدا ئەلبیکانس) کۆدەبێتەوە لەنێو ڕووپۆشی دەمدا و برینێکی سپی کرێمی لە ناو دەمدا درووستدەبێت و ناتوانیت تام لە خواردن بکەیت

-کەمی ئاسن لە جەستەدا یەکێکی دیکەیە لە هۆکارەکان

-لە کاتی دووگیانی  و بەهۆی گۆڕانی هۆڕمۆنەوە هەندێکجار  هەستی تامکردن لە دەستدەدەیت

-سەرما و پەتایی ئاساییش هەندێکجار دەبێتە هۆی تێکچوونی هەستی تامکردنت

-بوونی شەکرە و نەخۆشی شەکرە یەکێکی دیکەیە لە هۆکارە باوەکان بۆ تێکچونی تامی دەم

-قەلەقی و خەفەتی زۆر بەهەمان شێوە وادەکات تام لە خواردن نەبینیت

-هەندێک دەرمان هەیە بەتیابەت دەرمانی ئەنتیبایۆتیک و دژە هەوکردن کە تامی دەمت تێکدەدات

-پاک ڕانەگرتنی ناودەم و زۆربوونی بەکتریاکان وادەکات کە تامی دەمت سرووشتی نەبێت

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

چەند هۆکارێکی زانستی بۆ ئەوەی چیدیکە منداڵەکەت ختوکە نەدەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند هۆکارێکی زانستییە بۆ ئەوەی چیدیکە منداڵەکەت ختوکە نەدەیت:

 

-کاتێک منداڵەکەت پێدەکەنێت کە تۆ ختوکەی دەدەیت، بەهۆی هەستیاریەوەیە بەرامبەر بە ختوکەدان و بەبێ خواستی خۆی پێدەکەنێت، هەر بۆیە پێکەنینەکەی لە دڵخۆشیەوە نییە و بێزار کەرە بۆی.

-توێژینەوەیەکی دیکە ئەوەی سەلماندووە کە ختوکەدانی منداڵەکەت هەستی ژێردەستەیی تێدا درووستدەکات بەو پێیەی کۆنتڕۆڵی خۆی لەدەستدەدات و کاریگەری خراپی لەسەر کەسایەتیەکەی دەبێت.

ختووکەدان لە کۆندا وەک ڕێگەیەکی ئازاردان و سزادانی دیلەکان بەکاردەهات، ئایا تۆش ئەوەت بدەوێت بۆ منداڵەکەت؟

-لە کاتی پێکەنین منداڵ سستمی هەناسەدانی تێکدەچێت و ناشتوانێت پێت بڵێ بوەستە، هەر بۆیە ئازاری زیاتری پێدەگات.

-هەر بۆیە ڕێگەی باشتر و تەندرووستر هەیە بۆ ئەوەی خۆشەویستی خۆت بۆ منداڵەکەت دەرببڕیت و چیدیکە ختوکەی مەدە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان