ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەگەر هەیە، شۆربای شەمشەمەكوێرە، هۆكاری پەتا كوشندەكەی چین بێت

خەڵك – لوقمان غەفوور

لەدوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە قێزەونەی لە یەكێك لە چێشتخانە كەشخەكانی وڵاتی چین كە تێدا نمایشی شۆربای شەمشەمەكوێرە دەكرێت، ڕۆژی 24ی جێنیوەری ناوەندە تەندروستییەكانی جیهانی توڕەییان دەربڕیوە و پێیانوایە هۆكاری بڵاوبوونەوەی ئەو هەموو جۆرە پەتا بێشومار و ڤایرۆسە كوشندانە بۆ خواردنی ئەو جۆرە ئاژەڵ و زیندەوەرانە دبگەڕێتەوە كە لەڕووی تەندروستییەوە شیاو نین.

دواهەمین ڤایرۆسی كوشندەش، كە لە ڕۆژی 16ی جێنیوەری بەرپرسانی تەندروستی چین ئاشكرایان كرد، بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسێكی نوێی-یە هاوشێوەی (سارس) كە لە ساڵی 2003 جیهانی تووشی شۆك كرد.

لەگەڵ بڵاوبونەوەی ئەم گرتە ڤیدیۆیەدا، گرتەیەكی تر بڵاوبۆتەوە كە ژنێكی تەمەن 25ساڵ شۆربای شەمشەمەكوێرەكە ئەخوات، كاتێك قەپ لە شەمشەمە كوێرەكە ئەگرێت مێردەكەی پێی دەڵێت:”پێستەكەی مەخۆ، گۆشتەكەی بخۆ”.

لەنێو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی ئەمریكا-دا ڕەخنەی توند دەگیرێت، لەبڵاوبوونەوەی وێنە و گرتەكانی شۆربای شەمشەمەكوێرە، یەكێك نووسیویەتی:”عیسای مەزن، چی لەمە ترسناك تر هەیە!”، كەسێكی تر نووسیوێتی: “تەواو قێزەونە!”، كەسێكی تر بەترسەوە دەڵێت:”چۆن لەئێستادا ڤایرۆسی “كۆرۆنا” دوردەخرێتەوە لە ئەمریكا؟”

شارەزایانی بواری تەندروستی ئەمریكایی ئەوەیان دەرخستووە كە خواردنی شەمشەمەكوێرە یەكێكە لەهۆكارەكانی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی “كۆرونا” كە لە چین بڵاوبۆتەوە و خەریكە جیهان بەخۆیەوە سەرقاڵ دەكات.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی (بزنس ئینسایدەر)، سەنتەری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە شوێنی فرۆشتنی ئەو ئاژەڵ و زیندەوەرە دەریاییانەی شاری (ۆوهان) لەناوەڕاستی كەرتی (هێبی)یە و لەوێشەوە گوازراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەكەی (بزنس ئینسایدەر)، ئاژەڵەكانی سێڤێس كە لەشێوەی سەگدایە، مار، چەندەها ئاژەڵی تر لەڕێگەی شەمشەمە كوێرەوە ڤایرۆسەكەیان گواستۆتەوە بۆ مرۆڤ.

بەپێی ڕاپۆرتێكی (سی ئێن ئێن)، كە تێیدا دەڵێت: “بۆ بەدبەختی لە كیشوەری ئاسیا، شەمشەمەكوێرە یەكێكە لەو شیردەرانەی كە بۆ زۆر چارەسەری سروشتی كەڵكی لێوەردەگیرێت”.
هەروەها لە ئەندۆنیسیا دڵی شەمشەمەكوێرە وەك چارەسەری سروشتی بەكاردەهێنرێت بۆ چارەسەری ڕەبۆ.
لە ناوەندەكانی (چین)یش ڕوانینێكی سەیر هەیە بۆ شەمشەمەكوێرە كە وەك چارەسەری بەدخۆراكی منداڵ بەكاردەهێنرێت.

نەخۆشی ڤایرۆسی (كۆرۆنا و سارس) لە چین كە هەردووكیان سەر بە خێزانی یەك جۆری ڤایرۆسن بەناوی “كۆرۆنا”، لەو شوێنانەوە بڵاوبوونەتەوە كە فرۆشیاری گۆشتی گیاندار و زیندەوەرەكانن و شوێنەكەیان شێدارە.
بەتایبەتی لەو شوێنانەی داڵانی تەسكی شێدارن كە بە سەدان مریشك و كەروێشك و باڵندە تێیدا لەقەفەز خنراون، ئەو شوێنانەی كە بەسەدان پارچەی پاشماوەی گۆشتی سەگ و ئاژەڵی نەخوازراوی تێدا جێماوە و بۆگەنیان كردووە، لەگەڵ ئەو شوێنە شێدارانەی كە گۆشتی مار و بۆق و باڵندەی تێدا پێكەوە دەفرۆشرێت.

نەخۆشیی ڤایرۆسی “كۆرۆنا” بریتییە لە هەوكردنی توندی قوڕگ و دواتر پوكانەوەی گورچیلە و مردنی كەسەكە، زانایانی پزیشكی پێیان وایە ئەمە نەوەیەكی نوێی (سارس) ڤایرۆسی كۆرۆنا-یە، كە بۆ هەمان خێزانی ئەو ڤایرۆسە دەگەڕێتەوە و نەخۆشییەكی توندە و تووشی كۆئەندامی هەناسە دەبێت.
هەروەك ڤایرۆسی “كۆرۆنا” مرۆڤ تووشی تا و كۆكە و پوكانەوەی گورچیلە دەكات.

هەرچی ڤایرۆسی سارس-ە (ڤایرۆسی كۆرۆنا-ی پێشوو) لەساڵی 2002-2003 لە كۆی 8 هەزار حاڵەت 773یان مردن، بەڵام ئەم جۆرە نوێیەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تا ڕۆژی 24ی جێنیوەری 2019، 45 كەسی كوشتووە و زیاتر لە هەزار كەسیش تووشبووە.

پەتاكەش، جگە لە وڵاتی چین، لە هەریەك لە فەرەنسا، كۆریای باكوور، ژاپۆن، نیپاڵ، تایلاند، سەنگاپۆرە، ڤێتنام، تایوان، ئوسترالیا و ئەمریكا، نیشانەكانی لەسەر نەخۆش دەستنیشانكراوە.

كریستیان والتز بەڕێوەبەری جێبەجێكاری پرۆگرامی تەندروستیی ڕێكخراوی پاراستی ئاژەڵەكێوییەكان، دوا لە وڵاتی چین دەكات تێكڕای ئەو دوكان و شوێنانە دابخات كە كاری فرۆشتنی ئاژەڵ و پەلەوەر و زیندەوەری كێوی و ناتەندروستی تێدا دەكەن.

هەروەها ڤینسینت مۆنستەر، زانای ڤایرۆلۆجست، لە تاقیگەی ڕۆكی ماونتن، پێی وایە، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك سارس وایە لەنێو شەمشەمە كوێرەدا سوڕی ژیانی تەواو دەكات و زیندەوەرێكی تر دەیگوازێتەوە بۆ مرۆڤ ئەویش بەشێوەیەك كە شەمشەمە كوێرەكە خواردنێك دەخوات و پاشماوەكەی بەجێدێڵێت، دواتر بەراز و سەگ و باڵندەكان دەیخۆن، یان ڕاستەوخۆ شەمشەمەكوێرەكە لەڕێگەی مارەوە دەخورێت، دواتر كاتێك مرۆڤ پەنا دەباتە بەر خواردنی مارەكە، تووشی نەخۆشییەكە دەبێت، یان ئەگەر مرۆڤ گۆشتی بەراز و سەگ و پەلەوەرەكان بخوات، ئەوكات تووشدەبێت.
دەشڵێت: “خۆ ئەگەر مرۆڤ ڕاستەخۆ شەمشەمە كوێرە بخوات ئەوە ترسناك ترە، هەر ئەوەندە مرۆڤێكیش تووش بوو زۆر بەخێرایی دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤێكی تر”.

هەروەها زانایانی چین، پاڵپشتی قسەكانی ڤینسینت مۆنستەر-یان كردەوە، ڕۆژی 25 جێنیوەری، ڕایانگەیاند” كە كۆدەكانی بۆماوەیی (ترشی ناوكی) ی مردووان و تووشبووانیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بە كۆدەكانی بۆماوەیی ئەو زیندەوانەیان بەراوردكردووە كە تووشبوون بە ڤایرۆسەكە لە نێویاندا ماری ئاسیا-یی و كۆبرا و شەمشەمەكوێرە، بۆیان دەركەوتووە هەمان كۆدە”.

جیهان

ئەمریكا: بەهەموو شێوەیەك پاڵپشتی سعودیە دەكەین

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی سعودیە دەكات.

مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لە دوای گەیشتنی بۆ وڵاتی سعودیە و پێشوازی لێی كردنی لەلایەن لێپرسراوانی باڵای ئەو وڵاتەوە، لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردەوە، وڵاتەكەی بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی سعودیە دەكات.

پۆمپیۆ ئەوەشیخستووەتەڕوو، سەردانەكەی بۆ سعودیە لە پێناو جەختكردنەوەیە لەسەر هاوكاری و پەیوەندی بەهێزی نێوان واشنتۆن و ڕیاز و لەو چوارچێوەیەشدا وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕوونیكردووتەوە، لەو سەردانەیدا كۆمەڵێك چاوپێكەوتن لەگەڵ لێپرسراوانی باڵای سعودیە ئەنجام دەدات بە مەبەستی تاووتوێكردنی دواین پێشهاتەكانی ناوچەی كەنداو و پرسی ئاڵۆزییەكان لەگەڵ كۆماری ئیسلامی ئێران و كاریگەرییەكانی ئەو ئاڵۆزییانەش لەسەر سەقامگیری ناوچەكە بە گشتی.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

توركیا هێرشی دەستپێكرد
رەوشی سوریا زیاتر ئاڵۆ دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی سەربازی سوریا بۆ ئاژانسی (RT)ی ڕوسی، ئاماژە بە تێكشكاندنی ژمارەیەك زریپۆشی سوپای توركیا دەكات لەلایەن سوپای سوریا لەكاتی پێشڕەویاندا بەرەو گوندی نیرەب لە باكووری خۆرئاوای سوریا.

ئاژانسی دەنگوباسی سوریا (سانا)، بڵاویكردەوە”هێزەكانی سوپای سوریا، لە میحوەری نەیرەب لە ڕیفی ئیدلیب، بەرپەرچی ئەو گروپە تیرۆریستانەیان داوەتەوە كە هێرشیان كردووە”.

پێشتر كەناڵی (سی ئێن ئێن تورك) ڕایگەیاندبوو”تۆپخانەكانی توركیا پێگەكانی سوپای سوریا بۆردومان دەكەن، وەك ئامادەكارییەك بۆ پێشڕەوی تانكەكانی توركیا بەرەو ئیدلیب”.

لەلایەكی ترەوە سەرچاوەیەكی سەربازی بە ئاژانسی (RT)ی ڕوسی ڕاگەیاندووە”لە سەراقب و نەیرەب، بە پاڵپشتی سوپای توركیا، گروپە چەكدارەكان هێرشێكی توندوییان بۆسەر پێگەكانی سوپای سوریا دەستپێكردووە”.

ئەم پەرەسەندنانە لەكاتێكدان كە پێشتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، ئاماژەی بە نزیكبوونەوەی وادەی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای توركیا كردبوو لە ناوچە سنورەییەكان لەگەڵ پارێزگەی ئیدلیبی سوریا كە بەپێی ئاژانسەكەی ڕوسیا، ڕێگە بە ڕۆژنامەوانان و مەدەنییەكان نادرێت بچنە ناوچەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

قوتابخانە و زانكۆكانی قوم كرانە پشوو
ئێران، تیمێكی بۆ ڕووڕووبوونەوەی كۆرۆنا پێكهێنا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وتەبێژی حكومەتی ئێران ڕایدەگەینەێت، بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنا، حكومەت بە هەموو توانایەوە هەوڵ بۆ بنەبڕكردنی دەدات.
ئاژانسی فەڕمی ئێران بڵاویكردەوە، عەلی ڕەبیعی وتەبێژی حكومەتی ئێران لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی بڵاویكردەوە، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە فەرمانی حەسەن ڕۆحانی سەرۆك كۆماری ئێران و بۆ پێشگیری و ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی و چەندین وەزارەتی پەیوەندیدار و هێزە ئەمنییەكان لیژنەیەكیان پێكهێنا.
وتیشی”لە سەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین، حكومەتی ئێران لە چەندین كۆبوونەوە بابەتەكەی تاوتوێ كردووە و بڕیاری پێویستی لە خاڵە سنوورییەكانی خۆی جێبەجێكردووە و هاوكات داواشی لە وەزارەتی تەندروستی كردووە سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ ئەو مەبەستە دابین بكات و ئێستاش داوای هاوكاری لە هاوڵاتیانی ئێران دەكەین كە پابەندی ڕێنماییەكانی وەزارەتی تەندروستی بن.
ڕۆژی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاشكرایكرد، دوو هاوڵاتی لە پارێزگای قوم بەهۆی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا و بەو هۆیەشەوە سەرجەم قوتابخانە و زانكۆكانی قوم بۆ ئەمڕۆ پێنج شەممە كرانە پشوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان