ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

پێیوایە نەبووەتە مایەی چاوتروكاندنی ترەمپ سياسەتمەدارێكی عیراقی باس لە خۆپیشاندانە ملیۆنییەكەی سەدر دەكات


خەڵك- بەشی هەواڵ
سیاسەتمەداریكی عیراقی باس لەو خۆپیشاندانە دەكات كە دوێنێ‌ هەینی لەسەر داوای موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر سازكرا و ڕایدەگەیەنێت كە نەبووەتە مایەی چاوتروكاندنی ترەمپ.

عیزەت شابەندەر، سیاسەتمەداری عیراقی، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردووەتەوە”خۆپیشاندانە (ملیۆنییەكە) تەواوبوو، لەئێستادا بەڵێ‌ ئێرانی دڵخۆشكرد، لە چوارچێوەی ململانێكانی لەگەڵ ڕكابەرەكەی لە عیراق”.

بە وتەی شابەندەر”بەڵام ئەو خۆپیشاندانە نەبووە مایەی چاوتروكاندنی ترەمپ، چونكە ئەوەی بەلای ئەوەوە گرنگە، ئەوەیە كە چی لەو دیو پەردە ڕوودەدات بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران، چونكە هەندێك لە پاڵەوانانی خۆپیشاندانەكە، كاندیدێك پێشكەش دەكەن كە جێگەی ڕەزامەندی ئەمریكاییەكان بێت و لەو كارەشدا سەركەوتوو دەبن”.

لە كۆتاییدا، شابەندەر تویتەكەی بە هاشتاگی “خودا لەناوتان ببات چەند درۆزنن”، تەواوكردووە.

عێراق

لە عیراق و هەرێم 83 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا ڕاگەیەنرا


خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق 83 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای لە شارە جیاوازەكانی وڵات بە هەرێمی كوردستانیشەوە ڕاگەیاند و جەختیشی كردەوە، كە 5 كەس مردوون و 20 كەسیش چاكبوونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە دوای دەرچووونی پشكنینە پزیشكییەكان لە تاقیگەكان 83 حاڵەتی پۆزەتیڤ (ئەرێنی) هەبووە و دەركەوتووە ئەو كەسانە تووشی كۆرۆنا بوون.

بەپێی بەیاننامەكە، “لە بەغدا 23 كەس (كەرخ 2 كەس و روسافە 21 كەس) و شاری پزیشكی 4 كەس و بەسرە 10 و نەجەف 6 و سلێمانی 1 و هەولێر 18 و دیالە 5 و موسەنا 6 و بابل 1 و كەربەلا 4 و كەركوك 4 و زیقار 1 كەس) تووشی كۆرۆنا بوون”.

ئاشكراشی كردووە، كە لەكۆی حاڵەتەكان 5 كەس گیانیان لەدەستداوە، كە (2 كەس لە ڕەسافە و یەك لە نەجەف و یەك لە سلێمانی و یەك كەسیش لە دیالە) بووون و هەروەها 20 كەسیش چاكبوونەتەوە و ڕەوانەی ماڵەوە كراونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، كە كۆی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا لە تەواوی وڵات گەیشتۆتە 961 كەس، كە 61 كەس گیانیان لەدەستداوە و 279 كەسیش چاكبوونەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

“هەفتەی داهاتوو دەنگ بە كابینەكەی زورفی دەدرێت”


خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سەرچاوەیەكی نزیك لە عەدنان زورفی ئاشكرایدەكات، هەفتەی داهاتوو پەڕلەمانی عیراق لەسەر متمانەدان بە كابینەكەی زورفی كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەكی نزیك لە عەدنان زورفی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عیراق كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت بە سۆمەرییەنیوزی ڕاگەیاندووە، چوار شەممە و پێنج شەممەی هەفتەی داهاتوو پەڕلەمانی عیراق بۆ متمانەدان بە كابینەكەی زورفی كۆدەبێتەوە و لە چەند كاتژمێری داهاتووش ڕاگەیەنراوی سەرۆكایەتی پەڕلەمان بۆ ئەو مەبەستە ئاشكرا دەكرێت.
وتیشی”زورفی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا توانیوێتی پشتیوانی زۆرینەی ئەندامانی پەڕلەمان بەدەست بهێنێت لە كوتلە جیاوازەكان، دەنگی پەڕلەمانتارانیش دووورە لە بڕیاری حزبە سیاسییەكانی عیراق”.
ناوبراو بۆ پێكهێنانی كابینەكەی دوێنێ شەممە بەرنامەی كابینەكەی دایە سەرۆكی پەڕلەمان و چەندین لایەنی جیاوازی حوكمڕانی عیراقی لەخۆی گرتبوو.
پێنج هاوپەیمانی ڕێگرن لە پێكهێنانی حكومەت بە سەۆكایەتی زورفی، بەڵام زورفی بەبێ ئەوەی داوای پشتیوانیان لێبكات لە هەوڵدایە بۆ پێكهێنانی حكومەت.
(خەڵك) پەیوەندی بە چەند پەڕلەمانتارێكی كوردستانەوە كرد، بەڵام هەریەكەیان بە بیانووی خراپی دۆخەكەوە هیچ ڕوونكردەوەیەكیان لەسەر هەڵوێستی كورد نەدا.
بەپێی زانیارییەكان، لایەنە شیعییەكان لەسەر زورفی هاوڕا نین و كێشەیان لەگەڵی هەیە، كوردیش نایەوێت لەبەر زورفی پەیوەندییەكانی لەگەڵ شیعە تێكبدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا گیانی لە دەست دا


خەڵك – بەشی هەواڵ
تووشبوویەكی دیكەی كۆرۆنا لە پارێزگای دیالە گیانی لە دەست دا.

ئەمڕۆ یەك شەممە شانەی قەیرانەكان لە پارێزگای دیالە ڕایگەیاند پیاوێكی تەمەن 60 ساڵ كە تووشی كۆرۆنا ببوو، بە قەزای بەلەدروز گیانی لە دەست دا.

ڕوونیشیكردەوە ئەو هاووڵاتییە یەكێك بووە لەو كەسانەی كە ئێوارەی شەممە تووشبوونیان بە كۆرۆنا یەكلاببووەوە.

دوێنێ شەممە سێ حاڵەتی گیان لە دەست دان لە سلێمانی، بەغدا و بەسڕە ڕاگەیەندرا.

تا ئێستا 878 حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا لە عیراق تۆماركراوە و نزیكەی 60 كەسیان گیانیان لە دەست داوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان