ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

تەنها لە خەڵکەوە زۆرترین زانیاری لەسەر زنجیرەی گالاکسی S20 و نرخەکانی بزانە!

خەڵک-سەلمان خالید

ڕێکەوتی ١١ ی ٢ نزیکە بۆ ڕاگەیاندنی مۆبایلە سەرنجڕاکێشەکانی سامسۆنگ، لە زنجیرەی ئێس کە پێشبینی دەکرێت ناوی زنجیرەکە لە ئێس ١٠ ـەوە بگۆڕێت بۆ ئێس ٢٠ و ئەمانەی خوارەوەش تایبەتمەندی پێشبینی کراوی پێش ڕاگەیاندنی مۆبایلەکانن.

گالاکسی S20

هەڵگری شاشەیەکی ١٢٠ هێرترزی لە جۆری ئەمۆلێد دەبێت هەروەها شاشەکەشی چەماوە دەبێت بۆ لاکانی.
بوونی سێ کامێرا لە پشتەوەی دڵنیاکراوەتەوە بەشێوەیەکی درێژی، و قوفڵی پەنجەمۆریش لەسەر شاشەکەی جێگیر کراوە.

هەروەها ئێس ٢٠ خاوەنی پڕۆسێسەری سناپدراگۆن ٨٦٥ دەبێت(ئێگزەینۆس ٩٩٠)، بە بوونی ڕامی ١٢ گێگابایت و بیرگەی ٥١٢ گێگابایتی بنچینە کراو لەسەر ئەندرۆید ١٠ و OneUI 2.0.

پێشبینی دەکرێت نرخی گالاکسی ئێس ٢٠ لە ٨٩٩ یۆرۆ دەستپێدەکات، هەروەها ١٠٠٠ یۆرۆ بۆ جۆری پشتگیریکەری ڕایەڵەی فایڤ جی.

Galaxy S20 render


گالاکسی S20 Plus

هاوشێوەی ئێس ٢٠ خاوەنی شاشەیەک دەبێت بە چەماوەیی و بوونی قەراغێکی زۆر کەم.

بە بوونی چوار کامێرا، کە کامێرای سەرەکی مۆبایلەکە ٤٨ مێگاپێکسڵ دەبێت کامێراکانی ultra-wide و ToF و تێلیفۆتۆشی تێدا دەبێت.

پێشبینی دەکرێت نرخی لە ١٠٩٩ یۆرۆوە دەست پێبکات بە بوونی پشتگیری لە ڕایەڵەی فایڤ جی، و ڕەنگەکانی شین و خۆڵەمێشی و ڕەش.

گالاکسی S20 Ultra

هاوشێوەی ئایفۆن بە ستانلیس ستیل ڕوپۆشکراوە کە بە دووری دەکات لە شوخت و شکان، بە بوونی دیزاینێکی جیاواز لە کامێراکانی پشتەوەیدا.

بوونی چوار کامێرا دڵنیاکراوەتەوە و کامێرای سەرەکییەکەی پێشبینی دەکرێت ١٠٨ مێگاپێکسڵ بێت و لەگەڵ کامێرای ٤٨ مێگاپێکسڵی تێلیفۆتۆ بە پشتگیری نزیکردنەوەی بینایی ١٠ جار و دیجیتاڵی ١٠٠ جار.

ئەم مۆبایلە ڕاقییەیان پێشبینی دەکرێت نرخی ١٣٤٩ یۆرۆ بێت بۆ بیرگەی ١٢٨ گێگابایتی و ١٥٤٩ یۆرۆ بۆ جۆری ٥١٢ گێگابایتی.

Galaxy S20 Ultra

ریکلام

ئابوری

چین: ئەمریکا گێچەڵمان پێدەکات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

سبەینێ لە ئەمریكا هەردوو بەرنامەی تیك تۆك و ویچات ڕادەگیرێت و وەزارەتی بازرگانی چین-یش ڕایدەگەیەنێت، پەكین بەم نزیكانە ڕێكاری تایبەت بەرامبەر بەم بڕیارە دەگرێتەبەر.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە وەزارەتی بازرگانی چین ئەمڕۆ شەممە قەدەغەكردنی ئەپڵیكەیشنی تیك تۆك و ویچادی لەلایەن حكومەتی ئەمریكاوە بە “گێچەڵ” ناوبرد و دژایەتی وڵاتەكەشی بەرامبەر ئەو هەنگاوە خستەڕوو، داواشی لە واشنتن كرد دەستبەرداری ئەو هەڵسوكەوتانەی بێت.

ئاشكراشیكرد، ئەگەر ئەمریكا هەڵەی خۆی بەم نزیكانە چاك نەكاتەوە، ئەوا چین ڕێكاری پێویست بۆ پاراستنی بەرژەوەندییە ڕەواكانی كۆمپانیاكانی خۆی دەگرێتەبەر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

تیکتۆک و ویچات قەدەغەدەکرێن

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

تیکتۆک و ویچات لەڕۆژی یەک شەممەوە لەئەپ ستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا قەدەغەدەکرێن.

 

بەپێی بڕیارێکی ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، ڕێگری دەکرێت لەداونلۆدکردنی هەردوو ئەپلیکەیشنی تیکتۆک و ویچات لەئەپستۆر و پلەی ستۆری ئەمریکا.

 

بڕیارەکە لەیەک شەممەی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و بەتەواویش لەبەرواری ١٢/١١/٢٠٢٠ بەکارهێنانی قەدەغەدەکرێن.

 

ئەم بڕیارە  لەکاتێکدایە ئەمریکا پێیوایە ئەم ئەپلیکەشنانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی.

 

ئەو دوو ئەپلیکەیشتە لەلایەن دوو کۆمپانیای چینییەوە بەرهەمهێنراون و بەڕێوەدەبرێن، بۆیە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و چین وایکردووە ئەم جۆرە بڕیارانە دەربکرێن.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

سۆنی وادەی خستنەبازاڕی (پلایستەيشن 5) ئاشكرا دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
كۆمپانیای (سۆنی) ژاپۆنی، وادەی خستنەبازاڕی (پلایستەیشن 5) ئاشكرادەكات و ناوی ئەو وڵاتانەش ڕادەگەیەنێت كە لە سەرەتاوە ئامێرەكەیان بۆ هەناردە دەكرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، ئاژانسی (رۆیتەز) لە زاریی بەرپرسانی كۆمپانیای (سۆنی) ژاپۆنی بڵاویكردەوە”نەوەی نوێی یارییە بەناوبانگەكەی، لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بە نرخی 499 دۆلار، و 399 دۆلار بۆ كۆپییەكی تری، دەخاتە بازاڕەوە”.

وابڕیارە (سۆنی) ئامێرە نوێیەكەی لە 12ی تشرینی دووەمی داهاتوو لە چەند وڵاتێكی وەك ژاپۆن و ئەمریكا بۆ فرۆشتن بخاتەبازاڕەوە، دوای هەفتەیەكیش لەو وادەیە لە وڵاتانی تردا دەفرۆشرێت.

ئەم ڕاگەیاندنە، بە پێچەوانەی ڕاپۆرتەكانی پێشووەوەیە كە لە مانگی تەمموزی ڕابردوودا ئاماژەیان بە دواخستنی خستنەبازاڕی (پلایستەیشن 5) كردبوو لەلایەن كۆمپانیای (سۆنی).

بەپێی ڕاپۆرتە نوێیەكان، (سۆنی) بەنیازە نزیكەی 10 ملیۆن ئامێری (پلایستەیشن 5) لەگەڵ هاتنەبەری كۆتایی ساڵی 2020 بەرهەمبهێنێت، پێشبينيش دەكرێت، تا مانگی ئاداری 2021، ئەو ژمارەیە بگاتە 11 ملیۆن ئامێر.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان