ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سەرۆكی هەرێم: مانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق پێویستە

خەڵك –بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند “هەڵوێستی هەرێمی كوردستان لەبارەی هێزەكانی ئەمەریكا و هاوپەیمانانەوە لە عێراق ڕوونە، ئەم هێزانە لەسەر داوای عێراق هاتوون بۆ یارمەتیدانی عێراق لە ساڵی 2014ەوە و تا ئێستاش مانەوەیان لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش پێویستە، چونكە تا ئێستاش داعش مەترسییەكی گەورەیە نەك هەر بۆ هەرێمی كوردستان، بەڵكوو بۆ هەموو عێراق.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە داڤۆس وتیشی “ئەم هێزانە دەبێت بمێننەوە تا ئەو كاتەی هەموو لایەكمان بە بڕواوە دەتوانین بڵێین داعش كۆتایی هاتووە”.

نێچیرڤان بارزانی ڕاشیگەیاند “ئێمە بە شێوەیەكی فەرمی لەلایەن كۆڕبەندی ئابووریی داڤۆسەوە داوەت كراوین كە ئەمساڵ پەنجایەمین ساڵی كۆنفرانسەكەیان بوو. ئێمە لەو چوارچێوەیەدا‌ بەشداریمان كردووە، بۆ ئێمە وەك هەرێمی كوردستان دەرفەتێكە كە بەشدار دەبین لەم شوینانە دید و بۆچوونی خۆمان لەسەر دۆخی هەرێمی كوردستان و ئەو پێشهاتانەی ئەمڕۆ لە عێراقدا بە شێوەیەكی گشتی هەن، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای واتانی دیكە كە بەشدار دەبن لەم كۆنفرانسەدا، باس بكەین، چونكە خۆتان دەزانن پرسی عێراق و ئەو پێشهاتانەی لە ناوچەكە بە شێوەیەكی گشتی هەیە، جێی بایەخی هەموو ئەو وڵاتانەیە”.

ریکلام

کوردستان

پارە و زێڕی ماڵانیان بردووە
هەولێر، دوو كەس بە تۆمەتی دزى دەستگیركران

خەڵك- بلەشی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیركردنی دوو كەس ڕادەگەیەنێت كە تۆمەتبارن بە دزینی بڕێك پارە و زێڕ لە شوقەكانی (MRF) ، ئاماژە بە دادگایی كردنی دوو تۆمەتبارەكەش دەكات بەپێی مادەی (446) لە یاسای سزادان.

بەپێی ڕاگەیەندراوێك كە ئەمڕۆ دوو شەممە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە بڵاوكرایەوە” تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە شوقەكانی (MRF) بە كەمتر لە 14 كاتژمێر دو تۆمەتباریان بە ناوەكانی (ع.ح.م) و (ر.و.ر) بە تۆمەتی “دزینی بڕی 3 ملیۆن دینار، 7 هەزار و 500 دۆلاری یٔەمەریكی و بڕێك زێڕ، دەستگیر كرد”.

هەر لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە” تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، بۆیە بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان، بەند كراون و دراونەتە دادگا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

فرسەت سۆفی ڕوونکردنەوە لەسەر ٥٠ هەزار دیناری پشکنینی بازگەکان دەدات

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

نوسینگەى پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لەلایەن هەندێک کەس و میدیا، لێکدانەوەی هەڵەی بەمەست و بێمەبەست بۆ قسەکانی پارێزگاری هەولێر کراوە کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر هاتنە ژوورەوەی خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ پارێزگای هەولێر کردنی.

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، پارێزگاری هەولێر زۆر بەڕوونی ڕایگەیاند: “لەپێناو کارئاسانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەرقاڵی داڕشتنی میکانزمێکن بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانە بتوانن بێنە ناو شاری هەولێر بەمەرجی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەسەر ئەرکی خۆیان و بە نرخێکی گونجاو، ئەمەش هەم بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان و هەمیش بۆ پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و ڕانەوەستانی کاروکاسبی خەڵک”.

 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بۆیە هەرچی دیکەی دەگوترێ بێجگە لەوەی کە باسکراوە دوورە لەڕاستی و مەبەست لێی تەنها بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە.

 

ڕوونکردنەوەیەک لە نووسینگەی پارێزگاری هەولێر

 

لەلایەن هەندێک کەس و میدیا، لێکدانەوەی هەڵەی بەمەست و بێمەبەست بۆ قسەکانی پارێزگاری هەولێر کراوە کە ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی لەسەر هاتنە ژوورەوەی خەڵکی پارێزگاکانی دیکەی عێراق بۆ پارێزگای هەولێر کردنی.
پارێزگاری هەولێر زۆر بەڕوونی ڕایگەیاند: “لەپێناو کارئاسانی هاتنە ژوورەوەی هاوڵاتییانی شارەکانی دیکەی عێراق جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، سەرقاڵی داڕشتنی میکانزمێکن بۆ ئەوەی ئەو خەڵکانە بتوانن بێنە ناو شاری هەولێر بەمەرجی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی لەسەر ئەرکی خۆیان و بە نرخێکی گونجاو، ئەمەش هەم بۆ کارئاسانی هاوڵاتییان و هەمیش بۆ پەرەپێدانی جموجۆڵی بازرگانی و ڕانەوەستانی کاروکاسبی خەڵک”، بۆیە هەرچی دیکەی دەگوترێ بێجە لەوەی کە باسکراوە دوورە لەڕاستی و مەبەست لێی تەنها بڵاوکردنەوەی چەواشەکاری و بەلاڕێدابردنی ڕاستییەکانە.

نوسینگەی پارێزگاری هەولێر
2020.7.13

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەکێتی: ئیدارەی گەرمیان هەر پێداویستییەکی پزیشکی پێویستبێت بۆیان دابیندەکەین

خەڵک – بەشی هەواڵ

یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەگەرمیانەوە ڕایگەیاند، ئیدارەی گەرمیان هەر پێداویستییەکی پزیشکی پێویستبێت بۆیان دابیندەکەن.

میران محه‌مه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا لەگەرمیان ڕایگەیاند، ئیدارەى گەرمیان داوای هەر پێداویستییەکی پزیشکی و دەرمان و چارەسێک بکات، ئه‌گه‌ر له‌ ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیش بێت وەک یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بۆیان بەردەستدەخەن.

 

لاهور شێخ جەنگی و شاندێکی هاوبەشی، بەمەبەستى لەنزیکەوە ئاگابوون لەگرفتەکانی قەزاى کەلار و بەگشتی ئیدارەى گەرمیان چووە ئەوێ و مەبەستییەتى چارەسەری بەشێک لەگرفتەکانیان بۆ بکات.

 

ئەمە لەکاتێکدایە ماوەى چەند ڕۆژێکە چالاکوانان و خەمخۆرانی ئەو ناوچەیە هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی تەندروستییان ڕاگەیاندووە، چونکە پێداویستى پزیشکی لەو قەزایە کەمە و گرفتى تەندروستی بۆ دروستکردوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان