ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

عەلی سیستانی: پێكهێنانی حكومەتی نوێ‌ لە ماوەی دەستوری لایداوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نوێنەری مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق نوێترین هەڵوێستی “عەلی سیستانی” لەبارەی بارودۆخی عێراقەوە رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەدەكات “پێكهێنانی حكومەتی نوێ زۆر دواكەوتووە و لە ماوەی دەستوریی لایداوە”.

ئەحمەد سافی، نوێنەری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان لە عێراق لە وتاری ئەمڕۆ هەینییدا لە كەربەلا وتی”مەرجەعی ئاینی جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە، دەبێت چاكسازی راستەقینە ئەنجام بدرێت كە هاوڵاتیان داوای دەكەن و قوربانییان لە پێناودا داوە، پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دواكەوتووە و عیراق كەوتووەتە بۆشایی دەستورییەوە”.

ئەحمەد سافی وتیشی”مەرجەع پێیوایە پشتگوێخستنی ئەنجامدانی چاكسازی راستەقینە، دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان زیاتر رووبەڕووی نەهامەتی ببنەوە و ناسەقامگیری ئەمنی و سیاسی لە عێراقدا درێژە بكێشێت”.

سافی پشتیوانی بۆ خۆپیشاندانی ملیۆنیش دەربڕی و وتی”مەرجەع لەگەڵ دەستتێوەردانی دەرەكیدا نییە و دەیەوێت عیراق سەربەخۆ بڕیاربدات”.

عێراق

كازمی و بلاسخارت باس لە هەڵبژاردن دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەماهەنگی لەو بوارەدا دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی لە بەغدا پێشوازی كردووە لە جنین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و گفتوگۆیان كردووە كردووە لەسەر كاری هاوبەش لەبواری هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

بەپێی بڕیاری حكومەتی عیراق لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژارددنی پێشوەختە لە عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ پەڕلەمانی عیراق ئەنجام دەدرێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جەخت لە ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان كراوەتەوە بۆ چاودێری كردنی هەڵبژاردنەكان تاوەكو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵی خۆی ببینێت لە دۆسیەی ئاوارەكان و گفتوگۆ لەسەر هەوڵەكانی حكومەت كرا بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو پرسە بەزووترین كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ لە24 سەعاتی ڕابردوودا زۆرترین چاكبوونەوە تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات ، 3907 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4234 كەسیش چاكبوونەتەوە و 83 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 هەزار و 438 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3907 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە ، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 122 و هەولێر 72 و كەركوك 75 و دهۆك 418 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4234 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 64 و هەولێر 220 و كەركوك 185 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 83 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8491 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق ڤاكسینی كۆرۆنا دەكڕێت
كازمی چەند بڕیارێكی نوێی دەربارەی كۆرۆنا دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ
لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق كۆبووەوە و بە واژۆی سەرۆكی لیژنەكە، كە سەرۆك وەزیرانی عیراقە چەند بڕیارێكی نوێی دەربارەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ڕێكارەكانی خۆپارێزی دەركرد و بڕیاریشی دا ڤاكسینی دژی كۆرۆنا بكڕێت.

نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ شەممە 19ی ئەیلول، لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی عیراق بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی كۆبۆتەوە و ژمارەیەك بڕیاری دەربارەی دواین دۆخی تەندروستی و ڕێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركردووە.

ئاشكراشی كرد، كە بەهۆی تەشەنە كردنی كۆرۆناوە بڕیار دراوە پێشوازی لە هیچ زیارەتكارێك نەكرێت لە هیچ وڵاتێكەوە، بەڵام ڕێگا بە كردنەوەی مزگەوتەكان دەدرێت بۆ پەرستش بە مەرجی پابەندبوونی نوێژخوێنان بە بەكارهێنانی ئامرازەكانی خۆپارێزی (دەستكێش و دەمامك) و دوور وەستان لەكاتی نوێژكردندا.

لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی بڕیاریشیداوە بە كردنەوەی باخچەكان و شاری یاری و شوێنەكانی حەوانەوەی هاووڵاتیان، بەڵام بە مەرجی بەكارهێنانی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و دروست نەكردنی قەرەباڵغی و دووری نێوان هاووڵاتیان ڕەچاو بكرێت.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پەلە بكرێت لە كڕینی ڤاكسینی كۆرۆنا و بۆ ئەوەش بەشی یەكەمی پارەی تەرخانكراو بە بڕی 20% خەرج بكرێت ئەویش بەپێی ڕاسپاردەكانی ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی.

لیژنە باڵاكە بڕیاریشی داوە بەشداری بكات لەگەڵ چین و ئیمارات بۆ گەشەپێدانی ڤاكسینی چین و سوود بینین لەو ڤاكسینە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان