ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چۆن بە شێوازێکی سروشتی و بەبێ نەشتەرگەریی چاڵی ڕوومەت بۆخۆت دروستەکەیت؟ لە کۆندا چیان کردووە؟

خێزان

چاڵی ڕومه‌ت ( Dimple – غمازة) دیارده‌یه‌كی سروشتی بۆماوه‌ییه‌ له‌ ڕومه‌تی مرۆڤه‌كاندا دروستده‌بێت به‌ تایبه‌ت له‌ كاتی پێكه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌دا و لای زۆربه‌ی كلتوره‌كانی جیهان دیارده‌یه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێشه‌.

هۆكاری دروستبونی ئه‌و چاڵه‌ به‌هۆی كورتی ماسولكه‌ی به‌شی ناوه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ كاتی پێكه‌نیندا ئه‌و چاڵه‌ دروستده‌كات و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ به‌ تێپه‌ربونی كات و به‌هۆی كشانی ماسولكه‌كه‌وه‌ ئه‌و چاڵه‌ نه‌مێنێت.

به‌ڵام به‌و پێیه‌ی دروستبونی ئه‌و چاڵه‌ بۆماوه‌ییه‌ هه‌ر بۆیه‌ گه‌ر دایك  و باوك هه‌ردوكیان ئه‌و چاڵه‌یان هه‌بێت ئه‌وا ئه‌گه‌ر زۆره‌ منداڵه‌كانیشیان ئه‌و چاڵه‌یان هه‌بێت هه‌رچه‌نده‌ ئه‌وه‌ش گره‌نتی 100% نییه‌.

كارێكی قورسیشه‌ گه‌ر بته‌وێت ئه‌و چاڵه‌ به‌ ده‌ستكرد دروستبكه‌یت هه‌رچه‌نده‌ پێشتر چه‌ند هه‌وڵێكی جۆربه‌جۆر بۆ ئه‌وه‌ هه‌بووه‌ له‌ رێگای میكیاج یاخود ئامێری په‌ستانخستنه‌ سه‌ر ڕوومه‌ت كه‌ ئه‌وه‌ش زیانی ته‌ندروستی هه‌یه‌، به‌ڵام به‌ نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری ده‌توانرێت دابندرێت.

دروستكردنی چاڵی ڕوومه‌ت به‌ ئامێری تایبه‌ت له‌ ساڵی 1936

 

یەکێک لەو ڤیدیۆیانەی زۆر بڵاوبووە لەم دواییەدا بەدەستهێنانی چاڵی دەموچاوە بە چەند هەنگاوێکی ئاسان بەم شێوەیە.

-کەوچکێکی چای بچوک یان هەر شتێکی دیکەی هاوشێوە  بە دڕیژایی شەو بکەرە بەفرگرەوە.

-ڕۆژی داهاتوو دەری بکە و ڕاستەوخۆ بیکەرە سەر ئەو هێڵەی زەردەخەنەکەت بە شێوەیەکی سروشتی دروستی دەکات.

-بۆ ماوەی ١٠ خولەک پەستانی بخەرەسەر بەبێ ئەوەی پێستت ئازار بدەیت .

-رۆژانە دوو بۆ سێ جار ئەم فێڵە بەکاربێنە و پاش هەفتەیەک ئەنجامەکان دەبینیت.

ریکلام

ژیاندۆستی

چۆن ته‌نها به‌ سه‌هۆڵ چه‌وری ده‌سوتێنیت؟ وه‌رزشی ناوێت

خێزان
پله‌ی گه‌رمی جه‌سته‌مان له‌ پله‌یه‌كی گه‌رمی دیاریكراودا خۆی ده‌پارێزێت و له‌ كاتی به‌ركه‌وتنی سه‌رمادا بۆ پاراستنی ئه‌و پله‌ گه‌رمیه‌ به‌شێك له‌ چه‌وریه‌كه‌ی ده‌سوتێنێت بۆ ئه‌وه‌ی پله‌گه‌رمیه‌كه‌ هاوسه‌نگ بكات، ئه‌وه‌ش ڕێگایه‌كی باشه‌ بۆ سوتانی چه‌وری گه‌ده‌.

ده‌توانیت كه‌مێك سه‌هۆڵ له‌سه‌ر ئه‌و ناوچه‌یه‌ی جه‌سته‌ت دابنێیت كه‌ ده‌ته‌وێت چه‌وریه‌كه‌ی تێدا بسوتێنیت و پێویسته‌ بۆ ماوه‌ی 20 بۆ 30 خوله‌كێك ڕای بگریت، ئه‌م كاره‌ كاریگه‌ری باشی ده‌بێت.

ده‌توانیت سه‌هۆڵه‌كه‌ بكه‌یته‌ ناو قوماشێكه‌وه‌و له‌سه‌ر گه‌ده‌ت دایبنێیت، بۆ ماوه‌ی 12 ڕۆژ هه‌موو جارێك یه‌ك جار ئه‌م كاره‌ دوباره‌ بكه‌ره‌وه‌، به‌و جۆره‌ش هه‌ست به‌ سوتاندنی چه‌وریه‌كانی ده‌كه‌یت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چۆن پارە بە مێردە ڕەزیلەکەت خەرج دەکەیت؟

خێزان

هەندێک پیاو ڕەزیلن و بە ئاسانی پارە خەرج ناکەن، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک تاکتیکە بۆ مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە پیاوانە:

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چۆن بەشێوەیەکی جوان وێنەی فەرمی سەر پاسپۆڕت و کارتی نیشتمانی دەگریت؟ تا دواتر شەرمی لێنەکەیت

خێزان

زۆرجا ڕوویداوە کاتێک تەماشای وێنەی خۆمان دەکەین لەسەر پاسپۆڕت شەرم لە وێنەکەمان دەکەین و نازانین چۆن بیشارینەوە، ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکە بۆ ئەوەی وێنەی معامەلات و فەرمی بگریت بە جۆرێک دواتر لێی پەشیمان نەبیت:

 

-چەناگەت زۆر بەزر مەکەرەوە و بەڕێکی بیگرە

-دەموچاو و سەرت بەمەبەر دواوەوە، چونکە غەبغەبە درووستدەبێت و شێوەیەکی ناشرینیشی هەیە

-با پێکەنین و زەردەخەنەیەکی سرووشتی لەسەر ڕوخسارت بێت، نەک پێکەنینی زۆر دیار و درووستکراو

-جگە لەوەش نابێت خۆت مۆن بکەیت

-ستایلی قژیشی گرنگی زۆری هەیە و کاتێک ڕەسمەکە دەگریت ستایلی گونجاو دابنێ

-جگە لەوەی گرنگە کە ماکیاجێکی کەم بکەیت بەڵام نابێت زۆر تۆخ و دیار بێت

-جگە لەوەی گرنگە جلوبەرگی فەرمیت لەبەردابێت نەک ئاسایی و کاشوەڵ

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان