ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

نێچیرڤان بارزانی: بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا دروست نییە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا لەلایەن پەرلەمانی عیراقەوە، بەبێ‌ لەبەرچاوگرتنی بۆچونی پێكهاتەكانی كورد و سوننە دروست نەبوو.

لە دیدارێكدا لە پەراوێزی كۆڕبەندی داڤۆس، بارزانی باسی لەوەكردووە، لە ساڵی 2014 دا، چەكدارانی داعش لە فڕۆكەخانەی بەغدا نزیكبوونەوە، بۆیە عیراق داوای هاوكاری لە ئەمریكا كرد.

وتیشی”هێزەكانی ئەمریكا بۆ هاوكاری و مەشقپێكردنی سوپای عیراق و هێزە چەكدارەكان، لە نێویاندا پێشمەرگە هاتنەوە بۆ عیراق و لەسەر بڕیاری عیراق بوو”.

سەرۆكی هەرێم هەر لە قسەكانیدا پێیوابوو، بڕیاری دەركردنی هێزەكانی ئەمریكا واقیعی و ڕاست نییە، چونكە گوزارشت لە بوچونی هەموو خەڵكی عیراق ناكات.

کوردستان

پەلامارێكی داعش لە سنووری جەلەولا تێكشكێنرا

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

هێزەكانی سوپای عیراق پەلامارێكی چەكدارانی داعشیان لە سنووری شارەدێی جەلەولا تێكشكاند.

بەپێی زانیارییەكان، داعش لەگوندی ئوم حنتە بەقەناس تەقەی لە هاووڵاتیان و سوپای عیراق كردووە و بەهۆیەوە هاووڵاتیەكی مەدەنی بەسەختی برینداربووە و دواتر هێزەكانی سوپای عیراق و داعش لەنزیك گوندەكە ڕووبەڕووی یەكتر بوونەتەوە و شەڕ ڕوویداوە و داعش تێكشكێنراوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، كە ناوە ناوە چەدارانی داعش لە ناوچە كێشەلەسەرەكان هێرش دەكەنە سەر پێشمەرگە و سوپای عیراق و هاووڵاتیانی مەدەنی و بەهۆی ئەو هێرشانەشەوە قوربانی لێكەوتووەتەوە، تاكو ئێستاش حكومەتی عیراق نەیتوانیوە ئاسایشی ئەو ناوچانە بپارێزێـت و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ جموجوڵەكانی داعش لە پەرەسەندندان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سۆران.. لەماوەی هەفتەیەكدا سەرووی 30 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانییان كردووە

خەڵك – نزار مستەفا

دوای ڕێنمایی كردنەوەی ڕێگاوبان و نەهێشتنی قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكانى هەرێمی كوردستان شوێنە گەشتیارییەكانى سۆرانیش بوژانەوەیەكی باشی بەخۆوە بینیوە.

بارزان محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند”هەموو شوێنە گەشتیارییەكانمان لە سنووری سۆران بەڕێنمایی تەندروستی و خۆپارێزی لەنەخۆشی كۆرۆنا بەڕووی گەشتیارانەوە كرانەوەتەوە و لەڕۆژانی هەینیشدا هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچەكەمان ڕوو لەزیادبووندایە”.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران وتیشی: “هەر لە ڕۆژی هەینی ڕابردوودا سەرووی 30 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەر چوار شارۆچكەی (سۆران، ڕواندز، مێرگەسۆر، چۆمان)یان كردووە”.

بارزان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا “لەئێستادا ئامادەكاری تەواومان كردووە لە هۆتێل و مۆتێل و شوێنە گەشتیارییەكان و كەپرەكان وچێشتخانەكان بۆ ئەوەی بە باشترین شێواز و ڕێنمایی تەندروستی بۆ گەشتیاران ئەنجامدراوە و هەریەكێك لەو شوێنانەش گەربێت و پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی نەبن ئەوا ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە و شووێنەكەشی دادەخرێت.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران ئەوەشی خستەڕوو:”پێشبینی هاتنی زیاتری گەشتیاران دەكەین بۆ ناوچەكە ئەمەش دوای كرانەوەی ڕێگای ناوەڕاست و باشووری عیراق و هەماهەنگییەكی زۆرباشمان كردووە لەگەڵ گرووپی گەشتیاران و كۆمپانیاكان بۆ هێنانی گەشتیاران”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

دەڤەری برادۆست.. بەھۆی ڕووخانی بیرێك ھاووڵاتییەك گیانی لەدەستدا

خەڵك – نزار مستەفا

لە دامێنی چیای حەسەن بەگ لە دەڤەری برادۆست هاووڵاتییەك بەهۆی ڕووخانی بیری ئاوەوە گیانی لەدەستدا.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ھاووڵاتییەك بەناوی (سەلیم بەھائەدین شیڤی) دانیشتووی گەڕەكی برایەتی لە شارۆچكەی سۆران كە خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، بەھۆی ڕووخانی بیرێكی ناو باغەكەی لە دامێنی چیای حەسەن بەگ گیانی لە دەستدا و ھاوڕێكەشی بریندار دەبێت.

لە ئێستادا تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشكی دادی سۆران كراوە بۆ لێكۆڵینەوە لەسەر چۆنیەتی ڕووداوەكە و بریندارەكەش دۆخی ناجێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشكدایە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان