ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

سعودیە: ئەمریكا نەك ناكشێتەوە بەڵكو پێگەی خۆی بەهێزتر دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتیكردەوە ئەمریكا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست بكشێتەوە.

عادل جوبەیر لە پانێڵێك لە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لە سویسرا ڕایگەیاند:”كاتێك سەرۆك ترەمپ ڕایگەیاند ئەمریكا لە سوریا دەكشێتەوە لەھەمانكاتدا پاڵپشتی ئاسمانی دەدایە كورد و چەند سەربازێكی وڵاتەكەی بۆ پاراستنی بیرە نەوتەكان ھێشتەوە”.

وەزیری دەرەوەی سعودیە وتیشی:”ئەمەش بۆ ئەوەبوو ڕژێمی ئەسەد دەستی پێیان نەگاتەوە. كەواتە ھەموو ھەنگاوەكانی واشنتۆن ئەوە دەسەلمێنن كە ئەمریكا شوێنپێی خۆی لە ناوچەكە قایمتر دەكات نەك بە پێچەوانەوە”.

عادل جوبەیر دووپاتیشكردەوە:”ھەموو كەس دەیوت ئەمریكا لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەكشێتەوە و ئێمە دوای ئەمریكا چی دەكەین، بەڵام سەرۆك ترەمپ نزیكەی 5 ھەزار سەربازی نارد بۆ سعودیە”.

وەزیری دەرەوەی سعودیە ئاماژەی بەوەشدا:”ئەمریكا ژمارەی ھێزەكانی دوو ھێندە زیادكردووە، كەشتی جەنگیشی ناردووەتە كەنداو و سیستمی دژە مووشەكی بالیستیشی لە سعودیە جێگیر كردووە”.

جیهان

ڕووسیا، دان بەمەترسی دزەکردنی چەکدارانی بەکرێگیراو بۆنێو وڵاتەکەیدا دەنێت

 

خەڵک – بەشی هەواڵ

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند، ئەگەر زۆرە ئەو بەکرێگیراوانەی تورکیا ڕەوانەی ئازەربایجانی کردوون بۆ شەڕی قەرەباخ، دزە بکەنە ناو خاکی ڕوسیا.

ئۆلێگ سێرامۆلۆتۆف، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە تپڕی هەواڵی (سپۆتنیک)ی وتووە؛ نکۆڵی لەمەترسیی ئەو بەکرێگیراوانەی تورکیا ناکرێت کە لە شەڕەکانی ناگۆرنۆ-کاراباخ دا بەشدارن دزە بکەنە ناو خاکی ڕووسیا، چونکە تورکیا بەشێک لە چەکدارانی بەکرێگیراوی لە سووریا و لیبیاوە هێناوە بۆ پشتگیری لە ئازەربایجان بەرامبەر ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەرمەنستان.

ئۆلێگ سێرامۆلۆتۆف، وتوویەتی؛ لەمبارەیەوە، دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسای ڕووسیا، لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەن ” .

پێشتر سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی دەرەوەی ڕووسیا، سێرگی نەریشکین، ڕایگەیاندبوو؛ کە ئەو زانیاریانەی لەلایەن دەزگای هەواڵگرییەوە بەدەستگەیشتووە ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە بەکرێگیراوانی ڕێکخراوە تیرۆریستییە نێودەوڵەتییەکانی بەشدار لەئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەخۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا، ژمارەیان بۆ هەزاران کەس بەرزبۆتەوە و هۆکاری سەرهەڵدانی مەترسین لە ناوچەکەداو ڕووسیاش بە وردی چاودێری هەنگاوەکانیان دەکات.

هەرێمی ناگۆرنۆ-کاراباخ کە ئەرمەنییەکانی تێدا نیشتەجێیە، بەڵام لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە وەک بەشێک لە ئازەربایجان ناسرابوو، لەچەند ساڵی ڕابردوو بە چەند قۆناغێکی دژواری جەنگ و کوشتاردا تێپەڕبووە

دوایین شەڕ لە نێوان هێزەکانی ئازەربایجان و ئەرمەنستان، لە 27 ی ئەیلوولی ئەمسداڵ دەستی پێکرد، کە بەهۆیەوە سەدان کەس بوونە قوربانی .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

مەسعود یەڵماز كۆچی دواییكرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەسعود یەڵماز سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا كۆچی دوایی كرد لە تەمەنی 73 ساڵیدا.

ئاژانسەكانی توركیا بڵاویانكردەوە كە ناوبراو ئەمڕۆ هەینی لە نەخۆشخانەی شیشلی لە ئیستەنبوڵ كۆچی دواییكردووە.

مەسعود یەڵماز سەرۆك وەزیرانی پێشووتری توركیا لە ساڵانی 1991 تا 1999 سەرۆك وەزیرانی توركیا بووە و هاوكات لە 1991 تا 2002 سەرۆكی حزبی نیشتمانی دایك بووە.

یەڵماز ساڵی 1947 لە دایكبووە لە ئیستەنبوڵ و ساڵی 1971 بەشی ئابوری و دارایی كۆلیژی زانستە سیاسییەكانی زانكۆی ئەنقەرەی تەواوكردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

پۆمپەیۆ: چین مەترسیدارترین وڵاتە بۆ سەر ئاینەكان

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا لە جاكارتا ڕایگەیاند، چین مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆ سەر ئازادی ئاینی.

مایك پەمپێیۆ لەبەردەم ڕێكخراوێكی ئیسلامی ئیندۆنیسادا وتی: مەترسیدارترین هەڕەشە بۆ سەر داهاتووی ئازادی دین ئەو جەنگەیە كە حیزبی شیوعی چینی بەرپای كردووە دژی هەموو ئەوانەی دینیان هەیە موسوڵمانەكان و بودییەكان و مەسیحییەكان و شوێنكەوتوانی ڤالۆن گۆنگ.

وتیشی: حزبی شیوعی چینی هەوڵیداوە بە جیهان بڵێت ئەو كارە خراپانەی لەدژی موسوڵمانەكانی ئویگۆر دەیكات لە شینگیانگ پێویستن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر یاخود ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری.

مایك پۆمپەیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بەسەردانێك لە ئاسیایە و چەند وڵاتێكی ئاسیایی بەسەر كردووەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان