ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەمریكا سزای بەسەر دوو كەسایەتی و شەش قەوارەی ئێراندا سەپاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، سزای نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاندووە و سزاكانیش چەند كەسایەتی و قەوارەیەكی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریكا لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 23/1/2020 ئاشكرایكرد، سزا نوێیەكانی سەر ئێران دوو كەسایەتی و شەش قەوارە دەگرێتەوە، هاوكات چوار كۆمپانیای تریش لە لیستی سزاكاندان كە پەیوەندییان بە كۆمپانیای نەوتی ئێرانەوە هەیە.

ئەمەش لەكاتێكدایە، لەدوای بڕیارەكەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لەبارەی كشانەوە لە ڕێككەوتنە ئەتۆمییەكەی ئێران، چەندین سزا بەسەر ئێراندا سەپێندراوە و ئەمریكا ئێران تۆمەتبار دەكات بەوەی هەوڵی بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمیی دەدات.

جیهان

ماكرۆن: پێویستە حزبوڵا لە چەك دابماڵرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فەڕەنسا سەبارەت بە دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی لوبنان حزبوڵا تۆمەتبار دەكات.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند، حزبوڵا هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی لوبنانە و بەمشێوەیەی ئێستا ناتوانن بەردەوامبن.

سەرۆكی فەڕەنسا وتیشی، حزبوڵا 4 بۆ 6 هەفتەیە پێكهێنانی حكومەتی لوبنانی دواخستووە، بەڵام پێویستە ئەو ملیشیایە لەچەك دابماڵرێت و ڕێگەیان پێنەدرێت ڕۆڵی چەكدارییان هەبێت لەو وڵاتە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حكومەتی یەمەن و حوسییەكان دیل ئاڵوگۆڕ دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی یەمەن و حوسییەكان ڕێككەوتن لەسەر ئاڵوگۆركردنی دیلەكان و بڕیارە زیاتر لە ١٠٠٠ دیل ئازاد بكەن.

مارتن گریفیس نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن ئاشكرایكرد، حكومەتی یەمەن و حوسییەكان ڕێككەوتوون لە نێوان خۆیاندا ١٠٨٠ دیل ئازاد بكەن.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن بە پێویستی زانی بە زووترین كات ڕێككەوتنی ئاڵوگۆری دیلەكان جێبەجێ بكرێت، وتیشی، ئاڵوگۆركردنی دیلەكان كاریگەری باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی دانوستانەكانی نێوان حكومەتی یەمەن و حوسییەكان كە بڕیارە بەم نزیكانە ئەنجام بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سوریا: توركیا پشتیوانێكی سەرەكی تیرۆریستانە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایدەگەیەنێت، توركیا یاسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێل كردووە.

وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا لە وتارێكیدا لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەتوندی هێرشیكردە سەر توركیا و ڕایگەیاند، هەنگاوەكانی توركیا لە دەرەوەی یاسا نێوەدەوڵەتییەكانە و ئەنقەرە بەو سیاسەتانە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەكە دەكات و پێویستە بوەستێنرێت.

وەزیری دەرەوەی سوریا ئەوەشی خستەڕوو، توركیا پشتیوانێكی سەرەكی تیرۆریستانە لە سوریا و لە ناوچەكە و ئاسانكاری بۆ چوونە ناوەوەی دەیان و هەزاران تیرۆریست كردووە بۆ ناو خاكی وڵاتەكەیان.

وەلید موعەلیم داواشی لە نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، هەوڵی ڕێكخستنی نێوان وڵاتان بدات و دژی جەنگ و ئەوانەی جەنگ هەڵدەگیرسێنن بوەستنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان