ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ئەڵمانیا لەبارەی ئێرانەوە هۆشداری دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لەبارەی ڕێككەوتننامە ئەتۆمییەكەی ئێران هۆشداری دەدات و ڕایدەگەیەنێت، هەڵەیەكی گەورەیە ئەو ڕێككەوتنە بەتەواوی ڕەتبكرێتەوە.

ئەنگێلا مێركڵ ڕاوێژكاری ئەڵمانیا لە وتەیەكدا لە كۆڕبەندی داڤۆس لە سویسرا ڕایگەیاند، لە بەرژەوەندی ئەوروپایە ڕێگریی بكات لە زیادبوونی گرژیی و ئاڵۆزییەكانی لیبیا، لەبەرئەوەی تێكچوونی زیاتری دۆخی لیبیا دەبێتە هۆی هاتنی شەپۆلێكی تری كۆچبەران بۆ ئەوروپا هەروەك ئەوەی لە سوریا ڕوویدا.

ئەنگێلا مێركڵ هۆشداریشیدا لە هەڵوەشاندنەوەی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمیی ئێران و ڕایگەیاند، هەڵەیەكی گەورەیە ئەو ڕێككەوتننە كە هەرچەندە هەڵەی تێدایە بەتەواوی ڕەتبكرێتەوە پێش ئەوەی ڕێككەوتننامەیەكی نوێی ئەتۆمیی لەگەڵ ئێران واژۆ بكرێت.

ك.ج

جیهان

وەزیری بەرگری یەمەن لە هەوڵێكی كوشتن ڕزگاری بوو

خەڵك- بەشی هەواڵ

رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت) بڵاوی كردووەتەوە، محەمەد عەلی قوڕەشی، وەزیری بەرگریی یەمەن سەلامەت بووە لە هەوڵێكی كوشتن، بەڵام شەش سەرباز و ئەفسەری یاوەری، گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی زانیارییەكانی ڕۆژنامەكە لە شاری مەئرب، سێ‌ بۆمب بە ئۆتۆمبیلەكانی وەزیری بەرگری یەمەندا تەقیونەتەوە، هەرچەندە تائێستا بەفەرمی هیچ گروپێك بەرپرسیارەتی ڕانەگەیاندووە، بەڵام پێدەچێت چەكدارانی حوسی بن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەڤیدیۆ..پێكدادانی هێزەكانی ڕوسیا و ئەمریكا لە سوریا

خەڵك-بەشی هەواڵ

تۆڕی سپوتنیك بڵاویكردەوە، پێكدادانی سەربازانی ڕوسیا و ئەمریكا لە سوریا لە باكوری ڕۆژهەڵاتی شاری قامیشلۆ ڕوویدا.
لە تۆمارێكی ڤیدیۆییدا كە لەلایەن هاوڵاتییەكی سورییەوە تۆمار كراوە و بەنێو كاروانێكی ئۆتۆمبێلە سەربازییەكانی ڕوسیادا تێپەڕ دەبێت، بەڵام ئۆتۆمبێلێكی دیكە دێتە بەردەمی بەڵام بەردەوام دەبێت لە تۆماركردنی ڤیدیۆكە و دواتر لە تۆمارە ڤیدیۆییەكەدا ئەوە دەردەكەوێت ئۆتۆمبێلەكانی ڕوسیاو ئەمریكا دەیانەوێت پێش یەكتر بكەون، بەڵام ڕێگری لە یەكتر دەكەن و بەهۆیەوە ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.
فەرماندەی ناوەندی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا خۆی لە پرسیاری ڕۆژنامەنووسان لەو بارەوە بوارد و هاوكات وەزارەتی بەرگری ڕوسیاش لەو بارەوە تاكو ئێستا هیچ هەڵوێستێكی نەبووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ئەمریكا هۆشداری دەدات و داوای چارەسەری ئاشتیانە دەكات لە سوریا

خەڵك-بەشی هەواڵ

وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ئەوەیان بینیوە كە توركیا و ڕوسیا زۆر نزیكن لە پێكدادانێكی فراوان لە ئیدلب.

جۆناسان هۆفمان وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەواندا ڕایگەیاند، پنتاگۆن هەڵوێستی سەبارەت بە سوریا نەگۆڕاوە و بڕوایان وایە چارەسەری كۆتایی لە سوریا دەبێت سیاسی بێت.

وتیشی”دەبینین ئەسەد بەردەوامە لە هێرشكردنەسەر هاووڵاتییانی خۆی، هێرشەكانی سەر ئیدلب دەبینین، دەشبینین ڕوسەكان و توركەكان لەو ناوچەیە زۆر نزیكن لە چوونەناو پێكدادانێكی فراوان، ئومێدەوارین ڕێگەچارەیەك بدۆزنەوە بۆ خۆپاراستن لە ڕوودانی نەخوازراو”.

ئاشكراشیكرد، بەردەوامدەبین لە فشارەكانمان بۆ سەر كۆمەڵگەی نێوەوڵەتیی بۆ ڕاگرتنی هێرشەكانی سەر ئیدلب لە سوریا و لە بانگەوازەكانمان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی ئاشتی لە ناوچەكە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان