ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

پزیشکێک دۆخی شوماخەر ئاشکرا دەکات و کەسانێکی نەناسراویش هەڕەشە لەخێزانەکەی دەکەن !

خەڵک سپۆرت

مایکڵ شوماخەری ئەفسانەی ئەڵمانیا و جیهانی “فۆرمولا ١” بە خراپترین دۆخی تەندروستیدا تێپەڕ دەکات و پزیشکێک لەم بارەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات.

نیکۆلا ئاکسیاری، پزیشکی نەشتەرگەری مێشک بە میدیاکانی ئەوروپا و جیهانی ڕاگەیاندووە :” شوماخەر لەساڵی ٢٠١٣وە و لەدوای کەوتنی لە چیاکانی ئالپ و گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی گرینۆبڵ پاشان گواستنەوەی بۆ نێو ماڵەکەی خۆی، بەچەندین نشێوی و بارودۆخی تەندروستی خراپدا تێپەڕی کردووە، تەنانەت بەهۆی برینداربوونی سەریەوە ڕوخسار و بونیادی ماسولکەیی جەستەی وەک خۆی نەماوە، ئێستا دەتوانم بڵێم کەسێکی دیکەیە، ئەو کەسە نییە کە لەپێشوودا ناسیومانە و ناکرێت بەهەمان شێوە وێنای بکەین”.

ئەم لێدوانانەی پزیشکە ناودارەکە پاش ئەوە دێت، کە لەماوەی ڕابردوودا شومی ئەفسانەی فۆرمولا ١ بەپەلە لەژێر چاودێری تیمێکی سیکیوریتی تایبەت و بەفڕۆکە گوێزرایەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی فەرەنسا، دواتر دەرکەوت کە بەهۆی تێکچوونی دۆخی گورچیلەکانی و جگەرییەوە نەشتەرگەری پلازمای بۆکراوە.

لەلایەکی ترەوە ڕۆژنامەی “دەیلی میرەر”ی بەریتانی ئاشکرای کردووە، لەدوای گواستنەوەی “ئەفسانەی خێرایی” لە سویسراوە بۆ فەرەنسا و چارەسەرکردنی لە نەخۆشخانەیەک، چەند کەسێکی نەناسراو لەنێو ماڵەکەی خۆی و لەنەخۆشخانە توانیویانە وێنەی ئەفسانەکە بگرن، لەئێستاشدا هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکان دەکەن.

بەم هۆیەوە کۆرینای هاوسەری شوماخەر و لێپرسراوی کارەکانی داوای پاراستنی ژیانی تایبەتییان کردووە و لەسەر ئەم کەیسە پۆلیسیان ئاگادار کردۆتەوە.

جیهانی

هازارد؛ وەرگرتنی درێسی ژمارە 7، دواى رۆناڵدۆ کارێکی ئاسان نییە

خەڵک

ئیدین هازارد،  ده‌ڵێت “له‌ منداڵییه‌وه‌ خه‌ونم  ئەوە بووە له‌ یاریگا‌ی سانتیاگۆبێرنابیۆ یاریی بۆ یانەی  ریال مه‌درید بكەم.

لە چاوپێکەوتنێکدا هازارد دەڵێت؛ وەرگرتنی درێسی ژمارە 7، دواى رۆناڵدۆ کارێکی ئاسان نییە، ئەو درێسە بۆ مەدریدییەكان جێگەی شانازییە و پێشتر ڕائول گۆنزالیسییش ئەو درێسەی پۆشیوە كاتێكیش لە نێو یاریگادا دەبم ناهێڵم قورسایی ئەو ژمارەیە كاریگەری بەسەرەمەوە هەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا  قورسە بتوانیت شتێکی زیاتر لە کریستیانۆ و رائول  پێشكەش بکەیت.

هازارد وتویەتی؛ “زیدانی ڕاهێنەری  شارەزایە لەوەی كە دەزانێت یاریزانەكانی چیان پێویستە، زۆرڕاشكا و ڕاستگۆیەو پێشەنگی منە لە تۆپی پێ دا”.

ئیدن هازاردی بەلجیکی،‌ له‌ هاوینی رابردوو، به‌بڕی 100 ملیۆن یۆرۆ له‌ چێڵسییه‌وه‌ رویكرده‌ ریاڵم بەڵام  تا ئیستا نەیتوانیوە ئاست بەرزی خۆی پیشان بدات، بەو پێیەی لە چێڵسی یەکێک لە یاریزانە دیارەکان بوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

مێسی بەشداریی مەشقەکانی یانەکەی دەکاتەوە

خەڵک

پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی جیاواز سەبارەت بەلیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی و ئەستێرەی یانەی بەرشەلۆنە، کە گوایە پێکانی نییە و تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، لە نوێترین هەواڵدا رادیۆیەکی وەرزشی بەناوبانگی ئیسپانی باس لەوە دەکات کە مێسی هیچ پێکانێکی نییە و تووشی کۆرۆناش نەبووە.

دوای ئەوەی  چوارشەممەی رابردوو، لیۆ بەشداری ڕاهێنانەکانی یانەکەی نەکرد و لە هۆڵی داخراودا مەشقەکانی ئەنجام دا، سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژەیان بە بوونی پێکان لە قولەپێی یاریزانەکەدا دەکرد، لە لایەکی ترەوە باس لەوە دەکرا کە ناوبراو تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، بەڵام ڕادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانی ڕایدەگەیەنێت، لیۆنێل مێسی تەندروستی زۆر باشە و هیچ پێکانێکی نییە و بەم نزیکانە بەشداری مەشقەکان دەکاتەوە و دەتوانێت لەگەڵ دەستپێکردنەوەی خولی ئیسپانی  بەرانبەر ڕیاڵ مایۆرکا یاری بکات.

هاوکات باس لەوەش دەکات  ئامادەنەبوونی مێسی لە ڕاهێنانەکانی ڕۆژی چوارشەممە بۆ پشوودان بووە، چونکە یاریزانەکە ماوەی چەند مانگێک پێش ئێستا تووشی پێکان هات بوو.

سەبارەت بە دەنگۆی تووشبوونیشی بە کۆرۆنا ئەو دەنگۆیەش رەتکراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

رۆناڵدۆی دیاردە؛ “زێدان باشترینە”

خەڵک

رۆناڵدۆی بەرازیلی، ناسراو بەدیاردە هۆکاری بەجێهێشتنی یانەی ریاڵ مەدرید و پەیوەندیکردنی بەیانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی بۆ خراپی مامەڵەی فابیۆ کاپیلۆی ڕاهێنەری ئەوکاتەی ڕیاڵ دەگێڕێتەوە و زێدانیش بە باشترین ناو دەبات.

رۆناڵدۆ لویس نازاریۆ دالیمای بەرازیل و ئەفسانەو دیاردەی تۆپی پێی جیهان، رایگەیاندووە،بەهۆی بوونی چەند کێشەیەک لەگەڵ فابیۆ کاپیلۆی راهێنەر، یانەی شاهانەی بەجێهێشتووە، کە بە وتەی خۆی نەیتوانیوە لە کاپیلۆ بگات.

رۆناڵدۆ وتویەتی؛ کێشم لە 100كگم، نزیک دەبووەوە کاتێک لەیانەی ڕیاڵ مەدرید هاتووەتە دەر، بەڵام لەتۆپی پێدا کێش گرنگ نییە گرنگ تواناو یاریکردن و جیاوازی کردنە، بۆیە کاپیلۆ بەهەڵە هەڵسەنگاندنی دەکرد لەمبارەیەوە، بۆیە پەیوەندیەکانمان بەرەو خراپی و لێک نەگەیشتن چوو.

بە وتەی رۆناڵدۆ کاپیلۆ شایستەی پۆستی را‌هێنەرایەتی تیپەکە نەبووە و دەبوو یانە شاهانەییەکە لەو کاتەدا راهێنەرێکی بەهێزی دەستنیشان بکردایە.

لەلایەکی ترەوەو لەبارەی بەراوردی نێوان مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرە بەرازیلییەکە ” مێسی کاتێک تۆپ لە بەردەم قاچەکانیدایە، هەست بەچێژو خۆشەویستی دەکات بەڵام توانا و ژمارەکانی رۆناڵدۆش ناکرێت نادیدە بگرین بۆیە، بەراوردکردنی ئەو دوو یاریزانە ئەستەمە.

رۆناڵدۆی بەرازیلی، لە تۆپی پێدا زێدان بە باشترین هاوڕێ و یاریزان ناودەبات کە هاوشانی یاریکردووە و دەڵێت” زێدان باشترینە، من دڵخۆش بوم لەگەڵ سەرجەم یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید، بەڵام زێدان بۆ من زۆر تایبەت بوو”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان