ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی نەخۆشی كۆرۆناوە ڕاگەیەندراوێك بڵاودەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عیراقی، ڕەتیدەكاتەوە هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنا كە لەم ماوەی دواییدا لە ناوچەكانی چین بڵابووەوە، لە وڵاتدا هەبێت، جەختیش لەسەر پشكنینی هەموو ئەو بیانیانە دەكاتەوە كە لە فڕۆكەخانەكان و مەرزە سنورییەكانەوە دێنە عیراق.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عیراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاندووە”عیراق تائێستا هیچ حاڵەتێكی توشبوون بە نەخۆشی كۆرۆنای تێدا تۆمارنەكراوە كە لەم ماوەیەی دواییدا لە وڵاتی چین بڵاوبووەوە، سەنتەری نیشتمانی بۆ پاراستن و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییە گوازراوەكانیش، هیچ حاڵەتێكی توشبوونی بەو نەخۆشییە تۆمارنەكردووە”.

لە ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا، جەخت لەسەر پێویستی هۆشیاربوون بەرانبەر بە نەخۆشییە گوازراوەكان و شێوازیی خۆپاراستن و سەردانی نزیكترین دامەزراوەی تەندروستی كراوە لە حاڵەتی دركەوتنی هەر نیشانەیەكی نەخۆشییەكە، و دەڵێت”وەزارەتی تەندروستی پلانی داناوە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر حاڵەتێكی نائاسایی تەندروستی، بۆ ئەو مەبەستەش قاوشی تایبەت و كادری مەشقپێكراوی بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەر گۆڕانكارییەكدا ئامادەكردووە، هەموو دەرمان و پێداویستییەكی پزیشكی پێویستیشی فەراهەم كردووە”.

عێراق

هاوپەیمانییەكەی حەلبوسی: دەنگ بە حكومەتەكەی عەللاوی نادەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان بەسەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی ڕایدەگەیەنێت، دەنگ بۆ محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو و حكومەتەكەی نادەن لە دانیشتنی ڕۆژی دوو شەممەی داهاتوو.

یەكێك لە سەركردەكانی هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت، بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاندووە”هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان، دەنگ بۆ محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو و حكومەتەكەی نادات لە دانیشتنی ڕۆژی دوو شەممەی داهاتووی پەرلەمان، چونكە ئەو ڕەتیكردۆتەوە گرەنتی بدات سەبارەت بە دیاریكردنی وادەی هەڵبژاردنی پێشوەخت، بەر لەوەی متمانە وەربگرێت”.

بە وتەی ئەو سەركردەیەی هاوپەیمانی هێزە عیراقییەكان”تائێستا هیچ گرەنتییەك نییە كە حكومەتەكەی عەللاوی ڕاگوزەر دەبێت، چونكە دەستەواژەكان ئەوە دەخەنەڕوو كە حكومەتێك دەبێت ماوەی خۆی تەواو دەكات، بۆیە دەنگی پێنادەین، بە تایبەتیش كە عەللاوی ڕەتیكردۆتەوە بەپێی شایستەی هەڵبژاردن، ماف بداتە پێكهاتەكان”.

محەمەد تۆفیق عەللاوی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو، دوێنێ‌ چوار شەممە 19ی شوباتی 2020، داوای لە پەرلەمان كردبوو، لە دوو شەممەی داهاتوودا دانیشتنێكی نائاسایی بۆ دەنگدان و متمانە بەخشین بە حكومەتی ڕاگوزەر، سازبكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

بڕیارەكە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە دەرچووە
عیراق پێدانی ڤیزەی گەشتیاری بۆ ئێرانییەكان ڕادەگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بڕیاردەدات پێدانی ڤیزەی گەشتیاری بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی ئێرانی ڕابگرێت.

ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی ناوخۆی عیراق، بڕیاریدا پێدانی ڤیزەی گەشتیاری بۆ هەڵگرانی پاسپۆرتی ئێرانی ڕابگرێت، ئەمەش لەكاتێكدایە كە پێشتر شانەی قەیران لە وەزارەتی تەندروستی چەند پێشنیارێكی سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا، پێشكەش كرد.

پێشینارەكانی وەزارەتی تەندرستی عیراق، ڕێگرتن لە هاتنەناوەوەی ئێرانییەكان و ڕێگرتن لە گەشتی عیراقییەكان بۆ ئێران لەخۆدەگرێت.

دوێنێ‌ چوار شەممە، وەزارەتی تەندروستی ئێران، تۆماركردنی 3 حاڵەتی توشبوونی نوێی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە باشووی خۆرئاوای تارانی پایتەخت ڕاگەیاند، بەوشێوەیە ژمارەی توشبوان بەو ڤایرۆسە لە ئێراندا بۆ 5 كەس بەرزبۆوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

هۆكارەكەی كۆرۆنایە
عیراق گەشتە ئاسمانییەكان بۆ ئێران ڕادەگرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی گواستنەوەی عیراق، گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراقی بۆ ئێران ڕادەگرێت، ئەمەش دوای ڕاگەیاندنی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ناوچە ئێرانییەكان.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن وەزارەتی گواستنەوەی عیراقەوە بڵاوكراوەتەوە”گەشتە ئاسمانییەكانی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عیراق، بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران لە لەمڕۆ 20ی شوباتی 2020 ڕاگیرا تا وادەیەكی نادیار، دوای ڕاگەیاندنی بوونی حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چەند ناوچەیەك لە ئێران”.

هەر لە بەیاننامەكەی وەزارەتی گواستنەوەدا هاتووە”بەپێی ئەو ڕێنماییانەی لە وەزارەتی تەندروستییەوە پێیانگەیشتووە، بۆ گرتنەبەری ڕیوشوێنی پێویست لەپێناو بەرگرتن لە هاتنەناوەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆنێو خاكی عیراق، ئەو بڕیارەیان دەركردووە كە فڕۆكەخانەكانی بەغدا و نەجەف دەگرێتەوە، جگە لە شاندە دیپلۆماسییەكان و ئەو عیراقیانەی ئێستا لە ئێرانن كە دەبێت لەكاتی گەڕانەوەدا پشكنینی پزیشكیان بۆ بكرێت لەلایەن تیمەكانی وەزارەتی تەندروستی”.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق دەڵێت”ئامادەن بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی، ئەو عیراقیانەی لە ئێرانن بگوازنەوە بۆ عیراق، دوای ئەوەی پكشنینی پێویستییان بۆ دەكرێت و تەئكید لە سەلامەتییان دەكرێتەوە لەلایەن تیمە تەندروستییە پسپۆڕەكان”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان