ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

باس لە بەكارهێنانی داعش دەكات
بەرپرسێكی یەكێتی: ئەمریكا پرۆژەیەكی گەورەی لە عیراقدا هەیە

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەرپرسی ڕێكخستنەكانی یەكێتيی نیشتمانیی كوردستان لە مەخمور، باس لە پرۆژەیەكی گەورەی ئەمریكا دەكات لە عیراق و دەڵێت ڕێكخراوی داعش لە چیاكانی قەرەچوغ و ناوچەكانی تر، بۆ مەبەستێكی خوازراو، لەلایەن ئەمریكاییەكانەوە بەكاردەهێنرێن.

ڕەشاد گەڵاڵی، بەرپرسی ڕێكخستنەكانی یەكێتی لە قەزای مەخمور، لە لێدوانێكیدا بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند:”دوای ئەو گۆڕانكارییانەی لەم ماوەیەی دواییدا لە عیراقدا ڕویاندا، ئاشكرایە كە ئەمریكا پرۆژەیەكی هەیە لە سەرتاسەری خاكی عیراق، بە تایبەتیش دوای ئەو ڕووداوانەى لەنێوان ئەمریكاییەكان و شیعەكان، (حەشدی شەعبی) ڕویاندا، لە دوای كوژرانی ئاغای سلێمانیش، ئەمریكا بەرنامەیەكی بۆ عیراق داناوە كە بەشێكی پەیوەندی بە هەرێمی كوردستانەوە هەیە”.

بە بۆچوونی ڕەشاد گەڵاڵی بۆ كۆی ڕووداوەكان و خواستەكانی ئەمریكا بۆ ئایندەی عیراق:”ئەمریكا و ڕوسیا لەسەر ئاستی ناوچەكە كە سوریا و عیراق و توركیا و ئێران لەخۆدەگرێت ڕێككەوتوون”، ئاماژەی بەو پرۆژە نۆخاڵییەش كرد لە سوریادا هەیە لەگەڵ (هەسەدە)، ڕەتیشكردەوە ئەمریكا لە عیراق پاشەكشە بكات.

سەبارەت بە گروپە توندڕەوەكانیش، بەرپرسەكەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە قسەكانی بە ڕاوبۆچوونی تایبەت بە خۆی خستەڕوو، وتی:”ئەمریكا دەیەوێت ئەو چەكدارە توندڕەوانەی لە چیای قەرەچوغ و ناوچەكانی تردان، بە حوكمی ئەو پرۆژەیەی كە دابەشكردنی عیراقە بەسەر سێ‌ هەرێمدا، چەكدارانی داعش لە گەمەكەدا بەشداریی پێدەكات، بە تایبەت لە ناوچە سونییەكان، وێڕای ئەمەش بەعسییەكان دەهێنێتەوە، چەكدارە توندڕەوەكانیش بە هەمان شێوە ترسناكەكەی جاران نامێنن و لە ناوچەكانی ناوەڕاستدا بەشێوازێكی تر ڕۆڵییان پێدەدرێت”.

عێراق

بە فەرمانی كازمی بەڕێوەبەری ژمارەیەك بانك دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ
بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بەڕێوەبەری ژمارەیەك بانك بەهۆی تێوەگلانیان لە “گەندەڵی” دەستگیر كران.

كەناڵی (الشرقیە) بڵاویكردەوە، كە هێزێكی تایبەتی بە فەرمانی سەرۆك وەزیرانی عیراق هەڵمەتێكیان دەستپێكردووە بۆ دەستگیركردنی بەڕێوەبەری ئەو بانكانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی.

ئاشكراشی كردووە، كە هەر ئەمڕۆ لەلایەن ئەو هێزەوە بەڕێوەبەری لقی بانكی كشتوكاڵی لە فەلوجە و ڕومادی و سەڵاحەدین و ئەبوغرێب دەستگیر كراون ئەوەش بەهۆی ئەوەی عادل عەتیە، بەڕێوەبەری بانكی كشتوكاڵی دوای دەستگیركردنی چەند نهێنیەكی ئاشكراكردووە و ناوی ئەوانیشی هێناوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە ڕۆژی پێنج شەممە بە فەرمانی مستەفا كازمی، دژە تیرۆری عیراق بەڕێوبەری كۆمپانیای (كی كارد)ی بە تۆمەتی گەندەڵی دەستگیركرد و دوێنێ‌ ھەڵیانكوتایە سەر ماڵەكەی و دەستیان بەسەر بڕی 30 ملیار دیناردا گرت، كە بەھۆی گەندەڵییەوە بەدەستی ھێنابوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

كازمی و بلاسخارت باس لە هەڵبژاردن دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆك وەزیرانی عیراق و نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق باس لە هەڵبژاردنی پێشوەختە و هەماهەنگی لەو بوارەدا دەكەن.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ شەممە مستەفا كازمی لە بەغدا پێشوازی كردووە لە جنین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق و گفتوگۆیان كردووە كردووە لەسەر كاری هاوبەش لەبواری هەماهەنگی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت.

بەپێی بڕیاری حكومەتی عیراق لە مانگی حوزەیرانی ساڵی داهاتوودا هەڵبژارددنی پێشوەختە لە عیراق و هەرێمی كوردستان بۆ پەڕلەمانی عیراق ئەنجام دەدرێت.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، جەخت لە ڕۆڵی نەتەوە یەكگرتووەكان كراوەتەوە بۆ چاودێری كردنی هەڵبژاردنەكان تاوەكو هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد ئەنجام بدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، كە نەتەوە یەكگرتووەكان ڕۆڵی خۆی ببینێت لە دۆسیەی ئاوارەكان و گفتوگۆ لەسەر هەوڵەكانی حكومەت كرا بۆ یەكلایی كردنەوەی ئەو پرسە بەزووترین كات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ لە24 سەعاتی ڕابردوودا زۆرترین چاكبوونەوە تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات ، 3907 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4234 كەسیش چاكبوونەتەوە و 83 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 17 هەزار و 438 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3907 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە ، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 122 و هەولێر 72 و كەركوك 75 و دهۆك 418 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4234 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 64 و هەولێر 220 و كەركوك 185 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 83 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8491 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان