ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

خۆپیشاندان توندە ..هێزێكی زۆر گەیەنرایە بەسرە
عەبادی ژمارەیەك بڕیاری دەركرد.. سیستانی هاتە دەنگ

خەڵك- بەشی هەواڵ
سات لەدوای سات خۆپیشاندانەكانی سنوری پارێزگای بەسرە توندتر دەبێتەوە و بە فەرمانی ڕاستەوخۆی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق سێ‌ فەوجی هێزە ئەمنیەكان گەیەنرانە ئەو شارە و گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق-یش داوای دان بەخۆداگرتن لە خۆپیشاندەران دەكات و دەڵێت: “داواكانتان ڕەوان”.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، هەینی 13ی تەمموز، بەهۆی تووند بوونەوەی خۆپیشاندانەكانی سنوری بەسرە، بەندەری ئوم قەسر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە كۆنتڕۆڵ كرا و خۆپیشاندەران توانیان بچنە ناو بەشێكی دامەزراوە حكومیەكان.

حەیدەر عەبادی، سەرۆك وەزیرانی عیراق بەهۆی خۆپیشاندانە چەند ڕۆژیەكەی بەسرە، بەیانی ئەمڕۆ ڕاستەوخۆ لە بڕۆكسل-ی پایەتختی بەلجیكاوە ڕاستەوخۆ خۆی گەیاندە بەسرە بۆ گفتوگۆ كردن لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری و ئەمنی پارێزگاكە تا گیانی خۆپیشاندەران پارێزراو بێت و لە خزمەتگوزرایەكان بكۆڵێتەوە.

دوابەدوای كۆبوونەوەشی لەگەڵ پارێزگاری شارەكە، “عەبادی ژمارەیەك بڕیاری لە بەرژەوەندی هاولاتیانی شارەكە دەركردووە” وەك نووسینگەی ڕاگەیاندنەكەی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی پێ‌ كردووە، هاوكات بڕیاری خەرجكردنی بڕی دوو ملیار دینار دراوە بۆ باشكردنی دۆخی ئاوی خواردنەوە و وەفدێك ڕەوانەی ئێران كرا بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پشكی كارەباری پارێزگاكە، كە ئێران لە ڕابردوودا بەهۆی پێنەدانی قەرزەكانی كارەبا لەلایەن عیراقەوە، پشكی كارەبای پارێزگاكەی بڕیبوو.

هەر بەهۆی توندبوونی خۆشیاندانەكان، میدیاكانی عیراق لەزاری سەرچاوە ئەمنییەكانەوە بڵاویانكردەوە، كە سێ‌ فەوجی گەورەی هێزە ئەمنییەكان گەیەنراونەتە قەراغ شار و ئامادەكارییان كردووە بۆ وەڵامدانەوەی هەر ئەگەرێكی نەخوازراو.

لای خۆشیەوە، عەبدولمەهدی كەربەلائی، نوێنەری ئایەتوڵا عەلی سیستانی، گەورە مەرجەعی شیعەكانی عیراق لە وتاری ئەمڕۆ هەینی ڕایگەیاند، پشتیوانی داوا ڕەواكانی خۆپیشاندەران دەكەن و وتیشی، “بەسرە یەكەم شاری وڵاتە لە سەرچاوەی دارایی و شەهیدان و برینداران”.

نوێنەرەكەی سیستانی داواشی لە خۆپیشاندەران كردووە، “دان بەخۆیاندا بگرن و ئاگاداری موڵك و ماڵی دەوڵەت بن”.

عێراق

ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار دەداتە ئەو كەسەی دەبێتە مایەی دەستگیركردنی حاجی عەبوڵڵا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جارێكی تر خەڵاتە گەورەكەی خۆی كە بڕەكەی 10 ملیۆن دۆلارە وەبیر جیهان دەهێنێتەوە و دەیداتە ئەو كەسەی دەبێتە مایەی دەستگیركردنی حاجی عەبدوڵڵا سەركردەی نوێی ڕێكخراوی داعش.

ئەكاونتی فەرمی پرۆگرامی خەڵات و پاداشتەكانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە”حاجی عەبدوڵڵا تیرۆریست و ناپاكە. بۆیە پێویستە ئەوەی ڕفی لە تیرۆر و ناپاكییە، زانیاریی لەبارەوە بدات. دەمانەوێت لەڕێی ئێوەوە لەبارەی سەركردە نوێیەكەی داعشەوە بزانیین. خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار لەدەستی خۆتان مەدەن”.

ئامانج لە پرۆگرامی “خەڵات و پاداشتەكان لەپێناو دادپەروەریی”، ڕادەستكردنی تیرۆریستانە بە دادگا و ڕێگرتنە لە كاریی تیرۆریستی نێودەوڵەتی لەدژی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

بەپێەی ئەو پرۆگرامە، وەزیری دەرەوە”خەڵاتەكان بۆ ئەو كەسانە تەرخان دەكات كە لەڕێی زانیارییەكانییەوە تیرۆریستان دەستگیردەكرێن، یان ئیدانەی كەسێك دەكرێت كە بەنیاز بووە كاریی تیرۆریستی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات دژ بە هاووڵاتیانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەرژەوەندییەكانیان، و زانیارییەكانی دەبێتە مایەی ڕێگر لەو كارانە و دەبێتە مایەی ناسین یان شوێنی سەركردەی سەرەكی تیرۆریستان، یان دەبێتە مایەی لەگەڕخستنی كۆمەككردنی تیرۆر”، هەموو ئەمانە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە ئاماژەیان پێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پیاوێك لەنێو دادگادا ژنەكەی بەرچەقۆ دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، پیاوێك لە دادگای كاروباریی كەسێتی لە كەرخی بەغدا، ژنەكەی بەرچەقۆ دەدات.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”دوێنێ‌ پێنج شەممە لەكاتی چوونەدەرەوەی ژن و مێردێك لە ژووری توێژەری كۆمەڵایەتی لە دادگای كاروباری كەسێتی لە بەری كەرخ لە بەغدا،، پیاوەكە ژنەكەی خۆی بەرچەقۆداوە و بە سەختی برینداری كردووە”.

بە وتە سەرچاوەكە، پیاوەكە دەستگیركراوە، تا ڕێكاریی یاسایی لەدژ بگیرێتەبەر و ژنەكەش بۆ مەبەستی چارەسەر ڕەوانەی دادوەریی كراوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، پیاوەكە چەقۆكەی لە پێڵاوەكانیدا شاردۆتەوە و لە دوای مورافەعە و چوونەدەرەوە هێرشی كردۆتە سەر ژنەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حەشدی شەعبی: پابەندین بەفەرمانەكانی مستەفا كازمی

خەڵك – بەشی هەواڵ

حەشدی شەعبی ڕایدەگەیەنێت، هێزێكی سەربازیی فەڕمین و پابەندین بەگشت فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان.

دەستەی حەشدی شەعبی لە ڕاگەیەنراوێكدا پابەندبوونی خۆی بە فەرمانەكانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عیراق نیشاندا و دووپاتیشی دەكاتەوە، پەیوەندیان بەو مووشەكانەوە نییە كە ئاڕاستەی بەرژەوەندی وڵاتانی بیانی دەكرێن و بەدووریشە لەهەر ململانێیەكی سیاسی.

دەستەی حەشدی شەعبی ئاماژە بەوەش دەكات، هەوڵە ناوخۆیی و دەرەكییەكان بۆ تێكەڵكردنی كارتەكانە لەپێناو شێواندنی ڕای گشتییە لەبارەی ڕۆڵی مێژوویی و شەرەفمەندانی حەشدی شەعبی لەپاراستنی خاك و شەرەفی عیراقییەكان.

حەشدی شەعبی ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە هێزێكی سەربازیی فەڕمین و و پابەندن بەگشت فەرمانەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و كارەكانیشی لەچوارچێوەی یاسای تایبەت بەدامەزراوە ئەمنییەكان جێبەجێ دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان