ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

توخێل: مباپێ گاڵتە ناکات، لەگەڵ نایمار لە یەکتری تێدەگەن

خەڵک سپۆرت

تۆماس توخێلی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی پاریس سانت جێرمان، دەربارەی ئاستی مباپێ و نایمار وەڵامی میدیاکان دەداتەوە و دەڵێت: دووانەیەکی گونجاون و زۆر بەباشی لەیەکتری تێدەگەن.

لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرەمی پاریس سانت جێرمان، توخێل دەڵێت :” مباپێ و نایمار دووانەیەکن زۆر لەیەکتری تێدەگەن، لەمەشق و یارییەکاندا بەهێزەوە دەردەکەون و حەزیان بە یاریکردنە، دەزانن لەیاریگادا چۆن دەجووڵێن و لێزانن لەدۆزینەوەی مەوداکاندا، لەکاتی یارییدا جیاوازی دروست دەکەن”.

هەروەها دەڵێت :” من هیچ ڕۆڵێکم لەبەرەوپێشچونیاندا نییە، چونکە خۆیان خاوەنی چەندین خەسڵەتی نایابن، کاری من تەنها دۆزینەوەی ڕێگەچارەیەکە بۆ ئەوەی تواناکانیان بە باشترین شێوە دەربخەن، یاخود بتوانن نپلانەکان بەباشترین شێوە جێبەجێ بکەن، دووانەیەکی ناوازەن”.

سەبارەت بە لێدوانەکانی کیلیان دەربارەی چنینەوەی سەرجەم نازناوەکانی ساڵی ٢٠٢٠، ڕاهێنەری پاریس دەڵێت :” مباپێ گاڵتە ناکات، بە دڵنییایەوە مەبەستی لەوەیە کە نازناوەکان دەچنێتەوە، خەونی ئەوەیە سەرجەم ئەو پاڵەوانێتیانە بباتەوە کە لەم وەرزەدا یارییان تێدا دەکات”.

مباپێی ئەستێرەی فەرەنسی پاریس لەماوەی چەند رۆژی ڕابردوودا ڕیگەیاندبوو، کە خەون دەبینێت بە چنینەوەی نازناوەکانی ئەم وەرزە بەدرێسی یانەکەیی و هەڵبژاردەی فەرەنسا، لەنمونەی نازناوەکانی چامپیۆنز لیگ و یورۆی ٢٠٢٠ و ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ.

جیهانی

ئاتالانتا ڤالێنسیای ڕاماڵی و لایپزیگ لە لەندەن تۆتنهامی کوتا بەزەویدا

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو دوو ڕووبەروبونەوەی تری قۆناغی (١٦)ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجامدران و یانەکانی ئاتالانتا و لایپزیگ سەرکەوتنیان بەرامبەر ڤالێنسیا و تۆتنهام تۆمارکرد.

لەڕووبەڕوبونەوەی یەکەمدا یانەی تۆتنهام لە تۆتنهام ستادیۆم میوانداری لایپزیگی ئەڵمانی کرد.

ئەستێرەکانی جولیان نایگڵسمان لەهەموو ڕووەکانەوە باشتر لە یانەی خاوەن یاریگا دەرکەوتن و لەگەڵ دەستپێکدا فشاری توندیان خستەسەر بەرگرییە بونیادنراوەکەی مۆرینیۆ.

تایمی یەکەم سەرباری هێرشی بەردەوامی ئەڵمانییەکان، بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا ڕاهێنەری لایپزیگ تاکتیکەکانی گۆڕی و هەمان سینارۆکانی تایمی یەکەمی دووبارە کردەوە.

لە خولەکی (٥٨) بە لێدانی سزا تیمۆ ڤێرنەری گۆڵکار گۆڵی یەکەم و پێشەنگی تۆمار کرد، لەدوای ئەم گۆڵە مۆرینیۆ چەند ئاڵوگۆرێکی ئەنجامدا و هاوسەنگی بەدەستهێنایەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون لە تۆمارکردنی گۆڵی یەکسانکەرەوە و یارییەکە بە گۆڵێکی بێوەڵام لەبەرژەوەندی لایپزیگ کۆتایی هات.

لەڕووبەروبونەوەی دووەمدا یانەی ئاتالانتا بێرگامۆی ئیتاڵی لە یاریگای سان سیرۆ یانەی ڤالێنسیای ئیسپانی بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک پەکخست.

ئەستێرەکانی بێرگامۆ بەسەرکردایەتی گاسپرینی بەردەوامبوون لە سوپرایزەکانی ئەم وەرزە، لە خولەکەکانی (١٦، ٤٢، ٥٧، ٦٣) چوار گۆڵ بەپێیەکانی هانز هاتیبۆر (دوو گۆڵ)، جۆسیپ ئیلیچیچ، ڕیمۆ فریولەر تۆمار کرد.

یانەی ڤالێنسیا بۆ هاوتاکردنەوەی ئەنجامەکە نەیتوانی کاردانەوەی بەهێزی هەبێت و تەنهاگۆلێکیان لە خولەکی (٦٦) لەلایەن دینیش چێرشیڤی ڕوسییەوە تۆمارکرد و یاەییەکە (٤- ١) لە بەرژەوەندی ئاتالانتا کۆتایی هات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(بەفەرمی) دۆرتمۆند بەشێوەیەکی هەمیشەیی ئیمیری جانی بە خولی ئەڵمانیاوە بەستەوە

خەڵک سپۆرت

یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بەفەرمی بۆندی ئیمیری جانی ئەڵمانی – تورکی لە شێوازی خواستنەوە کرد بە هەمیشەیی.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئیدارەی یانەی بروسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بۆندی ئیمیری جانی ئەڵمانی یاریزانی خوازراوی یانەی یوڤانتۆسیان بۆ هەمیشەیی گۆڕی و لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرایان کرد، کە لەدوای کۆتایی هاتنی وادەی خواستنی یاریزانەکە لەکۆتایی وەرزدا لە یانە زەردەکە بەردەوام دەبێت.

بەپێی زانیارییە بەدەستهاتووەکان لەسەرچاوەکانی ئەڵمانیاوە، تێچووی بۆندی هەمیشەیی ئیمیری جان بڕی ٢٤ ملیۆن یورۆ بووە و تا هاوینی ٢٠٢٤ لە ڤیستیڤالین بەردەوامی بە یاریکردن دەدات.

لەم وەرزەدا یانە زەردە زەبەلاحەکەی ئەڵمانیا لەسەر ئاستی هێڵی ناوەند و ناوەندی بەرگری کێشەی هونەرییان هەبووە، بە گواستنەوەی جانی ئەڵمانی لە چەند ڕووبەڕوبونەوەیەکدا لوسیان فاڤری ڕاهێنەر توانیویەتی چارەسەری کەلێنە تاکتیکیەکان بکات، ئەم گۆڕانکارییانەش لەلایەن ئیدارەی یانە زەردەکەوە سەرنجی لەسەردراوە.

لە یەکەم ڕووبەڕوبونەوەدا یاریزانە ئەڵمانی – تورکیەکە توانی بەرامبەر بایەرلیڤەرکوزن گۆڵێک تۆمار بکات، هەروەها لەسەر ئاستی خولە ئەوروپییەکان و لە یەکەم بەشداریکردنی لە خولی یانە پاڵەوانەکان، بەرامبەر یانەی پاریس سانت جێرمان ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد.

ئیدارەی ڤیستیڤالین ڕاستەوخۆ لەدوای ئەو یارییە بڕیاری کۆتاییان دەربارەی مانەوە و بەردەوامبوونی یاریزانەکەی یوڤانتۆس داوە، کە لەڕابردوودا ڕاهێنەرانی بیانکۆنێری نەیانتوانیوە سود لە ئاستە هونەری و جەستەییە بەهێزەکەی وەربگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئەگەر لیڤەرپوڵ نەدۆڕێت لەکۆتایی وەرزدا دوو جام بەدەست دەهێنێت

خەڵک سپۆرت

ڕابیتەی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا ئامادەکارییان کردووە بۆ بەخشینی جامێکی ئاڵتونی بە یانەی لیڤەرپوڵ، لە حاڵی تۆمارنەکردنی هیچ دۆڕاندنێک تا کۆتایی وەرز.

یانەی لیڤەرپوڵ لە نازناوی ئەم وەرزەی خولی ئینگلتەرا نزیکبووەتەوە و بە جیاوازی (٢٥) خاڵ پێشەنگی خولی ناوخۆی گرتووە و یانەکانی مانچستەر سیتی و یونایتد و چێڵسی و تۆتنهام و ڕکابەرانی بەجێهێشتووە، شارەزایان پێیان وایە بوون بە پاڵەوانی ئەم یانەیە حەتمییە و لەسەر کات وەستاوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە، کە ڕابیتەی یانە پیشەگەرەکانی ئینگلتەرا بڕیاریانداوە لەکۆتایی وەرزدا دوو جام پێشکەشی لیڤەرپوڵ بکەن ، جامێکی ئاسایی زیوین کە هەموو وەرزێک یانەی پاڵەوان بەدەستی دەهێنێت لەپاڵ جامێکی ئاڵتونی کە تائێستا تەنها یەک یانە توانیویەتی بەدەستی بهێنێت.

لیڤەرپوڵ چانسی ئەوەی دەبێت لەکۆتایی ئەم وەرزەدا جامێکی ئاڵتونی بەدەستبهێنێت، ئەگەر بێتو لە (١٢) کۆتا ڕووبەڕوبونەوەی پریمەرلیگدا هیچ دۆڕاندنێک تۆمار نەکەن.

جامە ئاڵتونییەکە بەدرێژایی مێژووی خولی ئینگلتەرا تەنها یەک جار لە ساڵی ٢٠٠٤ بە یانەی ئارسیناڵ بەخشراوە، دوای ئەوەی لەو وەرزەدا بەبێ دۆڕاندن بوونەتە پاڵەوانی ئینگلتەرا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان