ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

حكومەت تا كەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران ڕادەگرێت؟

خەڵك- بەشی هەواڵ
حكومەتی هەرێم مافی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، كە 4 ساڵە ڕاگیراوە ناداتەوە و سەرچاوەیەكیش دەڵێت: “دەسەڵاتەكە لای ئەنجوومەنی وەزیرانە”.

لە سەرەتای ساڵی 2016ەوە و لەگەڵ بڕیاری پاشەكەوتی مووچە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، كە مافێكی فەرمانبەرانە و بەپێی یاسا ڕێكخراوە، تا ئێستاش هیچ بڕیارێك بۆ دەستپێكردنەوەی نییە.

پێشتر چەند فەرمانبەرێك بۆ (خەڵك) ئاماژەیان بەوەكرد، كە چەند ساڵێكە مافی پلەبەرزكردنەوەیان هەیە، بەڵام بەهۆی ڕاگرتنی ئەو مافە یاساییەوە لەلایەن حكومەتەوە پلەیان بەرزنەكراوەتەوە.

ڕاشیانگەیاندبوو، لە ژیانی وەزیفیدا ئەگەر پلەبەرزكردنەوە نەبێت فەرمانبەر هەر بە مووچەی كەم دەمێنێتەوە و پلەكەشی بەرزنابێتەوە بۆ ئەو پلەیەی، كە بە یاسا بۆی دیاریكراوە، بۆیە داواكارین حكومەت بە بڕیارەكانیدا بچێتەوە وەك چۆن ئەركەكانی سەر شانی فەرمانبەرانی وەك پێش قەیرانەكە لێ‌ كردۆتەوە و دۆخی وەزیفی ئاسایی بۆتەوە، بەهەمان شێوە مافەكانی فەرمانبەرانیش ئاسایی بكاتەوە.

بۆ بەدواداچوونی ئەو پرسە (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و د. جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێم و ئومێد سەباح، سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، بەڵام پەیوەندییەكانیان بەردەست نەبوون.

لای خۆشیەوە، سەرچاوەیەكی دارایی بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە تا ئێستا هیچ بڕیارێك لە ئەنجوومەنی وەزیران دەرنەكراوە بۆ دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران، چونكە ئەوە لە دەسەڵاتی ئەوانە و هەر ئەوانیش دەبێت فەرمان بۆ دەستپێكردنەوەی دەربكەن.

ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەرانی ڕاژەی شارستانی لەكاتێكدایە، كە پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی ناوخۆ نەوەستاوە و لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا وەزیری پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، كە سەرۆك وەزیرانی هەرێمی لە كێشەی پلەبەرزكردنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە ئاگادار كردۆتەوە و ئەویش بەڵێنی داوە چارەسەری بكات و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پلەبەرزكردنەوەی ساڵی 2017 بۆ هێزەكانی پێشمەرگە دەگەڕێتەوە.

حكومەتی هەرێم بیانووی بۆ ڕاگرتنی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران و پاشەكەوتی مووچە، بوونی قەیرانی دارایی بوو، بەڵام لە سەرەتای ساڵی 2019ەوە حكومەتی هەرێم كۆتایی هاتنی قەیرانی دارایی ڕاگەیاند و كۆتایی بە پاشەكەوت هێنا، بەڵام تا ئێستا پلەبەرزكردنەوەی بۆ فەرمانبەران نەكردۆتەوە.

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو بەجێگیری ماوەتەوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ یەك شەممە، 20ی ئەیلولی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 9 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 40 دۆلارو 97 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

سۆران.. لەماوەی هەفتەیەكدا سەرووی 30 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانییان كردووە

خەڵك – نزار مستەفا

دوای ڕێنمایی كردنەوەی ڕێگاوبان و نەهێشتنی قەدەغەی هاتوچۆ لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و كردنەوەی شوێنە گەشتیارییەكانى هەرێمی كوردستان شوێنە گەشتیارییەكانى سۆرانیش بوژانەوەیەكی باشی بەخۆوە بینیوە.

بارزان محەمەد بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند”هەموو شوێنە گەشتیارییەكانمان لە سنووری سۆران بەڕێنمایی تەندروستی و خۆپارێزی لەنەخۆشی كۆرۆنا بەڕووی گەشتیارانەوە كرانەوەتەوە و لەڕۆژانی هەینیشدا هاتنی گەشتیاران بۆ ناوچەكەمان ڕوو لەزیادبووندایە”.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران وتیشی: “هەر لە ڕۆژی هەینی ڕابردوودا سەرووی 30 هەزار گەشتیار سەردانی شوێنە گەشتیارییەكانی هەر چوار شارۆچكەی (سۆران، ڕواندز، مێرگەسۆر، چۆمان)یان كردووە”.

بارزان محەمەد ئاماژەی بەوەشدا “لەئێستادا ئامادەكاری تەواومان كردووە لە هۆتێل و مۆتێل و شوێنە گەشتیارییەكان و كەپرەكان وچێشتخانەكان بۆ ئەوەی بە باشترین شێواز و ڕێنمایی تەندروستی بۆ گەشتیاران ئەنجامدراوە و هەریەكێك لەو شوێنانەش گەربێت و پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی نەبن ئەوا ڕووبەڕووی سزای یاسایی دەبنەوە و شووێنەكەشی دادەخرێت.

بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری سۆران ئەوەشی خستەڕوو:”پێشبینی هاتنی زیاتری گەشتیاران دەكەین بۆ ناوچەكە ئەمەش دوای كرانەوەی ڕێگای ناوەڕاست و باشووری عیراق و هەماهەنگییەكی زۆرباشمان كردووە لەگەڵ گرووپی گەشتیاران و كۆمپانیاكان بۆ هێنانی گەشتیاران”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

خەڵك؛ وردەكاری بڕیارەكەی حكومەت بۆ پێوەری ئاو ئاشكرادەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەپێی ڕێنماییەكانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم، هەر ماڵ و شوێنێك پێوەری ئاو نەبەستێك مانگانە بڕی 100 تاوەكو 450 هەزار دینار غەرامە دەكرێت و بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێم دەڵێت: “لەم مانگەوە دەستپێدەكات”.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ، كە سەر بە وەزارەتی شارەوانییە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە دەست بە جێبەجێکردنی ماددەی (٩) لە ڕێنمایی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٨ دەكەن لەگەڵ ئەنجامدانی خوێندنەوە بۆ پێوەری ئاو لە خولی (٧)، كە لە ٢٠٢٠/٩/١٣ دەست پێ دەکات.

بەپێی نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاو و ئاوەڕۆ ژمارە (٢٢١٩ لە ٢٠٢٠/٩/٨)، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، پێویستە ماددەی (٩) لە ڕێنمایی تایبەت بە بەستن و خوێندنەوەی پێوەری ئاوی خواردنەوە لە هەرێمی کوردستان ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠١٨ جێبەجێ بکرێت بۆ گشت بەکارهێنەرانی ئاو لە ڕێکەوتی دەستپێکردنی خولی (٧).

بەپێی ڕێنماییەكە، كە دەست (خەڵك) كەوتووە، هەر ماڵێك یان شوێنێكی نیشتەجێبوون یان پەرستگایەك پێوەری ئاوی نەبەستبێت بڕی 100 هەزار دینار غەرامە دەكرێت و دوای 3 مانگ ئەگەر هەر نەیبەست بڕەكە دەبێتە 200 هەزار و بۆ فەرمانگەكان و كەرتی تایبەت و بازرگانی بڕی غەرامەكە زیاترە و زۆرترین غەرامەش بۆ شووشتنگە (غەسل) دیاری كراوە، كە 250 هەزار دینارە و دوای 3 مانگ دەبێتە 450 هەزار دینار.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان