ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دوو بڕیاری دەركرد

خەڵك- بەشی هەواڵ

سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، پێویستە دامەزراوەكانی حكومەت و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بە شێویەكی پیشەییانە و لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەكاندا وردبینی تەواو لە ژمێریارییەكانیاندا بكرێت.

بەپێی ڕاگەیەنراوێكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٢/١/٢٠٢٠ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

لە دەستپێكی كۆبوونەوەكەدا، پڕۆژەی پەیڕەوی (پیادەكردنی پیشەی چاودێری و وردبینی ژمێریاریی لە هەرێمی كوردستان – عیرا ) خرایە ڕوو، كە تایبەتە بە پیشەی ژمێریاریی یاسایی، كە كاری وردبینی لە بودجەی كۆمپانیاكان دەكەن بە مەبەستی رێكخستنەوەی باج.

سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران جەختی لەوە كردەوە، وەك بەشێك لە هێڵە گشتییەكانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان و چاكسازیكردن لە داهات و بۆ ڕێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە دانی باج و ڕەسمی گومرگی، كە بەشێكی داهاتی گشتی پێكدێنن، هەروەها لە پێناو گەیشتنی فەرمانگەكانی باج و گومرگ بە زانیاریی دروست سەبارەت بە داهاتی پڕۆژەكانی باجدەران، پێویستە دامەزراوەكانی حكومەت و كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت بە شێویەكی پیشەییانە و لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەكاندا وربینی تەواو لە ژمێریارییەكانیاندا بكرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری لە پێناو ئاسانكاریكردن لە كاروباری باجدا . هەروەها پەیمانگای باڵای پێگەیاندنی ژمێریار و وردبینانیش بخرێتە سەر وەزارەتی خوێندنی باڵا و تویژینەوەی زانستی، بۆ پێگەیاندنیان بە شێوازێكی ئەكادیمیانە و بە پێی پێوەرە زانستییەكان. دوای گفتوگۆكردن دەربارەی پڕۆژەی پەیڕەوەكە، ئەنجوومەنی وەزیران بە كۆی دەنگ پەسەندی كرد.

ئەنجوومەنی وەزیران لە بڕگەیەكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، جەختی كردەوە لەسەر بەكارهێنانی موڵك و ماڵی دەوڵەت و ئۆتۆمبێلەكانی حكومەت لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەكان بە جۆرێك، كە تەنیا لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا بێت و لە كاتی مامەڵە پێكردنیشیان ڕەچاوی یاسای فرۆشتن و بەكرێدانی موڵك و ماڵی دەوڵەت بكرێت.

ئابوری

لە هەرێم ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و داوایكرد، ئامادەكاریی بكەن بۆ وەرگرتنی دانەوێلە و گەنمی جوتیاران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/2/2020 لەمیانی كۆبوونەوەی كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان، ئامادەكاریی بۆ وەرگرتنی دانەوێلەی جوتیاران ڕاگەیەنراو وەزیری بازرگانی تیشكی خستەسەر گرنگی كاری سایلۆكان و چۆنیەتی ئامادەكاری بۆ وەرزی تەسویقی ئەمساڵ و وەرگرتنی دانەوێلەی جوتیاران.

كەمال موسلیم بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكانی پێدان و سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی ڕاسپارد كە ئامادەكاری تەواو بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی دانەوێلە و گەنمی جوتیاران لە وەرزی دروێنەی دانەوێلەی ئەمساڵدا.

دواتر لە گفتوگۆیەكی كراوەدا بەڕێوەبەرانی سایلۆكان باسیان لە كێشە گرفتەكانیان كرد و پێداویستی و ئامادەكاریان بۆ وەرزی تازە خستەڕوو، هەروەها چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی كاری سایلۆكان بووە جێگەی باس و لێكۆڵینەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسی كۆرۆنایە
نرخی نەوت ڕوو لە بەرزبوونەوە دەكات

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەمڕۆ پێنج شەممە، نرخی نەوت ڕووی لە بەرزبوونەوە كرد، ئەمەش زیاتر پەیوەندی بە كەمبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە لە چین كە بە سەرچاوەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەكە دادەنرێت.

ئاژانسی (رۆیتەرز) ئاماژە بە هۆكارێكی تری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دەكات لە بازاڕەكانی جیهان و پێیوایە نەبوونی ئاسۆیەك بۆ چارەسەری ململانێكان لە لیبیا و داخستنی بەندەرەكان لە وڵاتەكە، هۆكارێكی تری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە لە بازاڕەكانی جیهان، لە هەمان كاتدا سزاكانی ئەمریكا لەسەر كۆمپانیای (رۆسنەفت)ی ڕوسی كە ئاستی هەناردەی نەوتی ڤەنزویلای دابەزاندووە، مەترسی كەبوونەوەی خستنەڕووی نەوتی لە بازاڕەكاندا هێناوەتەئارا.

نرخی بەرمیلێك نەوتی برنت 14 سەنت زیادی كرد و گەیشتە 59.71 دۆلار، لە هەمان كاتدا نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تكساس 38 سەنت بەرزبۆوە و گەیشتە 53.67 دۆلار.

ستیڤن ئینیس، گەورە شرۆڤەكاری بازاڕ لە ئەكسی كۆرب ڕایگەیاندووە”لەگەڕكەوتنی خستنەڕووی نەوت لە بازاڕەكاندا، یاریدەدەر دەبێت بۆ سوككردنی كاریگەریی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەڵام هێشتا زووە پێمان وابێت توندترین كاریگەرییە ئابورییەكەمان تێپەڕاندووە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

بەرپرسێكی گۆڕان: كۆمپانیا تێكەڵەكان سەرچاوەی قەیرانەكانی نەوت و غاز و كارەبان

خەڵك- بەشی هەواڵ

نەوتی سپی دابەشنەكراوە و قەیرانی كەمبوونەوەی غازش بەردەوامە، كارەباش ڕۆژانە كەمترە لە 10 كاتژمێر، بەرپرسێكی گۆڕانیش دەڵێت”كۆمپانیای تێكەڵی چەند بەرپرسێكی یەكێتی و پارتی بازاڕیان قۆرغكردووە”.

كەریم عەلی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوەی دەوترێت كۆمپانیای یەكێتی و كۆمپانیای پارتی ڕاست نییە، بەڵكو كۆمپانیای تایبەتی كەسانی دەستڕۆیشتووی ناو یەكێتی و پارتی هەن.

وتیشی”ئێستا كۆمپانیای تێكەڵ هەیە لەناو یەكێتی و پارتییدا و سەرۆكایەتییەكانیش بەشدارن و دەستیان بەسەر بازاڕدا گرتووە”.

سەبارەت بە چارەسەركردنی قەیرانەكانی نەوت، غاز و كارەباش ناوبراو وتی”تا حكومەتی هەرێم بەم جۆرە ئیدارە بكرێت، چاوەڕوانی چارەسەركردنی كێشەكان مەبن”.

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، كۆمپانیای تێكەڵ لە نێوان چەند بەرپرسێكی یەكێتی و پارتییدا دروستكراون و بۆ بەرژەوەندی خۆیان ڕێگەنادەن قەیرانەكان چارەسەربن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان