ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پێدانی مۆڵەت بۆ جام ڕەشكردنی ئۆتۆمبێل ڕاگیرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەردوو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر و سلێمانی ئاشكرای دەكەن، كە مۆڵەتی جام ڕەشكردنی ئۆتۆمبێل ڕاگیراوە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بەوەدەكات، كە بە بڕیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان وەرگرتنی مۆڵەتی ڕەشكردنی جامی ئۆتۆمبێل ڕاگیراوە.

ڕاشیگەیاندووە، “بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە هیچ كەسێك بەمەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی ڕەشكردنی جامی ئۆتۆمبێلەكەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆ نەكات، چونكە پێداچونەوە بە ڕێنمایەكانی تایبەت بەپێدانی مۆڵەت بۆ ڕەشكردنی جامی ئۆتۆمبێل دەكرێت”.

لای خۆشیەوە، بەڕیوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “لیژنەی جام ڕەشكردنی ئۆتۆمبێل كارەكانی ڕاگیرا تاكو ڕۆژی 2/ 2/ 2020 ئەویش بەمەبەستی دەركردنی ڕێنمایی تازە، بۆیە ئەو هاووڵاتیانەی نیازیان هەیە جامی ئۆتۆمبێلەكانیان ڕەش بكەن دەتوانن لەدوای ئەم بەروارە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆ بكەن”.

کوردستان

جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێم لەسەر پشکی یەکێتی دەستبەکاربوو

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ یەك شەممە دابان شەدەڵە لەسەر پشکی یەکێتی وەکو جێگری لێپرسراوی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان دەستبەکاربوو.

بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و سەفین دزەیی لێپرسراوی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی دابان شەدەڵە لە پۆستی جێگری بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وێرای پیرۆزبایی لە دابان شەدەڵە، هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و ستایشی کار و چالاکییەکانی پێشووی کرد کە نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بوو لە وڵاتی ئیسپانیا.

قوباد تاڵەبانی لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا رایگەیاند فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە یەکێکە لە پایە گرنگەکانی حکومەت و ڕۆڵی گرنگی بینوە لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە و توانیویەتی ببێتە پردێکی باش بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دەرەوە و ئێمەش وەک سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران پاڵپشتی هەنگاو و کارەکانیانین.

جەختیشی کردەوە یەکێک لە ئەولەویاتی حکومەتی هەرێم گرنگیدانە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان و پەرەپێدانی ئەم فەرمانگەیە و رێکخستنەوە و فراوانکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمە لەگەڵ وڵاتانی جیهان، لەوبڕوایەداین کاک سەفین وەک لێپرسراو و کاک دابان وەک جێگر پێکەوە دەتوانن هەنگاوی باش بنێن لەوبارەیەوە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا سەفین دزەیی لێپرسراویی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە وتەیەکدا بەخێرهاتنی دابان شەدەڵەی کرد و ئاماژەی بەوەدا کە بەڕێزیان ئەزمونێکی باشی هەیە لە پرسی پەیوەندییەکان بۆیە گەشبینین پێکەوە بتوانین کارەکانی فەرمانگە بە باشی راپەڕێنین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شەش تووشبووی کۆرۆنا لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تۆمارکراون

خەڵك – بەشی هەواڵ
کەس لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە چواریان ئەندامی ئەنجوومەنن.

بەپێی زانیاریەکانی (خەڵک)، جگە لە عەلی ڕەشید سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر، سێ ئەندامی تری ئەنجوومەنەکە تووشی کۆرۆنا بوون، کە یەکێک لەئەندامەکان کۆڕۆنای تێپەڕاندووە لەنەخۆشیەکە چاک بووەتەوە.

ئێستا هەریەکە لە (عەلی ڕەشید، سەرۆکی ئەنجوومەن و ڕێباز بێرکۆتی، سەرۆکی فڕاکسیۆنی یەکێتی و دلێر حسێن ئەندامی ئەنجوومەن لەفڕاکسیۆنی گۆڕان) چارەسەری پەتاکە وەردەگرن.

هەر بە پێی زانیارییەکان دوو فەرمانبەری ئەنجوومەنیش تووشی کۆرۆنا بوون و لەئێستادا چارەسەر وەردەگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی هەولێر، دوو كەسی بەتۆمەتی كوشتن دەستگیر كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، دوو كەسمان بەتۆمەتی كوشتن دەستگیر كردووە كە یەكێك لە تۆمەتبارەكان هاوسەرەكەی كوشتووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، دوای ئاگاداركردنەوەی پۆلیسی هەولێر بە بوونی تەرمێك لە شارۆچكەی عەنكاوە، تیمێكی لێكۆڵینەوە لە هەریەك لە بەشی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان و بەشی پۆلیسی عەنكاوە/ بنكەی پۆلیسی حەدیاب و بنكەی پۆلیسی عەنكاوە پێكهێندرا، پاش گەیشتنیان بۆ شوێنی ڕووداوەكە، دەركەوت ئافرەتێك بەناوی (زەینەب)، تەرمەكەی فڕێدراوە لە شارۆچكەی عەنكاوە.
ئاشكراشیكرد، دوای لێكۆڵینەوەیەكی ورد و چڕ، توانرا بە كەمتر لە 7 كاتژمێر تۆمەتبار بەناوی (ع.س.ن) دوای چەندینجار بە چەكی كڵاشینكۆف دەستڕێژی گوللەی لە هێزەكانی پۆلیس كرد، بەڵام توانرا دەستگیر بكرێت و دانی نا بەتاوانەكەیدا كە هەڵساوە بە كوشتنی خێزانی خۆی بە گوللە.

ڕوونیشیكردەوە، توانرا تۆمەتبارێكی دیكە لەم ڕووداوە دەستگیر بكرێت بەناوی (هـ.م.ح)، پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆ ڕێكخرا و بەپێی ماددە (406) لە یاسای سزادان بەند كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان