ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

بەوێنە؛ لەناوچەیەكی هەرێم مەترێك بەفر باری و ئاو بەستی

خەڵك- بەشی هەواڵ
كەشناسی هەرێم چەند وێنەیەكی ناوچەی حاجی ئۆمەران بڵاودەكاتەوە، كە بەهۆی زۆری بەفر بارین و دابەزینی پلەكانی گەرماوە ئاو بەستوویەتی.

بەپێی وتەی هاووڵاتیانی ناوچەكە، نزیكەی یەك مەتر بەفر باریوە و ڕێگای هاتووچۆی ناوچەكە زۆربەی گیراوە و ڕێگا سەرەكییەكانیش بەردەوام لەلایەن تیمەكانی ئاوەدانكردنەوە و هاتووچۆوە دەماڵرێن.

دیمەنی ئەمڕۆی حاجی ئۆمەران: 

ژینگە

بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی باران لە ناوچەی هەڵشۆی سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە بڕی جیاواز باران باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

كەشناسی هەرێم ئاگادارییەكی بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، ئاگادارییەكی لەبارەی هاتنی شەپۆلێكی باران بارینەوە بڵاوكردەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە لە ئاگادارییەكەدا نوسیویەتی”سەنتەری كاریگەریی نزمە پاڵەپەستۆیەك دەكەوێتە سەر ناوەڕاستی عێراق، كاریگەرییەكەی درێژ دەبێتەوە بۆ سەر بەشێك لە ناوچەكانمان”.

هەروەها نوسراوە”ئەمشەو بارانبارین لە كاتەكانی درەنگانی شەودا لە بەشێك لە ناوچەكانمان دەست پێدەكات، ئاستی بارانبارینەكە لەسەر بەشەكانی باشووری هەرێمی كوردستان زیاتر دەبێت، بە تایبەتی بەشێك لە (ئیدارەی گەرمیان و بەشێك لە ناوچەكانی باشووری پارێزگای سلێمانی)، لە كاتی زیادبوون و بەهێزبوونی كاریگەریی ئەم شەپۆلە، پێشبینی دەكرێت ئاستی باران بۆ بارانی بە لێزمە بگۆڕدرێت لە ناوچەكانی ئاماژەپێكراو، هەروەها لەكاتی بارانبارینی بەلێزمەدا، ئەگەری دروستبوونی هەورە تریشقەش هەیە”.

لە بەشێكی دیكەدا نوسراوە” لە درەنگانی شەوی سبەی سێشەممەدا، كاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەكانی باشووری هەرێمی كوردستان كۆتایی دێت، بەڵام لەسەر ناوچەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان لە كاتێكی زووتر كۆتایی دێت”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی باران لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگا دهۆك باریووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە بڕی جیاواز باران باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان