ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێی لەبارەی خوێندنی ساڵی داهاتوو دەركرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزارەتی پەروەردە بڕیارێكی نوێی لەبارەی وەرگرتنی خوێندكارانی پۆلی یەكەمی بنەڕەتی بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو دەركرد.

لە نوسراوێكدا كە واژووی بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی لەسەرە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاماژە بە نووسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم بەرێزان بەڕێوەبەری باخچەی حكومی و ناحكومییەكانی سنووری بەڕێَوەبەرایەتیمان دەكەین ئەو منداڵانەی لەدایكبوونیان ماوەی نێوان 1-31-1-2015یە دەبێت لە قۆناغی یەكەم تۆمار بكرێن بۆ ئەوەی هەردوو قۆناغ ببڕن و پابەندی ڕێنمایی پەروەردە بن.

ئەمەش لەكاتێكدایە، پێشتر لەو تەمەنە منداڵ لە قوتابخانە ناوی تۆمار نەدەكرا و دەبوو لە باخچە ناوی تۆمار بكرایە، بەپێی زانیارییەكانیش هۆكاری دەركردنی بڕیارەكە بۆ كەمی باخچەكان دەگەڕێتەوە كە زۆرینەی منداڵان ناتوانن لە باخچەكان دەوام بكەن و وەرناگیرێن.
س.ع

کوردستان

پەڕلەمانی كوردستان پەیامێك ئاڕاستەی ئێزدییەكان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

پەڕلەمانی كوردستان پیرۆزبایی لە ئێزدییەكانی دەكات.

دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی “خدر ئیلیاس”ی كوردانی ئێزدی، پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێزدییەكان لەكوردستان و عیراق و جیهان دەكات.

دەستەی سەرۆكایەتیی پەڕلەمانی كوردستان لە پەیامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕۆژووی “خدر ئیلیاس”ی كوردانی ئێزدی، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برا ئێزدییەكان لە كوردستان و عیراق و جیهان دەكەین و هیوادارین هەموو رۆژێكیان جەژن و خۆشی بێت.

لە پەیامەكەی پەڕلەماندا هاتووە، هیوادارین لەسایەی كوردستانێكی ئازادو پێكەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان سەرجەم پێكهاتەكاندا، هەمیشە لەئاشتی و ئارامی و تەباییدا بژین و چیتر ئەو نەهامەتییانەی بەسەریاندا هاتووە دووبارەنەبنەوە، بەسەرفرازی بگەڕێنەوەسەر زێدی باب و باپیرانی خۆیان، دووبارە پیرۆزبایی لەخوشك و برا ئێزدییەكان دەكەین و هیوادارین هەموو ساڵێك ئەم جەژنە بەخۆشی و شادی وئاسوودەیی و ئازادی بگێڕن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە ئەڵمانیا 8 كەس كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە هێرشێكی چەكداریدا لە نزیك شاری فرانكفۆرد 8 كەس كوژران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شارۆچكەی هاناوی نزیك لە شاری فرانكفۆرد، ژمارەیەك چەكدار لە ئۆتۆمبیلێكەوە تەقەیان كردووە و لە ئەنجامدا 8 كەس كوژراون.

دوای ڕووداوەكە هێزێكی تایبەتی ئەڵمانیا لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە، بەڵام تائێستا تەقەكەرەكان دەستگیركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی و عوسمان بایدەمیر كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد كۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:”لەگەڵ هەڤاڵان سەعدی ئەحمەد پیرەو هەرێم كەمال ئاغا پێشوازیمان كرد لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە:”هاوڕابووین كە دیالۆگ كلیلی چارەسەری كێشەكانی گەلی كوردە لەهەموو ئەو پێشهاتانەی دێنە ڕێگای و یەك هەڵوێستی پێویستییەكی هەنوكەییە، هەروەها ڕۆڵی سەرۆك مام جەلالمان بەرز نرخاند لە پەنابردن بۆ ڕێگا چارەی سیاسییانە لەسەرجەم كێشە و گرفتەكان”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە 19/2/2020 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد و شاندێكی یاوەری لە هەولێر كۆبوونەوە و جەختیان لە خەباتی سیاسی مەدەنی لە وتاری ئاشتیخوازانەی گەلی كورد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدەستهێنانی مافەكانی و لێكنزیكبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكان كردەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان