ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

چوونە دەرەوەی بەرهەم ساڵح كاندیدی سەرۆك وەزیرانی دواخستووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

مەنسور بعێجی، ئەندامی فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆبوونەوەیان كردووە و پێی وتوون، كە چاوەڕوانی كوتلەی گەورەی پەرلەمان دەكات.

بعێجی بۆ تەلەفزیۆنی دیجلە ڕونیكردووەتەوە، بەرهەم ساڵح بۆ بەشداری كۆڕبەندی داڤۆس چووەتە سویسرا و بەو هۆیەوە هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیرانی نوێ بۆ عیراق دواكەوتووە.

وتیشی”مستەفا كازمی، عەلی شوكری و محەمەد عەلاوی، ناویان دەهێنرێت بۆ سەرۆك وەزیرانی نوێ‌، بەڵام تائێستا هیچیان كاندیدی فەڕمی نین”.

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو ئاماژەی بەوەكردووە، پێشنیازیان بۆ بەرهەم ساڵح كردووە، هەموو كاندیدەكان بنێرێت بۆ پەرلەمان و هەر كامیان زۆرینەی دەنگی دەهێنا بكرێت بە سەرۆك وەزیران.

عێراق

ئێران، لەبارەی تیرۆركردنی هاشم هاشمی هاتە دەنگ

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

باڵیۆزی ئێران لە بەغدا تیرۆركردنی هاشم هاشمی چاودێری ئەمنی عیراقی لەلایەن چەند چەكدارێكی نەناسراوەوە بە هەنگاوێكی تێكدەرانە وەسف كرد.

ماڵپەڕی مەیادین بڵاویكرەوە، باڵیۆزیخانەی ئێران لە بەغدا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، تیرۆركردنی هاشم هاشمی چاودێری ئەمنی عیراقی ئیدانە دەكەین و بە هەوڵێكی تێكدەرانەی وەسف دەكەین.

ئەمەش لەكاتێكدایە، تاكو ئێستا هیچ لایەنێك تیرۆركردنی هاشم هاشمی نەخستوەتە ئەستۆی خۆی، بەڵام زۆرێك لە سەرچاوەكانی وەك حەشدی شەعبی و بنەماڵەی تیرۆركراو ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، كە ئەو چەكدارانەی هاشمیان تیرۆر كردووە چەكداری داعشن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

سێ سەرۆكایەتییەكەی عیراق ئیدانەی تیرۆركردنی هیشام ئەلهاشمی دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

هەر سێ سەرۆكایەتییەكەی كۆمار، ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق تیرۆركردنی هیشام ئەلهاشمی ئیدانە دەكەن كە ئەمشەو لەلایەن گروپێكی چەكدارەوە كرایە ئامانج.

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ڕایگەیاند: تیرۆركردنی توێژەری بەڕەوشت و نیشمانیی ڕاستگۆ تاوانێكە كە هاووڵاتی عیراقی دەكاتە ئامانج و وتیشی، كەمترین ئەركی سەرشانیش بریتییە لە دەستگیركردنی تاوانكاران و دادگاییكردنیان.
هاوكات، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق وێڕای ئیدانەكردنی تاوانەكە داوای لە حكومەت كرد بەپەلە ئەو لایەنانە ئاشكرا بكات كە لە تیرۆركردنی هاشمییەوە تێوەگلاون.

هەروەها، مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كوژرانی هاشمی ئیدانەكرد و هەڕەشەی لە بكوژانیشی كرد كە بە سزای خۆیان دەگەیەندرێن، ئەوەشیخستەڕوو، ڕێگەنادەن جارێكی تر تیرۆركردن لە عیراق سەرهەڵبداتەوە و هەموو هەوڵەكانیشیان دەخەنەگەڕ بۆ ئەوەی چەك تەنیا لە دەستی دەوڵەتدا بێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وێنە و ڤیدیۆ.. لە بەغدا چاودێرێكی ئەمنی و سیاسی تیرۆر كرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

هیشام ئەلهاشمی چاودێری ئەمنی و سیاسی ناسراوی عیراقی لە بەغدا تیرۆر كرا.

میدیا عیراقییەكان بڵاویانكردەوە، ئەمشەو لەلایەن چەكدارانی نەناسراوە هێرشكراوەتە سەر هیشام ئەلهاشمی چاودێری ئەمنی و سیاسی ناسراوی عیراق و بەهۆیەوە دەستبەجێ‌ گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكان، هیشام ئەلهاشمی لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لەگەڕەكی زەیونەی بەغدا بە چەكی بێدەنگ لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە تەقەی لێكراوە و كراوەتە ئامانج.

هاوكات، وزارەتی ناوخۆی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا هەواڵی كوژرانی هیشام ئەلهاشمی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشداوە لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی بكوژانی ناوبراو دەستیپێكردووە.

جێی ئاماژەیە، هیشام ئەلهاشمی بە زانیاری و شرۆڤە وردەكانی لەسەر لایەنی ئەمنی دەناسرایەوە و دژی هەژموونی میلیشیاكان بوو لە عیراق، لە كاتی هەڵمەتەكەی ئەمدواییەی هێزەكانی دژە تیرۆری عیراق بۆ سەر گروپەكانی حزبوڵا، پشتیوانی خۆی بۆ دەزگای دژە تیرۆری عیراق ڕاگەیاند.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان