ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد


خەڵک-ئارام سەردار
ئەمڕۆ پێكهاتەكانی نەینەوا دژی حەشدی شەعبی خۆپیشاندانیان سازكرد.

محەمەد خەلیل شەبەك یەكێك لەبەشداربووانی گردبوونەوەكە بە(خەڵك) ی ڕاگەیاند، ئێمە پێكهاتەكانی دەشتی نەینەوا وەك كورد و شەبەك و ئێزدی و عەرەب و مەسیحی داوا لەنەتەوەیەكگرتووەكان دەكەین، حەشدی شەعبی و هێزەكانی بەدر وعەسائیبی ئەهلی هەق لەناوچەكانیان دەربكات.

ناوبراو داواش دەكات هێزی حكومەت و پێشمەرگە بگەڕێنەوە ناوچەكانیان.

دەشڵێت، دۆخی خەڵك لەناوچەكانیان زۆر خراپە و هەر كەسە و دێت دەڵێ حكومەتم.

ریکلام

کوردستان

گرفتى بارهەڵگرەکانی دووکان چارەسەرکرا


خەڵک – بەشی هەواڵ

پاشئەوەی ژمارەیەک بارهەڵگری خۆراک لەبازگەى نێوان سلێمانی _ دووکان بۆ ماوەى چەند کاتژمێرێک ڕێگرییان لێکرا بێنە ناو شاری سلێمانییەوە، گرفتەکەیان بۆ چارەسەرکرا.

 

سیروان سەرحەد قائیمقامی دووکان لەلێدوانێکیدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند،  ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیان کە لەسنوورەکانی دیکەوە دەیانویست بگەڕینەوە بۆ سلێمانى، بۆیە لای بازگەکە تێکەڵ بەو بارهەڵگرانە ببوون، لەبەرئەوە ماوەیەک بارهەڵگرەکان ڕاگیران تاکو ئەو قەڕەباڵغیە تەواوبێت و دواتر ڕێگەیان بۆ کرایەوە بێن بۆ ناو سلێمانى.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، لەئێستادا هیچ گرفتێک نییە و هەموو کەسێک بەپێی ڕێنماییەکانی وەزارەتى ناوخۆ دەتوانێت هاتوچۆ بکات.

 

ئەوەشی خستەڕوو،بەشێوەیەکی تەواو ڕێنماییەکانی وەزارەتى ناوخۆی جێبەجێکراوە و هەموو شوێنەکان جگە لەدەرمانخانە ئێشکگرەکان داخراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زورفی: بە ئەرێنییەوە بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم دەڕوانین


خەڵك-بەشی هەواڵ

كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی حكومەتی عیراق ڕایدەگەیەنێت، بە ئەرێنییەوە بۆ چارەسەری پرسە هەڵپەسێردراوەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان دەڕوانین، بۆ ئەوەی بگەینە لێكتێگەیشتنێكی هاوبەش كە تێیدا ڕەچاوی جێبەجێكردنی دەستوور كرابێت و ڕێز لە هاوبەشی بگرێت و یەكێتی نیشتمانی بەهێز بكات.

عەدنان زورفی كاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی عیراق، كارنامەی حكومەتەكەی پێشكەشی پەڕلەمانی عراق كرد و لەبارەی پرسی كێشەكانی نێوانی هەرێم و ناوەند ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، لە پاڵ گرنگیدان بە حەشدی شەعبی، گرنگی بە هێزی پێشمەرگە دەدرێت و وەك بەشێك لە سیستەمی بەرگری عیراق لە قەڵەمی دەدەین.

ناوبراو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، دووبارە شانەی قەیرانەكان دروست دەكەینەوە و پەلە دەكەین لە پەسەندكردنی یاسای بودجەی 2020 و ڕەوانەكردنی بۆ پەڕلەمان بۆ پێداچوونەوە و پەسەندكردنی.

ئاشكراشیكردووە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە نوێنەرایەتی دەستەیەك لە ژێر چاودێری نەتەوە یەكگرتووەكان، لە ماوەی ساڵێك لە پێكهێنانی كابینەكەی تێپەڕ نەكات.

دەقی كارنامەكە..

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

زۆرترین تووشبووی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تەمەنیان لەخوار 20 ساڵەوەیە


خەڵک – نزار جەزا

 

بەپێی نوێترین ئامار زۆرترین توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان تەمەنیان لەخوار ٢٠ ساڵەوەیە.

 

بەپێی ئامارەکانى وەزارەتى تەندروستی حکومەتى هەرێم و زانیارییە کۆکراوەکانی زانکۆی سلێمانی، بەڕێژەى لەسەدا 27.2ی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەمەنیان لەنێوان 11 بۆ 20 ساڵدایە و بەڕێژەى لەسەدا 9.9ی توشبووان تەمەنیان لە 11 ساڵ بچوکترە ، کە زۆرین تووشبوو لەم تەمەنەدان.

 

هەر بەپێی ئەو ئامارە، بەڕیژەى لەسەدا 17.3ی تووشبووان تەمەنیان لەنێوان 31 بۆ 40 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 16ی تووشبووان تەمەنیان لەنێوان 21 بۆ 30 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 13.6ی توشبووان تەمەنیان لەنێوان ٤١ بۆ ٥٠ ساڵدایە.

 

بەپێی ئامارەکە، بەڕێژەى لەسەدا 9.9 تەمەنیان لەنێوان 61 بۆ 70 ساڵدایە، بەڕێژەى لەسەدا 6.2 تەمەنیان لەنێوان 51 بۆ 60 ساڵدایە.

 

هەر بەپێی ئامارەکان، بەڕێژەى لەسەدا 53.9ی توشبووان لەڕەگەزی نێرن، بەڕێژەى لەسەدا 46.1 لەڕەگەزی مێن.

 

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی وەزارەتى تەندروستی کە ڕۆژانە بڵاویاندەکاتەوە، لەهەرێمی کوردستان ٢١٤ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراون، کەلەناویاندا ٧٤ کەس چاکبوونەتەوە و دوو کەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان