ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كەشناسی و هاتوچۆ لەبارەی كەشوهەواوە هۆشداری دەدەنە هاوڵاتیان

خەڵك-بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی هاتنی شەپۆلێكی بەفر بارینەوە شۆفێران ئاگادار دەكەینەوە بە ووریاییەوە شۆفێری بكەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، بە پێی پێشبینیەكانی كەشوهەوا لەماوەی 24 كاتژمێری داهاتوو شەپۆلیكی سەرماو سۆڵە ڕوو لەهەرێمی كوردستان دەكات كە لە سبەی دوای نیوەرۆ دەستپێدەكات وتاكو ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.

ئاشكراشیدەكات لەو ماوەیە بەفر لەناوچە شاخاوییەكان دەبارێت وتاكو دەورووبەری شاری هەولێریش دێت ولەدوای تەواوبوونی شەپۆلەكە لەڕۆژی شەممەوە بایەكی وشك دێت وئاسمان ساماڵ دەبێت وپلەكانی گەرماش تاكو ژێر سفری سەدی دێن، ئەمەش وادەكات شەختەوبەستەڵەك پەیدا بێت لەسەر ڕێگاكان بەتایبەتی ڕێگای ناوچە شاخاوییەكان.

هاتوچۆی هەولێر، تكا لەشۆفێران دەكات، زۆر بەهۆشیاری و بەئاگاییەوە مامەڵە لەگەڵ كەشەكە بكەن و بۆ حاڵەتی زۆر پێویست نەبێت نەچنە ناوچە شاخاوییەكان و لەحاڵەتی چوونیان پێداویستییەكانی ڕۆیشتنی ناو بەفریان پێبێت و زنجیر لەتایەكانیان بدەن و بەئۆتۆمبێلی دەبڵ ئەكسل نەبێت هاتووچۆی ئەو شوێنانە نەكەن.
ڕوونیشیدەكاتەوە، لەكاتی بوونی شەختە و لەدوای تەواوبوونی شەپۆلەكە زۆر بەوریایی تر مامەڵە بكەن، چونكە مەترسی شەختەو بەستەڵەك لەسەر ڕێگاكان لەبەفرەكە زیاترە.

لای خۆشیەوە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، سبەی كەشو هەوا بارستە هەوارەكی ساردی سێبیری ڕوولە ناوچەكەمان دەكات، ڕۆژی هەینی باران لە تەواوی ناوچەكەمان دەبارێت، بەهۆی كاریگەری ئەو بارستە هەوا ساردە شەپۆلێكی بەفر بارین ناوچە جیاجیاكانی هەرێم دەگرێتەوە و سەرجەم ناحیە و قەزاكانی ناوچە شاخاوییەكان و سەنتەری پارێزگاكانی سلێمانی و دهۆك و هەڵەبجە بەفر دەبارێت.
ڕوونیشیدەكاتەوە، كاریگەری ئەم شەپۆلە تاكو ڕۆژی شەممە بەردەوامی دەبێت لەگەڵ بارینی بەفر بارین مەودای بینین كەم دەبێتەوە بۆ كەمتر لە 1 كیلۆمەتر و ڕۆژی یەك شەممە نزمترین پلەی گەرمی نزیك دەبێتەوە بۆ ژێر سفر پلەی سیلیزی و دەبێتەهۆی دروستبوونی شەختە لەكاتەكای بەیانی زوودا.
س.ع

کوردستان

ئیدارەی خۆسەر: پڕۆگرامی سوریا لە ناوەندەكانی خوێندن ناخوێنرێن

خەڵك – بەشی هەواڵ

دەستەی پەروەردە و فێركردنی ئیدارەی خۆسەر ڕایدەگەیەنێت، نەگەڕاونەتەوە بۆ پڕۆگرامی سوریا و پڕۆگرامەكانی خوێندن وەك ساڵانی پێشووە.

دەستەی پەروەردە و فێركردن لە باكوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نووسراوێكی ساختە بە ناوی دەستەی پەروەردە و فێركردن لە ئیدارەی خۆسەر بڵاوكراوەتەوە و ئاماژە بۆ ئەوەكراوە، لە ڕۆژئاوای كوردستان پڕۆگرامەكانی حكومەتی سوریا لە ناوەندەكانی خوێندن دەخوێنرێت، بەڵام ئەو نووسراوە دوورە لە ڕاستییەوە و پڕۆگرامەكان وەك ساڵانی پێشووە.

دەستەی پەروەردە و فێركردنی ئیدارەی خۆسەر جەختیشدەكاتەوە، پڕۆگرامی ناوەندەكانی خوێندن لەناو سنووری خۆبەڕێوەبەریدا نەگۆڕاوە و وەك ساڵانی پێشووە، پڕۆگرامی سوریاش لە ناوەندەكانی خوێندن ناخوێنرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی ڕاپەڕین.. پێشمەرگەیەك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنێت: پێشمەرگەیەك لە كۆمەڵگەی شكارتەی سەر بە شارەدێی بێتواتەی سەر بە شارۆچكەی ڕانیە كۆتایی بە ژیانی هێناوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، تەرمی كەسێك گەیەنرایە پزیشكی دادوەری ڕانیە بەناوی (ق، ع، ف) تەمەن 49 ساڵان لەڕەگەزی نێر پیشە (پ، م )دانیشتووی كۆمەڵگەی شكارتەی سەر بە شارەدێی بێتواتەی سەر بە شارۆچكەی ڕانیە، شوێنەواری فیشەك بەسەر جەستەیەوە هەبووە دوای ئەنجامدانی توێكاری لە پزیشكی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی كەسوكاری كرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژە بەوەدەكات، بەگوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان ڕووداوەكە خۆكوژی بووە، بەپێی وتەی كەسوكاری ناوبراو نەخۆشی دەروونی هەبووە.
پۆلیسی ڕاپەڕین ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ڕوودواكە كرایەوە، بە مەبەستی دەرخستنی هۆكاری ڕاستەقینەی ڕووداوەكە و لێكۆڵینەوە بەردەوامە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

لە سنووری سلێمانی چوار فەرمانگەی پێناسی باری شارستانی دادەخرێن

خەڵك- بەشی هەواڵ
لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامە و كارتی نیشتمانی پارێزگای سلێمانی چوار فەرمانگەی پێناسی باری شارستانی دادەخرێن و لە شوێنیان فەرمانگەی كارتی نیشتمانی دەكرێنەوە.

مقەدەم شێركۆ ئەحمەد، بەڕێوەبەری كاروباری كارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی نفوسەكانیان لە فەرمانگەكانی باری شارستانی (سورداش و سروچك و گەرمك و بیارە)یە لەسبەینیەوە تا ڕۆژی پێنج شەممە سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن بەمەبەستی هەر مامەڵەیەك هەیانە.

ڕاشیگەیاند، هەر هاووڵاتییەك پێویستی بە مامەڵەی تۆماری لەدایكبوونی منداڵ و گۆڕینی و وونبونی پێناسەی باری شارستانی و وەرگرتنی صورە قید و كاروبارەكانی تر هەیە لەم هەفتەیەدا سەردانی ئەو فەرمانگانە بكەن.

ئاشكراشی كرد، لە بەرواری ٢٠٢٠/١٠/١ ەوە ئیشوكار لەو فەرمانگانە ڕادەگیرێ بەهۆی ئەوەی تۆمارەكانیان ڕەوانەی بەغدا دەكرێ بەمەبەستی خەزن كردنیان لە سیستمی كارتی نیشتیمانی.

وتیشی، “بەم زووانە دوای تەواوبوونی ڕێكارەكان، كارتی نیشتمانی لە سنووری ئەو شوێنانە دەكرێنەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان