ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

وەزیری دارایی، واژووی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی فەرمانبەرانی كرد

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرایدەكات، سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست، گرێبەستەكەیان نوێ كرایەوە.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ئاواتی شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەدوو ڕۆژی ڕابردوودا، واژۆی لەسەر نوێكردنەوەی گرێبەستی سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست كرد.

ئەمەش لەكاتێكدایە، فەرمانبەرانی گرێبەست لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوایان كرد هاوشێوەی مامۆستایانی گرێبەست بكرێنە فەرمانبەری هەمیشەیی.

 

س.ع

ئابوری

دوا مەڵەت دیاریكرا
مامەڵەی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكان دەستی پێكرد

خەڵك – بەشی هەواڵ
سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار ڕایدەگەیەنێت، ئەو گەڕەكانەی دیاریكراون بۆ تاپۆكردنی خانووەكانیان پێویستە لەماوەی 120 ڕۆژدا سەردانی شارەوانی بكەن، دەشڵێت: “پاش كۆتایی هاتنی وادەكە مامەڵە وەرناگیرێت و خۆیان بەرپرسیار دەبن”.

سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار لە ئاگادارییەكدا، كە وێنەیەكی دەست(خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، دانشتووانی ئەو گەڕەكانە ئاگادار دەكەینەوە، كە ناویان لەخوارەوە هاتووە، سەردانی شارەوانی كەلار بكەن بە مەبەستی تاپۆكردنی خانووەكانیان، پاش كۆتایهاتنی وادەكە مامەڵە وەرناگیرێت و خۆیان بەرپرسیار دەبن.

ڕاشیگەیاندووە، هەر یەك لە گەڕەكەكانی (فەرمانبەران، شێروانە، بنگرد، شۆڕش، سیروان، كەلاری كۆن، ئازادی، گۆران و حەمرین لەگەڵ زیادەڕۆكانی ناو بەردەسوور و سەركەوتن)، لەو گەڕەكانەنە، كە هاووڵاتیانی دەتوان خانووەكانیان تاپۆ بكەن لەو وادەیەی بۆیان دیاریكراوە.

جەختیشی كردۆتەوە، كە پێویستە لەماوەی 120 ڕۆژدا هاووڵاتیانی ئەو گەڕەكانە سەردانی شارەوانی بكەن، بەپێچەوانەوە خۆیان بەرپرسیار دەبن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
بەهۆی دابەزینی نرخی سووتەمەنی لە بازاڕەكانی جیهان نرخی بەنزینیش لە هەرێم دادەبەزێت.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی بە (كوردسات نیوز)ی ڕاگەیاند، لەم شەوەوە نرخی بەنزینی نۆرماڵ 25 دینار دادەبەزێت، ئەوەش بەهۆی دابەزینی نرخی سوتەمەنییە لە بازاڕەكانی جیهان، كە بەنزین بەنرخێكی هەرزانتر دەگاتە هەرێم.

وتیشی، “دابەزینی نرخی بەنزینی نۆرماڵ كاریگەری لەسەر جۆرەكانی تری بەنزین دەبێت”.

لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێك بە بڕی 25 دینار نرخی بەنزین لە بەنزینخانەكانی هەرێم هەرزان بووە، بەڵام بە بەراورد بە ناوچەكانی دیكەی عیراق نرخی بەنزین لە هەرێم بەرزە بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم پاڵپشتی نرخی بەنزین و سووتەمەنی ڕاگرتووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتێكی دیكە دەكرێنە هەمیشەیی

خەڵك – بەشی هەواڵ
دوابەدوای بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گرێبەست، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە هاوشێوەی مامۆستایان، فەرمەنبەرانی تەندروستی ئەوانەی گرێبەستن، بكرێنە هەمیشەیی.

د. محەمەد قادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی ڕایگەیاندووە، پلان هەیە، كە فەرمانبەرانی تەندروستی، ئەوانەی لە ‌وەزارەت گرێبەستن، بكرێنە هەمیشەیی و هەوڵ دەدەین ئەوانە بكرێنە هەمیشەیی، كە پێویستمان بە پسپۆڕییەكەیان هەیە.

ڕاشیگەیاندووە، نزیكەی 6 هەزار فەرمانبەری گرێبەستی تەندروستی لە وەزارەتەكەیان هەیە و تەنها چاوەڕێ دەكەین، كە ئەوانیش بكرێنە هەمیشەیی، كە بە شێوەیەكی مەبەدەئی حكومەتیش ڕازی بووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، لە ئێستادا تەنها چاوەڕێی كات دەكەین، بۆ ئەوەی ئەو هەنگاوە بنرێت و هاوشێوەی مامۆستایانی گرێبەست، فەرمانبەرانی گرێبەستی وەزارەتی تەندروستیش بكرێنە هەمیشەیی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان