ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

بۆچی مەڵبەندی یەكێتی تائێستا نەگەڕاوەتەوە بۆ موسڵ؟

خەڵك- بەشی هەواڵ

نزیكەی سێ‌ ساڵ بەسەر كۆنترۆڵكردنەوەی تەواوی موسڵدا تێپەڕ دەبێت، هێشتا مەڵبەندی حەوتی یەكێتی لە دەرەوەی موسڵە و ئیش و كارەكانی نەگەڕاندووەتەوە بۆ سەنتەری شارەكە.

غەیاس سورچی، بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی یەكێتی لە شاری موسڵ بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، یەكێتی لە دەوروبەری موسڵ كۆمیتەی هەیە و لە شەنگالیش مەڵبەندی هەیە، بەڵام مەڵبەندی موسڵ لە شێخانە و نەبراوەتەوە بۆ ناو شاری موسڵ.

وتیشی”بڕیاربوو بگەڕێنەوە بۆ ناو شاری موسڵ، بەڵام كۆنگرەی بەسەرداهات و ئێستا بڕیارەكە لای برادەرانی ئەنجومەنی گشتییە، بەڵام لە كۆتاییدا هەر دەبێت بگەڕێنەوە بۆ موسڵ”.

هەر لە قسەكانیدا ناوبراو ڕونیكردەوە، لە ڕۆژئاوای دیجلە، حەمدانییە و بەرتەڵە و تەواوی ئەو ناوچانەی بەدەست حەشدی شەعبییەوەن كۆمیتەیان هەیە.

عێراق

وەزارەتی دارایی عیراق؛ هەرێم بە هەڵە وەڵامی وەزیری دارایی داوەتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی دارایی عیراق ڕایدەگەیەنێت ، بەسەر سوڕمانەوە بەیاننامەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان بینیوە و دەبووە گوێیان‌ لەدیدارە فەرمییەكەی وەزیری داراییان بگرتایە، نەك وەڵامی كۆپی تەزویری دیدارەكە بدەنەوە.

وەزارەتی دارایی حكومەتی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا وەڵامی ڕاگەیەنراوەكەی وەزارەتی دارایی هەرێمیان دایەوە و ڕایگەیاندووە، بەسەر سوڕمانەوە سەیری ڕاگەیەنراوەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیان كردووە، كە دەربارەی دیدارێكی وەزیری دارایی عیراق لەگەڵ رۆژنامەی (فاینانشاڵ تایمز) ی لەندەنی.

ڕاشیگەیاندووە، دەبوو حكومەتی هەرێمی كوردستان گوێ‌ لەدیدارە فەرمییەكەی وەزیری دارایی عیراقیان بگرتایە نەك وەڵامی كۆپی تەزویری دیدارەكە بدەنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ ئاماری توشبوون بە كۆرۆنای بڵاوكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 4593 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 4505 كەسیش چاكبوونەتەوە و 68 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 20 هەزار و 662 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 4593 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 191 و هەولێر 250 و كەركوك 131 و دهۆك 265 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 4505 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 101 و هەولێر 194 و دهۆك 226 و كەركوك 111 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 68 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 8867 كەس.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا: باڵیۆزخانەكەمان لە بەغدا دادەخەین

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەك لە نوسینگەی بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق ڕایدەگەیەنێت، مایك پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بە سەرۆك كۆماری ڕایگەیاندووە، واشنتن باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دادەخات گەر هێرشە مووشەكییەكان ڕانەگیرێن، ئەمەش لەكاتێكدایە كە دەستی حەشدی شەعبی خۆی لە بۆردومانكردنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك، بێ‌ بەری كرد.

ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەك لە نوسینگەی سەرۆك كۆماری عیراق بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”پۆمپیۆ لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا بە سەرۆك بەرهەمی ڕاگەیاندووە، وڵاتەكەی بەنیازە لەماوەیەكی كورتدا باڵیۆزخانەكەی لە بەغدا دابخات، گەر بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەكە بە مووشەك بەمێشوەی ئێستا بەردەوام بێت و ڕانەگیرێت”.

بە وتەی سەرچاوەكە”پۆمپیۆ بە سەرۆكی عیراقی وتووە، بڕیارەكه بۆ سەرۆك دۆناڵد ترەمپ دەگەڕێتەوە، چونكە ئەو نایەوێت بچێتە كێبڕكێی هەڵبژاردنەوە، لەكاتێكدا باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە بەغدا ڕووبەڕووی بۆردومان و هەڕەشەی بەردەوام دەبێتەوە”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان