ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

سبەینێ‌ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە


خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە سبەینێ‌ پەرلەمانی كوردستان بە بەشداری شاندێكی حكومەت كۆبێتەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان پەرلەمانی كوردستان بە میوانداری شاندنی دانوسانكاری حكومەتی هەرێم لەگەڵ عیراق كۆدەبێتەوە.

هەروەها باس لەوەكرداوە گفتووگۆ لەسەر پرسی بەرەو پێشچوونی گفتووگۆكان لەگەڵ عیراقدا لەسەر پرسی بودجە و مووچە دەكرێت.

کوردستان

پزیشكێكی پسپۆڕ لەگیادەرمان چەند ئامۆژگارییەك بۆ تووشبووانی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت


خەڵك – ئارام سەردار

پزیشكێكی پسپۆڕ لەگیادەرمان ژمارەیەك ڕێنمایی و ئامۆژگاری بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕادەگەیەنێت بۆ ئەوەی بەتەندروستی بمێننەوە.

دكتۆر بەدر سورچی، پزیشكی پسپۆڕ لە گیادەرمان بە (تۆڕی میدیایی خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەوكەسانەی تووشی كۆرۆنا دەبن واباشە بچێت بۆ نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكی پسپۆڕ بێت، دەشتوانێت ئەم ڕێنمایی و چارەسەرانە جێبەجێ بكات و پەیوەندی لەگەل پزیشكی تایبەتی خۆی ھەبێت ئەگەر لەماڵ بێت.

دەشڵێت، ئەوانەی خوارەوە ھیچیان دەرمان نین تەنھا یارمەتی بەرزكردنەوەی بەرگری لەشتان دەدات، بەڵام پێویستە هەركەسێك بۆ وەرگرتنی دەرمانی كیمیایی ئەنتی بایۆتیك بەبێ پزیشك بەكارنەهێنێت، بۆ دەرمانی سروشتی زیانی لاوەكی زۆركەمە بەو مەرجەی پاك خاوێن بێت لە ڕێنماییەكان دەرنەچێت.

ڕێنماییەكان:
بۆ بەرزكردنەوەی بەرگری لەش ئەمانە جێبەجێ بكە بە پێی توانا
ڤیتامین C :-
ڕۆژانە دووجار بەیانی و ئێوارە 500mg
سەرچاوەی سروشتی:-
لیمۆ و پرتەقاڵ و كیوی و بیبەری سەوز و سوور و بڕۆكلی و تەماتە و شلك، كەمێك لەمانە بخۆ

زینك Zink
50mg ڕۆژانە ١ جار
سەرچاوەی سروشتی:-
گۆشت (ئاوی گۆشت) و چەرەزاتی خاو وەك (فستق و بادەم و گوێز و گازۆ و گوڵەبەڕۆژە …ھتد) و ماست یان شیر

ڤیتامین A
700 – 900 mcg ڕۆژانە

سەرچاوەی سروشتی:-
گێزەر و ماسی تونە و كاهوو و بڕۆكلی و سەوزە

ڤیتامین D: لە نێوان 600 بۆ 1000 IU.

سەرچاوەی سروشتی:-
كوارگ (قارچگ) و شیری تازە و گۆشتی ماسی زیندوو و ھێلكە و پەنیری تازە و ھەتاوی بەیانی (لە ٦ تا ١٠ بەیانی ١ كاتژمێر) و چەرەزاتی نەبرژاو.

ڤیتامین B12
(1.2- 2.4 mcg)

سەرچاوەی سروشتی:-
ھێلكە و ماسی تونە و گۆشت و بادەم و پەنیر و ماست

ڤیتامین K2
(120 -90 mcg)

سەرچاوەی سروشتی:-
پەنیر و شیر و گۆشت و ھێلكە

– لەوكاتەدا ئیشتیھای خواردنت نامینێت بۆیە ١ كەوچكی چا ڕازیانەی ھاڕاو لەناو ١ پەرداخ ئاوی كوڵاو بكە پێش نان خواردن بخۆرەوە بە نیو كاتژمێر ڕۆژانە ٣ جار
– خواردنە وزەبەخشەكان وەك ھەنگوین و خورما و تەحین (راشی) و دۆشاو شۆفان و ماست

– ھەوڵبدە چای گیادەرمانی بەكاربھێنە یەكێك لەمانە وەك چای سەوز و و ڕەیحان و پونگ و نەعناع و گوڵەحاجیلە و شاڕیحانە و جاترە و ڕۆزماری و مەلیسە… ھتد

– ڕۆژانە ١ تا ٣ دانە لە مانە جێبەجێ بكە بەپێی توانا وەك (نیو كەوچك چای ڕەشكە و ١ كەوچك ھەنگوین) یان ١ كەوچك چا قرنفل (مێخەك) یان ١ كەوچك چا دارچین یان ١ كەوچك چا زەردەچەوە یان ١ كەوچك چا زەنجەبیل (زەنجەفیل) یان ١ كەوچك چا ھێل یان ١ كەوچك چا شمڵی … ھتد .. پێش نان خواردن بە نیو كاتژمێر

دووركەوتنەوە لە مانەی خوارەوە:

جگەرە ، نێرگەلە ، كهول. خواردنەوە گازییەكان. خوێ ، شەكر، خواردنی بەستو، خواردنی چەور. شیرینی دەستكرد، خواردنی دەرەوە و دیلیڤەری.
ھەموو دەرمانێك جگە لەوانەی سەرەوە.

ھەڵسوكەوتی دروست:

✅ نەشڵەژان و نەترسان. ئەگەر ورەت بەرز بێت و ھەست بە ترس نەكەیت، وەكو پەتایەكی ئاسایی تێی دەپەڕێنیت، چونكە ترس بەرگری لەشت (مناعە) دادەبەزێنێت.

✅ خۆت لە كەس و كارت جیا بكەوە لە ژوورێكی تایبەت تا ڤایرۆسەكە سووڕی ژیانی تەواو دەكات، تێكەڵی كەس مەبە و تا سێ ڕۆژ دوای تەواوبوونی نیشانەكانت، مەچۆرە دەرەوە. ھەموو شتێكت لەگەڵ خێزانەكەت جیا بكەوە.

✅ پێوانی ڕێژەی ئۆكسجین لە خوێنت بكە بە ئامێری pulse oximeter كە لە زۆربەی فرۆشگای كەلوپەلی تەندروستیی ھەیە، ڕۆژانە ئەمە بەیانیان و عەسر و شەوان بكە.
ئەگەر ڕێژەی ئۆكسجین لە خوێنت دابەزی بۆ كەمتر لە ٩٤٪، ئەوا پێویستە سەردانی نەخۆشخانە بكەیت یان پزیشكی پسپۆڕ ئاگاداربكەیتەوە.

✅ ھەروەھا پێوانی گەرمی لەشت بكە بە گەرمی پێو، ڕۆژانە بەیانیان و عەسر و شەوان.
ئەگەر بۆ زیاتر لە ٤٨ كاتژمێر تایەكی زۆرت ھەبێت و بە ھیچ دانەبەزێت، ئەوا بەھەمان شێوە سەردانی نەخۆشخانە بكە یان پزیشكی پسپۆڕی لێ ئاگاداربكەوە.

✅ پشووی تەواو بدە، لە ھەفتەی یەكەم وەرزش مەكە، تەنھا پشوو بدە، پاشان دەتوانیت ڕۆژانە نیو كاتژمێر بۆ چل خولەك ڕێكردنت ھەبێت.

✅ ڕۆژانە ھەشت بۆ دە كاتژمێر بە تەواویی بخەوە، ڕۆژانە بەتایبەت بەیانیان بۆ ماوەی نیو كاتژمێرێك خۆت بدە بەر تیشكی خۆر بە جۆرێك دەست و قاچ و سەر و ملت ڕووت بن.

✅ تا پێت دەكرێت ئاو زۆر بخۆرەوە، ڕۆژانە ھەشت بۆ دە پەرداخ ئاو، تا دەتوانیت میوەجاتە ترشەكان و سەوزەوات بەتایبەت بیبەر و پیاز و سیر و لیمۆ زۆر بخۆ.

✅ ھەڵمژینی ھەڵمی ئاوی كوڵاو زۆر بەسوودە، بەیانیان و ئێواران بۆ ماوەی پێنج خولەك ئەمە دووبارە بكەوە.

سروشتی:-
كەمێك نەعناع یان جاترە یان پونگە لەناو مەنجەڵێك دابنێ تا ھەڵم دەكات ڕۆژانە ٢ جار بەیانی و ئێوارە ھەڵمژە

✅ غەڕغەڕەكردنی بە ئاوی شلەتێن و خوێ ڕۆژانە بەیانیان و شەوان، بە جۆرێك لە ھەر غەڕغەڕەیەك با خوێواوەكە تا چل چركە لەناو دەمت بێت، پاشان فڕێیبدە.

سروشتی:-
یەك كەوچك چا قرنفل (مێخەك) لەناو ١ پیالە ئاوی كوڵاو بكە كە سارد بووەوە غەرغەڕەی پێ بكە بۆ ماوەی نیو خولەك ڕۆژانە ٣ جار دووبارەی بكەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پۆلیسی هەولێر: 6 كەس بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ دزین و كوشتن دەستگیركران


خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت: هێزەكانیان شەش كەسیان دەستگیركردووە كە پیلانیان بۆ كوشتنی كەسێك داڕشتبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: دوای هەبوونی زانیاریی ورد كە شەش كەس بە ناوەكانی (ئ.ئ.س) و (هـ.ح.ع) و (م.ئ.م) و (م.م. ر) و (ت.رم) و (ش.ر.م) ڕێككەوتبوون كە لە گوندی لاجان لەسەر رێگای گوێڕ لە ئۆپراسیۆنێكی هەڵكوتانەسەر بە چەك، هەڵبكوتنە سەر ماڵی هاووڵاتییەك بە ناوی (ف.ا.ا) و ویستبوویان پارەی لێ بدزن و دواتریش بیكوژن، بەڵام بە سەرپەرشتیی ڕاستەوخۆی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، دەستبەجێ چەندین تیمی تۆكمە لە هێزەكانی پۆلیس پێك هێنرا و توانرا بە كەمتر لە 6 كاتژمێر، سەرجەم تۆمەتبارەكان دەستگیر بكرێن.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشداوە: لەو هەڵمەتەی هێزەكیاندا دەستگیرا بەسەر چەكێكی كڵاشینكۆف و دەمانچەیەك و كۆمەڵێك ماددەی بێهۆشكەر و كەلەپچە و لەزگەی دەمبەستن بۆ ئەوەی خانەوادەكەی پێ بێهۆش بكەن لەگەڵ چەندین كەلوپەلی تردا، كە ویستویانە بۆ ئەنجامدانی تاوانەكە بەكاری بهێنن.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو: تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەكەدا بۆیە بەپێی ماددە (55) لە یاسای سزادان بەند كران.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

هەڵەبجە؛لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگای ئەحمەد ئاوا قوربانی لێكەوتەوە


خەڵك – یەحیا حبیب
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا لە سەر ڕێگای خورماڵ – ئەحمەد ئاوا هاووڵاتییەك برینداربوو.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە لە پەڕەی خۆیان لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6/7/2020 لە ئەنجامی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێك لە سەر ڕێگای گشتی خورماڵ – ئەحمەدئاوا شۆفێرەكەی بریندار دەبێت.

ڕاشیگەیاندووە، ئۆتۆمبیلەكە لە جۆری (نیسان – پیك اب) بووە و شۆفیری ئۆتۆمبێلەكە بریندار بوو و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی پارێزگای هەڵەبجە كراوە.

No description available.No description available.No description available.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان