ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ژنە داعشێك حكومەتی نەرویجی هەڵوەشاندەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

لەسەر وەرگرتنەوەی ژنە داعشێك كە لەگەڵ دوو منداڵەكەیدا گەڕێنرانەوە ئەو وڵاتە، پارتی پێشكەوتن لە حكومەت كشایەوە و بەوەش حكومەت هەڵوەشایەوە.

سیڤ یەنسن سەرۆكی پارتی پێشكەوتن لەگەڵ ئێرنا سۆلبێرگ سەرۆك وەزیرانی نەرویج كۆبووەوە و دوای ئەوە كشانەوەی پارتەكەی لە حكومەت ڕاگەیاند.

سیڤ یەنسن سەرۆكی پارتی پێشكەوتن ڕایگەیاند:”دەتوانین پێشوازی لە منداڵەكان بكەین، بەڵام سازش لەسەر كەسانێك ناكەین كە خۆبەخشانە پەیوەندییان بە ڕێكخراوێكی تیرۆریستییەوە كردووە. من ئەوە دەكەم، چونكە ئەوە تاكە ڕێگەی ڕاستە بیگرمەبەر”.

سیڤ یێنسن ڕاشیدەگەیەنێت:”نەمتوانیوە بەشی زۆری سیاسەتەكانی لەنێو حكومەتدا جێبەجێ بكات”.

ئەمەش لە كاتێكدایە، سەرۆك وەزیرانی نەرویج كە سەر بە پارتی پارێزگارانە، بەرگریی لە بڕیاری وەرگرتنەوەیان دەكات.

سیڤ یێنسن، سەرۆكی پارتی پێشكەوتنە كە پارتێكی دژە كۆچبەرانە و ڕەخنە لە بڕیارەكە دەگرێت و باس لەوە دەكات، “ئەم بڕیارەی سەرۆك وەزیران سەلماندی كە پارتی پارێزگاران تەنیا و تەنیا بیر لە بەرژەوەندییە بەرتەسكەكانی پارتەكەی دەكاتەوە لەسەر حسابی بەرژەوەندیی گەل و وڵات”.

جێی ئاماژەیە، هەفتەی ڕابردوو ژنێكی نەرویجی كە هاوژینی تیرۆریستێكی كوژراوی داعش بوو، لەگەڵ دوو منداڵەكەی لە كەمپی هۆڵی ژێر دەستی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر لە ڕۆژئاوای كوردستانەوە لە ڕێگەی ؤەوە برانەوە نەرویج.

ك.ج

جیهان

ئەمریكا توركیا بێ‌ ئومێد دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

توركیا بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی ڕوسیا داوای هاوكاریی لە ئەمریكا كردووە، هەندێك سەرچاوەش دەڵێن كە ئەمریكا توركیای نائومێد كردووە و نایەوێت لە جەنگی ڕوسیا تێوەگلێت.

ئاژانسەكانی هەواڵ بڵاویانكردەوە، توركیا داوای لە ئەمریكا كردووە لە ڕێگەی فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان و مانگە دەستكردەكانییەوە، زانیاریی لەسەر پێگەكانی سوپای سوریا و ڕوسیا لەشاری ئیدلب پێ بدات، بەڵام ئەمریكا ئەو داوایەی ڕەتكردووەتەوە.

مەبەستی توركیا لە وەرگرتنی ئەو زانیارییانە ئەوە بووە بتوانێت بەپێی پلانێكی سەربازی بەو وردی سوپای سوریا بپێكێت و زیان بە سوپای ڕوسیا نەگەیەنێت بەتایبەت سەربازەكانی ڕوسیا كە لە شاری ئیدلب و ناوچەكانی تری باكووری سوریا بڵاوەیان پێكراوە.

بەپێی ئاژانسەكان، ئەمریكا داواكەی توركیای ڕەتكردووەتەوە و نەیویستووە بكەوێتە بەرەنگاربوونەوەی ڕاستەوخۆ و هەڵگیرسانی شەڕ لەگەڵ هێزەكانی ڕوسیا، بەڵام لە پرسی كۆچبەران و ڕێگرتن لە دزەكردنی تیرۆریستاندا ئامادەیی بۆ هاوكاریكردنی توركیا دەربڕیوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

بەهۆی كۆرۆنا كۆریای باشوور باری نائاسایی لە وڵات ڕاگەیاند
ئیتاڵیا و ئەمریكا و ئیران، زۆرترینی تۆماركرد

لوقمان غەفوور

بەهۆی ئەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە كۆریای باشوور گەیشتە سەروو 600 كەس، لەسیستمی تەندروستی وڵاتدا بە هێڵی سوور دادەنرێت، بۆیە باری نائاسایی لە وڵاتەكە ڕاگەیەنرا. ئەمە لەكاتێكدایە كە ژمارەی تووشبوون لە ژاپۆن 838 كەسە.

تووشبوون لە جیهان ڕۆژی 23ی فێبریوەری بەرزبووەوە بۆ 78 هەزار و 959 كەس لەكاتێكدا دوێنی 22 ی فێبریوەری، 77 هەزار و 932 كەس بوو. بەمەش دەرەكەوێت لەماوەی 24 كاتژمێردا نزیكەی هەزار كەس لە جیهاندا تووشی نەخۆشیی ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19 بوون. ژمارەی مردنیش گەیشتە 2 هەزار و 465 كەس لەكاتێكدا دوێنی 22 فێبریوەری 2 هەزار 363 كەس. بەم پێیە نزیكەی 100 كەس مردووە لە 24 كاتژمێردا.

مۆن جای سەرۆكی كۆریای باشوور لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دۆخی نەخۆشییەكە لە كۆریای باشوور چووەتە سەر هێڵی سوور، بەپێی هەواڵێكی (زە نیویۆرك تایمز) ژمارەی تووشبوون لە كۆریای باشوور 602 كەسە و 6 كەسیش مردوون.

ڕۆژنامەكە لەسەر زاری سەنتەری كۆنتڕۆڵكردن و خۆپاراستن و چارەسەركردنی نەخۆشییە قورسەكانی كۆریای باشوور ئەوەی دەستكەوتووە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا COVID-19، هەشت ئەوەندە زیادیكردووە لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا، زۆربەی حاڵەتەكانیش لە شاری دایگۆ و تشینگدۆ-ی باشوورە. لەكاتێكدا تووشبوون لە چین كە سەرچاوەی ڤایرۆسەكەیە لەچاو هەفتەی پێشوو بە ڕێژەی 20% كەمیكردووە.

بەپێی هەواڵێكی (فاینیانشیاڵ تایمز)یش ئەو ناوچانە بەربەستی تەندروستی تێدا ڕاگەیەندراوە و هاتووچۆی بۆ شارەكانی تر لێ قەدەغەكراوە تا بتوانرێت ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە بكرێت.

بەڵام بەپێی ڕۆژنامەی (گاردیان) نیوەی زیاتری تووشبووان لە ڕێوڕەسمێكی ئایینی كلێسای شینتشتۆنگ-ەوە تووشبوون. گاردیان دەشڵێت: “وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا-ش ڕایگەیاند هەموو گەشتێكی ئاسمانی بەڕووی كۆریای باشوور داخستووە لەپێناو بڵاونەبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە لەوڵاتەكەی”.

چی تر لە ماوەی چەند كاتژمێری ڕابروودا:

*جگە لە چین كەسەرچاوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە، ئێران و ئەمریكا و ئیتاڵیا لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین تووشبوونی تۆماركردووە.

*لە ئێران لەماوەی 24 كاتژمێردا 15 كەس تووشبوە بەمەش ژمارەی تووشبووان لە ئێران 43 كەس. لە ئەمریكا ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە 15 كەسەوە گەیشتە 35 كەس. هەروەها لە ئیتاڵیا لە 60 كەسەوە گەیشتە 132 كەس.

* لە چین لە بەندیخانەیەكی سانهی لە كەرتی هێبی، 500 زیندانی تووشبوون بێئەوەی لێپرسراوانی بەندیخانەكە چارەسەریان بكەن.

*لێپرسراوانی تەندروستی بەریتانیا 4 كەیسی نوێیان تۆمار كرد كە لەنێو ئەو كەشتییەدا بوون لە ژاپۆن-ەوە هەفتەی پێشوو بەڕێكەوتبوو. ئەویش دوای ئەوەی 118 هاووڵاتی بەریتانی نێو كەشتییەكە بۆ ماوەی 10 ڕۆژ لە ژێر چاودێری پزیشكیدا مانەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

لە تاران 2.26%ی هاووڵاتیان چوون بۆ دەنگدان

خەڵك-بەشی هەواڵ

وەزیری ناوخۆی ئێران ڕایدەگەیەنێت، ٤٢.٥٧%ی هاووڵاتیان بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كردووە.

عەبدولڕەزا ڕەحمانی، وەزیری ناوخۆی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نزیكەی 16 هەزار كەس خۆیان بۆ ئەندامێتی پەڕلەمانی ئێران ناونووس كرد و لەو ڕێژەیەش پێنج هەزار و 500 كەسیان وەك كاندید كەوتنە كێبڕكێ.

وتیشی، “نزیك بە ٥٧ ملیۆن كەس دەیانتوانی دەنگ بدەن، كە نزیك بە ٣ ملیۆن كەسیان بۆ یەكەمجار بوو بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن”.

ئاشكراشیكرد، ڕێژەی بەشداری هاووڵاتیان لە هەڵبژاردنەكان 42.57% بووە، كە 48%یان ئافرەت بوون و 52% پیاو بوون.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە پارێزگای تاران ٢.٢٦% بەشداری هەڵبژاردنەكانیان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان