ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

كۆمەڵ: نووسراوی پەڕلەمانتاران بۆ ڕەتكردنەوەی خانەنشینی بەهای یاسایی نییە

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئەندامێكی پەڕلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، تا سەرۆكی هەرێم پەسەندی نەكات یاسای چاكسازی نابێتە یاسای كارپێكراو و دەشڵێت: “ئەو نووسراوەی لەلایەن پەڕلەمانتارانەوە بڵاودەكرێتەوە بۆ ڕەتكردنەوەی خانەنشینی هیچ بەهایەكی یاسای نییە”.

ڕووپاك ئەحمەد، ئەندامی پەڕلەمانی كوردستان بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، كە تا ئێستا هیچ فۆڕمێك لە سەرۆكایەتی پەڕلەمانەوە ڕانەگەیەنراوە دەربارەی ڕەتكردنەوەی خانەنشینی بۆ ئەوەی پەڕلەمانتاران پڕی بكەنەوە.

ڕاشیگەیاند، تا ئێستا یاسای چاكسازی بەركار نەبووە و نەبۆتە یاسا، چونكە دەبێت لەلایەن سەرۆكی هەرێمەوە پەسەند بكرێت و لە وەقائیعی كوردستان بڵاوبكرێتەوە ئەوجا بەركار دەبێت، چونكە كێ‌ ناڵێت سەرۆكی هەرێم بەشێكی یان هەمووی ڕەتناكاتەوە و دەینێرێتەوە بۆ پەڕلەمان بۆ دەستكاری كردنی.

وتیشی، “هەر كات سەرۆكی هەرێم یاساكەی پەسەند كرد و لە وەقائیعی كوردستان بڵاوكرایەوە، حكومەت 60 ڕۆژی بۆ دانراوە بۆ دیاری كردنی بەرنامەی جێبەجێ‌ كردنی یاساكە و 30 ڕۆژیش دانراوە تاوەكو سەرۆكایەتی پەڕلەمان فۆڕمێك دروست بكات و لەو ماوەیەدا ئەو پەڕلەمانتارەی خانەنشینی ناوێت پڕی بكاتەوە”.

ئەو پەڕلەمانتارەی كۆمەڵ جەختیشی كردەوە، ئەو نووسراوەی لەلایەن پەڕلەمانتارانەوە بڵاودەكرێتەوە بۆ ڕەتكردنەوەی خانەنشینی هیچ بەهایەكی یاسای نییە.

بۆ بەدواداچوونی زیاتر (خەڵك) چەند جارێك پەیوەندی كرد بە عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی كوردستان، بەڵام وەڵامی پەیوەندییەكەی نەدایەوە.

لەدوای پەسەند كردنی یاسای چاكسازی لە پەڕلەمانی كوردستان و ناڕەزایی هاووڵاتیان بۆ خانەنشینی پەڕلەمانتاران، 10 پەڕلەمانتار لەكۆی 111 پەڕلەمانتاری كوردستان نووسراویان بەجیا ڕادەستی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كردووە بۆ ڕەتكردنەوەی خانەنشینی.

کوردستان

لە ئەڵمانیا 8 كەس كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە هێرشێكی چەكداریدا لە نزیك شاری فرانكفۆرد 8 كەس كوژران.

ئەمڕۆ پێنج شەممە لە شارۆچكەی هاناوی نزیك لە شاری فرانكفۆرد، ژمارەیەك چەكدار لە ئۆتۆمبیلێكەوە تەقەیان كردووە و لە ئەنجامدا 8 كەس كوژراون.

دوای ڕووداوەكە هێزێكی تایبەتی ئەڵمانیا لێكۆڵینەوەیان دەستپێكردووە، بەڵام تائێستا تەقەكەرەكان دەستگیركراون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

قوباد تاڵەبانی و عوسمان بایدەمیر كۆبوونەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

قوباد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد كۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە:”لەگەڵ هەڤاڵان سەعدی ئەحمەد پیرەو هەرێم كەمال ئاغا پێشوازیمان كرد لە عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد”.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشداوە:”هاوڕابووین كە دیالۆگ كلیلی چارەسەری كێشەكانی گەلی كوردە لەهەموو ئەو پێشهاتانەی دێنە ڕێگای و یەك هەڵوێستی پێویستییەكی هەنوكەییە، هەروەها ڕۆڵی سەرۆك مام جەلالمان بەرز نرخاند لە پەنابردن بۆ ڕێگا چارەی سیاسییانە لەسەرجەم كێشە و گرفتەكان”.

ئەمەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ چوارشەممە 19/2/2020 نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و عوسمان بایدەمیر سیاسەتمەداری كورد و شاندێكی یاوەری لە هەولێر كۆبوونەوە و جەختیان لە خەباتی سیاسی مەدەنی لە وتاری ئاشتیخوازانەی گەلی كورد بۆ چارەسەركردنی كێشەكان و بەدەستهێنانی مافەكانی و لێكنزیكبوونەوەی لایەنە كوردستانییەكان كردەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وەزارەتی كارەبا بڕیارێكی گرنگی دەركرد

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی ئاسانكاریی ئەنجامدانی پڕۆژەكان بۆ هاووڵاتیان و لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر ڕێكخستنەوەی كارەكان، وەزیری كارەبا بڕیارێكی دەركرد.

بەپێی بڕیارەكە، كە ئەمڕۆ چوارشەممە ۱۹/۲/۲٠۲٠ دەرچووە، ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا دەسەڵاتی تەمویلكردنی ڕێژەی لە 8%ی لەداهاتی كارەبا بۆ ژمێریاری ڕەوان (حساب الجاری) داوە، بۆ ئەنجامدانی پڕۆژەكان لە سەرجەم بەڕێوەبەرە گشتییەكان و لەڕێگای خۆیان ئەم دەسەڵاتە بدەنە بەڕێوەبەرایەتی قەزاكان.

بەپێی ئەم بڕیارەش، لەمەودوا بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی وەزارەت و بەڕێوەبەرانی قەزاكان دەتوانن بەشێوەیەكی كاراتر و بێ ڕۆتین و دواخستن ئەو پڕۆژانە جێبەجێ بكەن كە هاووڵاتیان پێویستیانە و لە جێبەجێكردنیدا پێویستی بەمۆركێكی خێرایی هەیە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان