ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژینگە

لە شارباژێڕ و سەیدصادق (3) هاووڵاتی دەستگیر كران

خەڵك- بەشی هەواڵ

پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی جەختدەكاتەوە، كە ئەو هۆكارانەی دەبنە هۆی قڕكردنی ئاژەڵ و باڵندە كێویەكان و تێدانی ژینگە بە تەنها خودی هاووڵاتیانن و دەشلێت: “لە سنورەكانی شارباژێڕ و سەیدصادق (3) هاووڵاتی دەستگیركران و ڕووبەڕوی یاسا كرانەوە”.

عەمید هێمن كەمەرخان، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (شارباژێڕ) لە دەرچوونێكی مەیدانیاندا بۆ گوندی (كانی گەورە لە سیتەك) بەهاوكاری ئاسایش توانیویانە (2) هاووڵاتی دەستگیر بكەن، كە سەرقاڵی بیرلێدان بوون و دەستیش گیرا بەسەر جیهازێكی بیرلێداندا.

ڕاشیگەیاند، لە لایەكی ترەوە لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی (سەیدصادق) بۆ گوندی (ماوە)ی سەر بە سەیدصادق توانرا ڕاوچیەك دەستگیر بكەن بە هۆكاری ڕاوكردنی باڵندەی كێوی.

ئاشكراشی كرد، توانرا دەست بەسەر چەكێكی جۆری تاپڕ و (٨) فیشەك و ئۆتۆمبێلێك و (2) چەقۆ و (3) باڵندەی ڕاوكراودا بگیرێت .

جەختیشی كردەوە، كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ دەستگیركراوەكان كراوەتەوە و ڕووبەڕی یاسا كرانەتەوە.

ژینگە

بڕی باران بارینی 24 كاتژمێری ڕابردوو بڵاوكرایەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی باران لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگا دهۆك باریووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە چەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان بە بڕی جیاواز باران باریووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژینگە

لە سنوری بازیان پێنج هاووڵاتی دەستگیركران

خەڵك- بەشی هەواڵ

دوای ئەوەی ئاگاداركرانەوە كە لە سنوری بازیان چەند هاووڵاتیەك بە شێوەیەكی نایاسایی سەرقاڵی هەڵكەندنی بیرن، دەستبەجێ مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە هاوكاری لەگەڵ بنكەی پۆلیسی دارستانی هەواری شار و بنكەی بازیان گەیشتنە شوێنی مەبەست و لە ئەنجامدا توانیان ( ٢ ) هاووڵاتی بە تۆمەتی هەڵكەندنی بیر دەستگیر بكەن و هەروەها دەستگیرا بەسەر جیهازێكی بیرلێدان، پاشان تۆمەتبارەكان ڕوبەڕووی یاساكرانەوە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی نوسیویەتی”لە لایەكی ترەوە لە ئەنجامی گەڕان و پشكنینی سنوری چالاكیەكانیان، مەفرەزەیەكی بنكەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی بازیان دەرچوون بۆ سنوری گوندی ( ئەڵاقولی ) لە سنوری بەردەقارەمان، لە ئەنجامدا بە هاوكاری لەگەڵ ئاسایشی بەردەقارەمان و بنكەی پۆلیسی بەردەقارەمان توانیان ( ٣ ) هاووڵاتی دەستگیر بكەن كە سەرقاڵی ڕاوكردنی ئاژەڵی كێوی بوون، هەروەها دەستیان گرت بەسەر ( ٢ ) ڕێوی ڕاوكراو، ( ٢ ) ماتۆڕسكیل، ( ١ ) چەكی تاپڕ، ( ٩ ) فیشەكی تاپڕ، ( ١ ) چەقۆ، ( ١ ) لایتی دەستی.”

لە بەشێكی دیكەدا هاتووە”پەڕاوی لێكۆڵینەوە ڕێكخراوەو ڕادەستی بەڕێز دادوەر كراوە بۆ وەرگرتنی ڕێكاری یاسایی.”

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ڕێنمایی سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن لەنەخۆشییەكان (CDC) سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنا

خەڵك – لوقمان غەفوور
سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن لەنەخۆشییەكان (CDC) رێكخراوێكی نیشتمانی گشتییە بۆ تەندروستی لەئەمریكا و سەنتەری كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییە ترسناكەكانە و سەر بەئاژانسی حكومەتی فیدراڵی ئەمریكا و وەزارەتی تەندروستییە و بارەگای سەرەكی لە ویلایەتی جۆرجیایە، لەئێستادا زیاتر سەرقاڵی خۆپاراستن و چاودێریكردنی تەندروستییە بۆ روبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، سەنتەری ناوبراو بەم جۆرە باس لە نیشانەكانی نەخۆشییەكە و خۆپارێزی دەكات لێی.

چی لەرووخساری كەسی تووشبوودا دەبینرێت

بەپێی سەنتەری كۆنترۆڵكردن و خۆپاراستن (CDC)، دەشێت ئەو كەسە هەست بە ترس بكرێت لە تووشبوونی ئەگەر:
*تا-ی لەڕادەبەدەر و بەئەستەنگ هەناسەدان-ی تیابینرا، ئەویش دوای ئەوەی زانرا كەسەكە گەشتی وڵاتی چین-ی كردووە یاخود پەیوەندی هەبووە بە كەسێكەوە كە گومانی لێدەكرێت یان لە گەشت لە یەكێك لەو وڵاتانەی ڤایرۆسەكەی تێدایە گەڕاوەتەوە.
*كۆكەی توند و سوتانەوەی قوڕگ
*هەستی كرد بە گیان داهێزرانێكی لەناكاو و شەكەتی ماسولكەكان و سەریەشە و گێژبوون.
لەم بارەیەوە، دۆن هۆڵت، پسپۆری نەخۆشییە هەناوییەكانی منداڵان لە پۆرتلاند، دەڵێت:”یەكێك لە گرفتەكانی ئەم ڤایرۆسە ئەوەیە هەمان نیشانەی ئەنفلۆنزای ئاساییە، بۆیە پێویستە هەركەس هەستی بە ئەنفلۆنزا كرد سەردانی پزیشك بكات بەبێ هیچ خۆ دواخستنێك”.

كێ ئەگەری مردنی زیاترە؟

ئەوكەسانەی كە سیستمی بەرگرییان لاوازە ئەگەری مردنیان خێراترە ئەوانیش منداڵ و كەسی بەتەمەنن.

خۆپاراستن هیچ بودجەیەكی ناوێت

*تائێستا هیچ كوتانێك دژی نەخۆشییەكە نەدۆزراوەتەوە تا پێشوەخت هاووڵاتی تووشنەبوو بیدات لەخۆی، بۆیە لەئێستا خۆپاراستن بەپلەی یەكەم دێت.
*ئاژەڵ و باڵندەی ماڵی ئەگەری تووشبوونی هەیە بە ڤایرۆسەكە بۆیە نابێت رێگەی بدرێت لە شوێنی پیس خواردن بخوات، ئەو خواردن و پاشماوەی خواردنانە بۆ باڵندە و ئاژەڵی ماڵی بەكارنەهێنرێت چونكە دوور نییە لەلایەن شەمشەمەكوێرەوە قەپی لێگیرابێت و ئەویش سەرچاوەی هەڵگری ڤایرۆسەكەیە لەگەڵ مار-دا.
*ئەو شوێنانەی شێدارن و ئاژەڵ و باڵندە و زیندەوەری ئاوی لێدەفرۆشرێت پێویستە بە هەموو شێوەیەك لەلایەن لیژنەی خۆپاراستنەوە چاودێری بكرێت تا ئاستی داخستن ئەگەر گومان كرا شوێنەكە شیاو نییە.

چۆن خۆت ئەپارێزیت؟

بەپێی (CDC) و ئەوانەی پسپۆرن لە چاودێری تەندروستی پێیانوایە پێویستە:
*جلوبەرگی هیچ كەس بەكارنەهێنیت.
*دەست مەبە بۆ چاو و لوت و دەم، چونكە ئەم سێ ئەندامە سەرچاوەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكەیە.
*لەئێستا پێویستە هەر 20 خولەك جارێك دەستت بە سابون و شامپۆ بشۆیت لە هەر جێگەیەك بیت هەوڵبدە جێڵی پاكژكەرەوە لەناو دوكان و شوێنی كار و ناو ئۆتۆمبێلەكەت دانێ لەهەر 5 خولەك جارێك دەستی پێ تەعقیم بكە، خۆ ئەگەر ماددە و گیراوەی كهولی هەبێت باشتر و بەهێزترە بۆ لەناوبردنی ڤایرۆسەكە.
*لەماڵەوە هەوڵبدە هەموو كەس قاپ و كەوچك و كەلوپەلی خۆی بەكاربهێنێت تا دەنگۆی ڤایرۆسەكە كۆتایی دێت.
*تا ئەتوانی رۆژانە ئاوی زۆر بخۆرەوە بۆ ئەوەی لەئەگەری تووشبووندا، بەرگەی سەرەتای نەخۆشییە بگریت تا چارەسەر دەكرێیت.
*ئاگاداربە بە هیچ شێوەیەك ئەسپرین بۆ منداڵ بەكارنەهێنرێت لەكاتی هیچ ئەنفلۆنزایەكدا.
*تا ئەتوانی دوور كەوەرەوە لە شوێنی فرۆشتنی ئاژەڵ و باڵندە و زیندەوەری دەریایی، ئەوانەش كە فرۆشیارن ئەبێت (دەستكێش لەدەست بكەن، دەمامك بە دەمولوتیانەوە بێت، بەدلەیەك لەبەربكەن كە ئاو نەگرێتە خۆی).

كەسی تووشبوو چۆن مامەڵەی لەگەڵ بكرێت

*كەسەكە ئەبێت دوورخرێتەوە لە كۆمەڵگە، لە نەخۆشخانەی تایبەت دابنرێت و ئەو پزیشك و كەسانەی دەچنە لای بە جلوبەرگی تایبەتەوە لەدووری 6 پێ لێیەوە دوور بن.
*بەهیچ شێوەیەك نابێت هیچ كەسێك جگە لە تیمی پزیشكی سەردانی نەخۆشەكە بكات و لە شوێنێكی تایبەت بە شوێنی چاودێری سەردانیكارەكان بمێننەوە تا بتوانرێت خۆ لەسەردانی كردنی بپارێزیت تا نزیك چاكبوونەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان