ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

بارزانی و ترەمپ كۆدەبنەوە
چەند زانیارییەك سەبارەت بە كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس

خەڵك- بەشی هەواڵ

مێژووی دامەزرادنی كۆڕبەندی ئابووری داڤۆس بۆ ساڵی (1971) دەگەڕێتەوە و “كڵاوس شواب” دامەزرێنەری كۆڕبەندەكەیە.

ئەمڕۆ سێ شەممە 21 /1 /2020 كۆڕبەندی ئابووری جیهانی “داڤوس” بەبەشداری (3) هەزار سەركردە، سەرمایەدار، هونەرمەند، شارەزا و سیاسەتمەدار لە (118) وڵاتی جیهانەوە، لە سویسرا كارەكانی دەستی پێكرد و ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت و تاوەكو (24)ی ئەم مانگە بەردەوام دەبێت.

لە كۆڕبەندەكە (224) پانێڵ و دیدار و كۆبوونەوەی فەرمی ئەنجام دەدرێن و (774) بەشداربووش وتار، یاخود لە پانێڵ و كۆبوونەوەكان قسە دەكەن.

بڕیارە ئەمساڵ، (7) پرسی جیھانی گفتوگۆیان لەسەر بكرێت. لەوانەش: گەرمبوونی زەوی، ھۆكاری سووتانی بەشێك لەدارستانەكانی ئوسترالیا و ئەمازۆن، گرژییەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران گرنگترین پرسەكان دەبن.

لە میانەی بەشداریكردنیدا نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ هەریەك لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا و ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و ژمارەیەك لە سەركردە و وەزیران و بەرپرسانی باڵای وڵاتان كۆدەبێتەوە.

جیهان

ماكرۆن: پێویستە حزبوڵا لە چەك دابماڵرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی فەڕەنسا سەبارەت بە دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی لوبنان حزبوڵا تۆمەتبار دەكات.

ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەڕەنسا ڕایگەیاند، حزبوڵا هۆكاری دواكەوتنی پێكهێنانی حكومەتی لوبنانە و بەمشێوەیەی ئێستا ناتوانن بەردەوامبن.

سەرۆكی فەڕەنسا وتیشی، حزبوڵا 4 بۆ 6 هەفتەیە پێكهێنانی حكومەتی لوبنانی دواخستووە، بەڵام پێویستە ئەو ملیشیایە لەچەك دابماڵرێت و ڕێگەیان پێنەدرێت ڕۆڵی چەكدارییان هەبێت لەو وڵاتە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

حكومەتی یەمەن و حوسییەكان دیل ئاڵوگۆڕ دەكەن

خەڵك – بەشی هەواڵ

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن ڕایدەگەیەنێت، حكومەتی یەمەن و حوسییەكان ڕێككەوتن لەسەر ئاڵوگۆركردنی دیلەكان و بڕیارە زیاتر لە ١٠٠٠ دیل ئازاد بكەن.

مارتن گریفیس نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن ئاشكرایكرد، حكومەتی یەمەن و حوسییەكان ڕێككەوتوون لە نێوان خۆیاندا ١٠٨٠ دیل ئازاد بكەن.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ یەمەن بە پێویستی زانی بە زووترین كات ڕێككەوتنی ئاڵوگۆری دیلەكان جێبەجێ بكرێت، وتیشی، ئاڵوگۆركردنی دیلەكان كاریگەری باشی دەبێت لەسەر بەرەوپێشچوونی دانوستانەكانی نێوان حكومەتی یەمەن و حوسییەكان كە بڕیارە بەم نزیكانە ئەنجام بدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سوریا: توركیا پشتیوانێكی سەرەكی تیرۆریستانە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایدەگەیەنێت، توركیا یاسا نێودەوڵەتییەكانی پێشێل كردووە.

وەلید موعەلیم وەزیری دەرەوەی سوریا لە وتارێكیدا لە كۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان بەتوندی هێرشیكردە سەر توركیا و ڕایگەیاند، هەنگاوەكانی توركیا لە دەرەوەی یاسا نێوەدەوڵەتییەكانە و ئەنقەرە بەو سیاسەتانە هەڕەشە لە ئاسایش و سەقامگیری تەواوی ناوچەكە دەكات و پێویستە بوەستێنرێت.

وەزیری دەرەوەی سوریا ئەوەشی خستەڕوو، توركیا پشتیوانێكی سەرەكی تیرۆریستانە لە سوریا و لە ناوچەكە و ئاسانكاری بۆ چوونە ناوەوەی دەیان و هەزاران تیرۆریست كردووە بۆ ناو خاكی وڵاتەكەیان.

وەلید موعەلیم داواشی لە نەتەوە یەكگرتووەكان كرد، هەوڵی ڕێكخستنی نێوان وڵاتان بدات و دژی جەنگ و ئەوانەی جەنگ هەڵدەگیرسێنن بوەستنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان