ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دوو پەڕلەمانتاری گۆڕان بە فەرمی خانەنشین بوونیان ڕەتكردەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
هەردوو پەڕلەمانتاری گۆڕان (شیرن ئەمین و شایان عەسكەری) بە فەرمی خانەنشین بوونیان بە پلەی باڵا ڕەتكردەوە.

بەپێی دوو نووسراوی جیا، كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستانیان كردووە، شیرین ئەمین و شایان عەسكەری، پەڕلەمانتارانی گۆڕان داوایان كردووە خانەنشین نەكرێن.

لە ڕوونكردنەوەیەكدا، شایان عەسكەری لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك وتویەتی، “ھەرچەندە پڕكردنەوەی فۆڕم ڕێ لە وەرگرتنی خانەنشینی پەڕلەمانتاری ناگرێت ، بەڵام خەڵك ئەو قەناعەتەیان لا دروست بووە، كە بە پڕكردنەوەی فۆڕم دەستبەرداری خانەنشینی پەڕلەمانتاری دەبین! لە كاتێكدا ڕەتكردنەوەی خانەنشینی دوای تەواو بوونی كاری پەڕلەمانتاری، دەبێ خەڵك بەدواداچوون بۆ ئەو پەڕلەمانتارە بكات، كە بانگەشەی ڕەتكردنەوە دەكات بزانێت گەڕاوەتەوە سەر كاری پێشووی، ئایا ناوی لەناو لیستی وەرگرتنی خانەنشینی پەرلِەمانتاریدایە یا نا!!!”.

دەشڵێت: “ئەو بابەتە دەكەوێتە سەر ڕاستگۆیی پەڕلەمانتارەكە لەگەڵ خوای گەورە، ویژدانی، خەڵك”.

مووچەی خانەشینی پەڕلەمان، كە لەماددەی ٧ی یاسای چاكسازی خانەنشینی پلەباڵاكان-دا هاتووە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو زۆرترین گفتوگۆی پەڕلەمانتارانی لێكەوتەوە و بەشێكی كەمی پەڕلەمانتاران داوایان دەكرد، كە خانەنشینی پەل باڵا نەمێنێت، دواجار خاڵیكە بەوجۆرە جێگیركرا، كە هەر پەڕلەمانتارێكی مووچەكەی ناوێت، داواكاری پێشكەشی سەرۆكایەتی پەڕلەمان بكات و ڕەتیكاتەوە.

تا ئێستا لە كۆی ١١١ پەرلەمانتار، چوار پەڕلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ، دوو پەرلەمانتاری گۆڕان، یەك پەرلەمانتاری پارتی مووچەی خانەنشینییان ڕەتكردۆتەوە.

ریکلام

ئابوری

لەدژی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم سكاڵا لەسەر وەزیری دارایی تۆماركرا

خەڵك- بەشی هەواڵ

پەڕلەمانتارێكی عیراقی و ئەندامی لیژنەی دارایی لەدژی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و ڕادەستنەكردنی نەوت بە بەغدا، سكاڵا لەسەر وەزیری دارایی و كۆمپانیای سۆمۆ تۆمار دەكات.

سامر زیبان، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق لە فراكسیۆنی سادیقون لە دادگای فیدڕاڵی عیراق سكاڵای لەسەر فوئاد حسێن، وەزیری دارایی تۆمار كردووە و تۆمەتباری كردووە بە “پێشێلكاری یاسای بودجە و دەستووری عیراقی”.

وەك لە سكاڵاكەیدا هاتووە، “هەرێمی كوردستان پابەند نەبووە بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە وەك لە یاسای بودجەی پەسەندكراوی ساڵی ڕابردوودا دیاری كراوە و هەر بەپێی یاساكە دەبوو لەبەرامبەردا لە پشكی هەرێم ببڕدرێت، بەڵام وەزارەتی دارایی پابەند نەبووە و ئەوەش پێشێلكردنی یاساكەیە و كارێكی مەترسیدارە بۆ سەر نەوەكانی داهاتوو”.

ئەو پەڕلەمانتارە داوای لە دادگای فیدڕاڵی كردووە، وەزیری دارایی بانگهێشت بكات و پابەندی بكات بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی و لەنێویشیاندا ناردنی مووچەی فەرمانبەران تا ئەو كاتەی هەرێم پابەند دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دابەشكردنی مووچەی وەزارەتێكی دیكە ڕاگەیەنرا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دابەشكردنی مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی وەزارەتی داد ڕادەگەیەنێت.

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد، كە سبەینێ‌ پێنج شەممە 20ی شوبات مووچەی وەزارەتی داد دابەش دەكرێت.

ڕاشیگەیاند، كە چاوەڕێی گەیشتنی پارەی مووچەن لە بەغداوە، لەگەڵ گەیشتنی پارەكە خشتەی مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان ڕادەگەیەنن.

نیوەی مانگی 2ی 2020 تێپەڕیوە و تا ئێستا مووچەی مانگی 11ی ساڵی ڕابردووی فەرمانبەران بە تەواوی دابەش نەكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

پسپۆڕێكی ئابووری: پێویستە حكومەت متمانە بۆ هاووڵاتیان و فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە

خەڵك-ئارام سەردار
مامۆستایەكی زانكۆ ڕایدەگەیەنێت، بۆ كەمكردنەوە ڕێژەی هەژاری پێوستە حكومەت هاوكاری پڕۆژەی بچووك و پەرەپێدانی وەبەرهێنان بێت لەسەرجەم كەرتە جیاوازەكان.

ئیدریس ڕەمەزان، مامۆستای زانكۆ و پسپۆڕی ئابووری سەبارەت بە ڕێژەی هەژاری و چۆنیەتی كاركردنی حكومەت بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، پێویستە حكومەت متمانە بۆ هاووڵاتیان بگەڕێنێتەوە، بەتایبەت فەرمانبەرانی كەرتی گشتی، كەوا مووچەكانیان لەكاتی خۆی پێبدرێت و ئێستاش، كە مووچەكانیان لەكاتی خۆی پێدەدرێت و هیچ جۆرە كێشەیەك لەپڕۆسەی دابەشكردنی مووچە نیە.

دەشڵێت،: “دەبێت حكومەت هەوڵی دۆزینەوەی دەرفەت و هەلی كار بدات بۆ گەنجان و تاكەكانی كۆمەڵگە لەكەرتی گشتی یان كەرتی تایبەت بێت، لەهەمان كاتدا حكومەت هاوكاری تاكەكانی كۆمەڵگە بێت بۆ پەرەپێدانی پڕۆژەی بچووك و كاری بچووك بە پێشكەشكردنی هاوكاری دارایی و مەعنەوی”.

ئەو مامۆستایەی زانكۆ ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، بۆ كەمكردنەوەی ڕێژەی بێكاری و هەژاری پێویستە كەرتی وەبەرهێنان ببووژێندرێتەوە و كار بۆ بەردەوامی و فراوانكردنی وەبەرهێنان بدرێت لەسەرجەم كەرتە جیاوازەكان.

بەپێی ئامارێكی دەستەی ئاماری هەرێمی كوردستان ڕێژەی هەژاری لە سەر ئاستی هەرێمی كوردستان و پارێزگاكان و عیراق خستەڕوو و لە خشتەیەكدا ڕێژەی هەژاری بۆ ساڵانی ٢٠١٤ و ٢٠١٨ دیاری كرا، كە بەپێی خشتەی دەستەی ئامار لە ساڵی ۲۰۱۸ ڕێژەی هەژاری لەهەرێم لە ٥.٥٪ بووە، لەعیراق لە ۲۰٪، لەسەر ئاستی پارێزگاكانیش لە دهۆك زۆرترین ڕێژە هەبووە، كە لە ۸.٦٪ بووە، لە هەولێر لە ٦.۷٪ بووە و سلێمانیش كەمترین ڕێژەی بێكاری تێدا تۆماركراوە لە ٤.٥٪ بووە، بەپێچەوانەوە ڕێژەی بێكاری لە ساڵی ۲۰۱٤دا لە دهۆك لە ۱۲.٤٪ بووە لەهەولێر لە ۱.٥٪ بووە، سلێمانیش ۱.۲٪ بووە، لەسەر ئاستی هەرێم ڕێژەی بێكاری لە ۱۲.٥٪ بووە، لەعیراقیش لەهەمان ساڵ ۲۲.٥٪ بووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان