ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

چۆن لە باکگراوندی مۆبایلەکەت ڤیدیۆی یوتیوب کارپێدەکەیت(ئەندرۆید)

خەڵک-سەلمان خالید

زۆرجار پێویستت بەوەیە لە کاتی کارپێکردنی ڤیدیۆیەکی یوتیوبدا کارێکی دیکەش بکەیت، ئەپی VLC ئەم کارەت بۆ ئاسان دەکات و هاوشێوەی ئەم ڕێنماییەی کە لە خوارەوەدا ڕوونمان کردووەتەوە دەتوانن ئەم کردارە گرنگە ئەنجام بدەن.

ئەپی VLCی بە ناوبانگ دابەزێنە لە کۆگای گووگڵ پلەی | کرتە لێرە بکە
پاشان بڕۆ سەر ئەو ڤیدیۆیەی مەبەستە
دواتر Share دابگرە
لە هەنگاوی دواتریشدا Play in VLC لە هەڵبژاردەکاندا.


پاش کارکردنی ڤیدیۆکە و دابەزینی بۆ نێو ئەپی VLC هەڵبژاردەی Play as audio دیاری بکە بۆ ئەوەی لە باکگراونددا کاربکات.

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

وردترین و زۆرترین تایبەتمەندییەکانی پڕۆسێسەرە نوێکەی سامسۆنگ بزانە بۆ مۆبایلەکان

خەڵک-سەلمان خالید

کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین پڕۆسێسەری خۆی ڕاگەیاند بۆ مۆبایلەکان بە ناوی Exynos 990 کە بۆ مۆبایلەکان دەگونجێت.

سامسۆنگ ساڵانە نەوەیەکی نوێ ڕادەگەیەنێت لە پڕۆسێسەری ئێگزەینۆس بۆ مۆبایلەکانی گالاکسی کە بەشێکی کەمی مۆبایلەکان ئەم پڕۆسێسەرەیان لەسەر جێگیر دەکرێت و لە ئێستادا خواستی بەکارهێنەران بە زۆری لەسەر پڕۆسێسەری سناپدراگۆن کۆمپانیای کواڵکۆمە.

سامسۆنگ لەم نەوە نوێیەی ئێگزەینۆس دا کاری لەسەر زۆر لایەنی مۆبایلەکان کردووە و توانستی بەرزکردووەتەوە و لایەنی سەلامەتی باشتر کردووە.

Image result for Exynos 990 Mobile Processor: Official Introduction | Samsung

سامسۆنگ دەڵێت ئەمە هەنگاوێکی نوێی ژیرییە بە بوونی دوو ناوکی دەماری بۆ ئەوەی بە توانایەکی باشتر ژیرییە دەستکردییەکان ئەنجام بدات.هەروەها چیپسێتەکە هەشت ناوکی ٦٤ بیتی لەخۆگرتووە بە پشتگیری کەری ڕامی LPDDR5.

پشتگیرییەکی باشتری وێنەکان گیراوە بە پلەی پڕۆ بۆ ژیری دەستکرد بۆ کارپێکردنی زیاتر لە یەک کامێرا و ڕوونییەکی بەرزتر، و بە پشتگیریکەری مۆدێمی 5123 کە پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات.

Image result for Exynos 990 Mobile Processor: Official Introduction | Samsung

هەروەها سامسۆنگ زیاتر لەسەر دواوە و دەڵێت ئەمە داهێنەری کاری فیلمینگە و پشتگیری ڕوونی ٨ کەی دەکات، هەروەها لایەنی پڕۆسێسەری گرافیکیش زیاتر پێش خراوە بۆ یارییەکان بە داڕشتەی نەخشەیەکی وردتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هۆنەر مۆبایلێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی View30 Pro و ڕامی ٨ گێگابایتە

خەڵک-سەلمان خالید

لقی هۆنەری سەر بە کۆمپانیای هواوی نوێترین مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی View30 Pro کە مۆبایلەکە هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی گونجاو و نایابە.

لە پشتەوەیدا خاوەنی سێ کامێرایە و کامێرای سێڵفیش دوو دانەیە و هەروەها مۆبایلەکە دوو جۆری بیرگەی بۆ بەردەست خراوە بە ڕامی ٨ گێگابایت، و هەروەها مۆبایلەکە پشتگیری تەکنەلۆژیا و ڕایەڵەی فایڤ جی دەکات.

مۆبایلەکە پشتگیری بارگاویکەرەوەی ٤٠ واتی دەکات و ٢٧ واتیش بۆ بارگاویکەرەوەی وایەرلێس کە بە ٣٠ خوولەک سەدا ٥٢ ی باترییەکەی بارگاوی دەبێتەوە.

مۆبایلی View30 Pro بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەستە و پشتگیری بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێرەکانی دیکەش دەکات، بەهۆی تەکنیکی پاوەربانک/Reverse wireless charging.

ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەن:

شاشە: 6.57 ئینج و بەڕوونی 1080×2340 پێکسڵ.
کامێرای پشتەوە:سێ کامێرا بە ڕونییەکانی 40+8+12 مێگاپێکسڵ.
کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ + 8 مێگاپێکسڵ.
پڕۆسێسەر: HiSilicon Kirin 990 5G
باتری: 4100 میلی ئەمپێر.
بیرگە: 128 – 256 گێگابایت.
ڕام: 8 گێگابایت.
وەشان: ئەندرۆید 10 و ڕووکاری Magic UI 3.
ڕەنگەکان: ڕەش و شین و فرۆست و پرتەقاڵی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گووگڵ تڕانسلەیت لە ئێستادا پشتگیری ٥ زمانی نوێ دەکات

وەرگێڕی گووگڵ یان گووگڵ ترانزلەیت وەڕگێڕێکی خۆکردی بەخۆڕایی فرە زمانە بەشێوەی ڕێنوس و گوفتار و وێنە لەگەڵ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی ھەریەکە لە پێگە ئەلیکترۆنیەکان و ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکان.
دوێنێ کۆمپانیای گووگڵ پشتگیری خۆی ڕاگەیاند بۆ ٥ زمان بە شێوەیەکی فەرمی و و لە ئێستادا پشتگیری وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی ١٠٨ زمان دەکات.

هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە زمانەکانیش بریتین لە ئۆدیا و تەتەر و تورکمان و ئۆیغور و کینیراواندا و کە تێکڕای ئەم زمانانە ٧٥ کەس لە جیهاندا ئاخاوتنی پێئەنجام دەدەن.

Image result for Google Translate handson

نوێکارییەکە لە دوێنێ وە بەردەست خراوە بۆ بەکارهێنەران بە ڕێژەی سەدا یەک و بەڵێنی داوە بە ماوەیەکی کەم بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسی بەردەست بخات بە زویی.

هەروەها هەواڵە سەرنجڕاکێشەکە ئەوەیە وەرگێڕەکە پشتگیری وەرگێڕانی دەقەکانیش دەکات لە ماڵپەرەکاندا بۆ مانەکانی کینیرواندا و ئۆیغور و تەتەر.

وەرگێڕی گووگڵ نەرمەواڵە تایبەتی بۆ ئامێرە زیرەکەکانی سیستەمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید، لە تایبەتمەندییەکانی فەرھەنگەکە بەکارھێنەرانی دەتوانن گوێ لە خوێندنەوەی نووسراوی وەڕگێڕەکە بگرن، زیاتر لە ١٠٨ زمانی جیاواز لەخۆدەگرێت، کە لە ڕۆژێک دا زیاتر لە سەدان ملیۆن کەس بەکاری دێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان