ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

لیستی مۆبایلەکانی هواوی کە نوێکاری EMUI 10 یان پێدەگات

خەڵک-سەلمان خالید

ڕوکاری EMUI 10 نوێترین وەشان و ڕوکاری کۆمپانیای هواوییە بۆ مۆبایلەکانی کە بنچینە کراوە لەسەر ئەندرۆید ١٠.

لە ڕاگەیاندنەکانەوە لیستێکی نوێ ڕاگەیەنرا کە تێیدا مۆبایلەکانی کۆمپانیاکەی تێدایە و ئاماژە کراوە بە لیستی مۆبایلەکانی.

Image result for Huawei announces full list of global smartphones getting EMUI 10

لەسەرەتای ئەم مانگەوە مۆبایلەکانی مەیت ٢٠ و پی ٣٠ نوێکاری OTA ییان پێدەگات و ئەمانەی خوارەوەش لیستی مۆبایلەکانن:

Huawei P30 Pro
Huawei P30
Huawei Mate 20 Pro
Huawei Mate 20
Huawei Mate 20 X
Huawei nova 5T

Huawei Mate 20 RS Porsche Design
Huawei Mate 20 X 5G
Huawei P30 Lite
Huawei nova 4e
Huawei P20
Huawei P20 Pro
Huawei Mate 10
Huawei Mate 10 Pro
Huawei Mate 10 Porsche Design
Huawei Mate RS Porsche Design
Huawei Mate 20 Lite
Huawei P Smart 2019 (sold in Japan as Huawei nova lite 3)
Huawei P Smart+ 2019
Huawei P Smart Pro
Huawei P Smart Z
Huawei nova 4

وەشانی EMUI 10 ڕوکارێکی نوێیە و ئەپەکان دیزاین کراونەتەوە و سیستەمەکەی بەتەواوی ڕووکاری تاریکی وەرگرتووە هەروەها ئەنیمەشنەکانیش زیاتر وەکو ڕاستی پیشان دەدرێن.

هەروەها لە ڕووی پاراستنەوە زیاتر پێش خراوە و هەروەها نەرمەواڵای GPU Turbo ش پێشخراوە بۆ ئەزموون کردنی باشتری یاریکردن.

Image result for Huawei announces full list of global smartphones getting EMUI 10

ریکلام

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

وردترین و زۆرترین تایبەتمەندییەکانی پڕۆسێسەرە نوێکەی سامسۆنگ بزانە بۆ مۆبایلەکان

خەڵک-سەلمان خالید

کۆمپانیای سامسۆنگ نوێترین پڕۆسێسەری خۆی ڕاگەیاند بۆ مۆبایلەکان بە ناوی Exynos 990 کە بۆ مۆبایلەکان دەگونجێت.

سامسۆنگ ساڵانە نەوەیەکی نوێ ڕادەگەیەنێت لە پڕۆسێسەری ئێگزەینۆس بۆ مۆبایلەکانی گالاکسی کە بەشێکی کەمی مۆبایلەکان ئەم پڕۆسێسەرەیان لەسەر جێگیر دەکرێت و لە ئێستادا خواستی بەکارهێنەران بە زۆری لەسەر پڕۆسێسەری سناپدراگۆن کۆمپانیای کواڵکۆمە.

سامسۆنگ لەم نەوە نوێیەی ئێگزەینۆس دا کاری لەسەر زۆر لایەنی مۆبایلەکان کردووە و توانستی بەرزکردووەتەوە و لایەنی سەلامەتی باشتر کردووە.

Image result for Exynos 990 Mobile Processor: Official Introduction | Samsung

سامسۆنگ دەڵێت ئەمە هەنگاوێکی نوێی ژیرییە بە بوونی دوو ناوکی دەماری بۆ ئەوەی بە توانایەکی باشتر ژیرییە دەستکردییەکان ئەنجام بدات.هەروەها چیپسێتەکە هەشت ناوکی ٦٤ بیتی لەخۆگرتووە بە پشتگیری کەری ڕامی LPDDR5.

پشتگیرییەکی باشتری وێنەکان گیراوە بە پلەی پڕۆ بۆ ژیری دەستکرد بۆ کارپێکردنی زیاتر لە یەک کامێرا و ڕوونییەکی بەرزتر، و بە پشتگیریکەری مۆدێمی 5123 کە پشتگیری نەوەی پێنجەمی ئینتەرنێت دەکات.

Image result for Exynos 990 Mobile Processor: Official Introduction | Samsung

هەروەها سامسۆنگ زیاتر لەسەر دواوە و دەڵێت ئەمە داهێنەری کاری فیلمینگە و پشتگیری ڕوونی ٨ کەی دەکات، هەروەها لایەنی پڕۆسێسەری گرافیکیش زیاتر پێش خراوە بۆ یارییەکان بە داڕشتەی نەخشەیەکی وردتر.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

هۆنەر مۆبایلێکی نوێی ڕاگەیاند بە ناوی View30 Pro و ڕامی ٨ گێگابایتە

خەڵک-سەلمان خالید

لقی هۆنەری سەر بە کۆمپانیای هواوی نوێترین مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی View30 Pro کە مۆبایلەکە هەڵگری کۆمەڵێک تایبەتمەندی گونجاو و نایابە.

لە پشتەوەیدا خاوەنی سێ کامێرایە و کامێرای سێڵفیش دوو دانەیە و هەروەها مۆبایلەکە دوو جۆری بیرگەی بۆ بەردەست خراوە بە ڕامی ٨ گێگابایت، و هەروەها مۆبایلەکە پشتگیری تەکنەلۆژیا و ڕایەڵەی فایڤ جی دەکات.

مۆبایلەکە پشتگیری بارگاویکەرەوەی ٤٠ واتی دەکات و ٢٧ واتیش بۆ بارگاویکەرەوەی وایەرلێس کە بە ٣٠ خوولەک سەدا ٥٢ ی باترییەکەی بارگاوی دەبێتەوە.

مۆبایلی View30 Pro بە سێ ڕەنگی جیاواز بەردەستە و پشتگیری بارگاویکردنەوەی مۆبایل و ئامێرەکانی دیکەش دەکات، بەهۆی تەکنیکی پاوەربانک/Reverse wireless charging.

ئەمانەی خوارەوەش گرنگترین تایبەتمەندییەکانی مۆبایلەکەن:

شاشە: 6.57 ئینج و بەڕوونی 1080×2340 پێکسڵ.
کامێرای پشتەوە:سێ کامێرا بە ڕونییەکانی 40+8+12 مێگاپێکسڵ.
کامێرای پێشەوە: 16 مێگاپێکسڵ + 8 مێگاپێکسڵ.
پڕۆسێسەر: HiSilicon Kirin 990 5G
باتری: 4100 میلی ئەمپێر.
بیرگە: 128 – 256 گێگابایت.
ڕام: 8 گێگابایت.
وەشان: ئەندرۆید 10 و ڕووکاری Magic UI 3.
ڕەنگەکان: ڕەش و شین و فرۆست و پرتەقاڵی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گووگڵ تڕانسلەیت لە ئێستادا پشتگیری ٥ زمانی نوێ دەکات

وەرگێڕی گووگڵ یان گووگڵ ترانزلەیت وەڕگێڕێکی خۆکردی بەخۆڕایی فرە زمانە بەشێوەی ڕێنوس و گوفتار و وێنە لەگەڵ وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی ھەریەکە لە پێگە ئەلیکترۆنیەکان و ڤیدیۆ ڕاستەوخۆکان.
دوێنێ کۆمپانیای گووگڵ پشتگیری خۆی ڕاگەیاند بۆ ٥ زمان بە شێوەیەکی فەرمی و و لە ئێستادا پشتگیری وەرگێڕانی ڕاستەوخۆی ١٠٨ زمان دەکات.

هەروەها کۆمپانیاکە ڕایگەیاندووە کە زمانەکانیش بریتین لە ئۆدیا و تەتەر و تورکمان و ئۆیغور و کینیراواندا و کە تێکڕای ئەم زمانانە ٧٥ کەس لە جیهاندا ئاخاوتنی پێئەنجام دەدەن.

Image result for Google Translate handson

نوێکارییەکە لە دوێنێ وە بەردەست خراوە بۆ بەکارهێنەران بە ڕێژەی سەدا یەک و بەڵێنی داوە بە ماوەیەکی کەم بۆ سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسی بەردەست بخات بە زویی.

هەروەها هەواڵە سەرنجڕاکێشەکە ئەوەیە وەرگێڕەکە پشتگیری وەرگێڕانی دەقەکانیش دەکات لە ماڵپەرەکاندا بۆ مانەکانی کینیرواندا و ئۆیغور و تەتەر.

وەرگێڕی گووگڵ نەرمەواڵە تایبەتی بۆ ئامێرە زیرەکەکانی سیستەمی کارپێکەری ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید، لە تایبەتمەندییەکانی فەرھەنگەکە بەکارھێنەرانی دەتوانن گوێ لە خوێندنەوەی نووسراوی وەڕگێڕەکە بگرن، زیاتر لە ١٠٨ زمانی جیاواز لەخۆدەگرێت، کە لە ڕۆژێک دا زیاتر لە سەدان ملیۆن کەس بەکاری دێنێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان