ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

ئیدارەی بەرشلۆنە کۆبونەوەی بۆ کڕینی هێرشبەری (٩) ئەنجامدا و سێ ناو پێشنیارکران

خەڵک سپۆرت

ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بۆ یەکەم جار لەدوای کۆبوونەوە دەربارەی دوورخستنەوەی ئێرنێستۆ ڤاڵڤێردی، دوێنێ کۆبونەوەیان سەبارەت بە کەیسی هێرشبەری ژمارە (٩) ئەنجامدا و چەند ناوێکیان پێشنیار کردووە.

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، کە بەرپرسانی یانەی بەرشلۆنە لە نوسینگەکانی کامپ نو کۆبونەوەیان سەبارەت بە کڕینی هێرشبەرێکی شوێنگرەوە بۆ لویس سوارێز ئەنجامداوە و لەکۆبونەوەکەدا پێشنیاری کڕینی سێ یاریزان کراوە.

یەکەم: دانی ئۆلمۆ، کە لە ئەکادیمیای لاماسیا و پێکهاتەی لاوانی بەرشلۆنە یاریی کردووە، حاڵی حازر یاریزانی یانەی دینامۆ زاگریبی کرواتییە و یانەکەی داوای بڕی ٣٠ ملیۆن یورۆ بەرامبەر گواستنەوەی دەکەن، لەپێشوودا یانەی ئەی سی میلان هەوڵیان بۆ کڕینی داوە، بەڵام کێشە لە نرخەکەیدایە و بەڕێوەبەرانی یانە کەتەلۆنیەکەش نایانەوێت ئەو بڕەی پێبدەن.

دووەم: پیدرۆ ڕۆدریگێز، یاریزانی پێشووی بەرشلۆنەیە و لە هاوینی ٢٠٢٠ بۆندەکەی لەگەڵ یانەی چێڵسی کۆتایی دێت، ئەم هەڵبژاردەیە ئاسانترە و زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی ئیدارەی لەسەربووە.

سێیەم: کریستۆف پیۆنتیک، هێرشبەرە پۆڵەندیەکە بەهۆی کڕینی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچەوە پێگە سەرەکییەکەی لە یانەی میلان لەدەستداوە و ئەگەرەکانی ڕۆیشتنی لەو یانەیە زۆر بەهێزن، سەرباری ئەوەی هێرشبەرێکی گۆڵکاری بەتوانایە نرخەکەشی گونجاوە و لە سنوری ٣٠ ملیۆن یورۆدا دەبێت.

بەڕێوەبەرانی بلاوگرانا بەهەموو شێوەیەک ڕەتیان کردۆتەوە هەوڵ بۆ گەڕاندنەوەی پاکۆ ئالکاسێر لە یانەی بوروسیا دۆرتمۆندەوە بدەن، تاووتوێی فرۆشتنی هەریەک لە ئارتورۆ ڤیدال و ئیڤان ڕاکیتیچیان کردووە کە لەیانەکانی یوڤانتۆس و پاریس سانت جێرمان و ئینتەرمیلانەوە بۆندیان پێگەیشتووە.

جیهانی

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ سەرکەوتنێکی گەورەی بەرامبەر نیوکاسڵ تۆمار کرد

خەڵک سپۆرت

لە ڕووبەڕوبونەوەیەکی بەهێزی هەفتەی (٢٦)ی خولی ئینگلتەرا، یانەی ئارسیناڵ لەیاریگای خۆیدا میوانداری نیوکاسڵی کرد و بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێوەڵام بردنەوەیان تۆمارکرد.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی ئارسیناڵ توانیان باڵادەستی نیشان بدەن و کۆنتڕۆڵی وردەکارییە تاکتیکیەکان بکەن، لەبەرامبەردا یاریزانانی نیوکاسڵ بە بەرگریکردن و هێرشی هەڵگەڕاوە وەڵامی هێرشەکانی یانەی خاوەن یاریگایان دەدایەوە.

سەرەڕای ئەوەی هەردوو یانە ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد و چەندین هەلی گۆڵکردنیان کردەسەر گۆڵی یەکتر، بەڵام ئاست بەرزی بەرگریکار و گۆڵپارێزانی هەردوو یانە جیاوازییان دروستکرد و سەرکەوتوو بوون لە ڕەتکردنەوەی هەلەکان و ئەو تایمە بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەتایمی دووەمدا مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەری ئارسیناڵ لەڕووی تاکتیکیەوە گۆڕانکاری ئەنجامداو توانیان چوار گۆڵ بەرامبەر یانەی نیوکاسڵی میوان تۆمار بکەن.

گۆڵی یەکەم لە خولەکی (٥٤) لەلایەن پیێر ئیمیریک ئۆبایمانگەوە تۆمارکرا و  گۆڵەکانی تر لە خولەکەکانی (٥٧ و ٩٠ و ٩٥) لەلایەن نیکۆلاس پیپی ومەسعود ئوزێل و ئەلیکساندەر لاکازێتەوە تۆمارکران و ڕووبەڕوبونەوەکە بە چوار گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

سەرەڕای ئاستبەرزی یاریزانانی ئارسیناڵ، بەڵام بەم بردنەوەیە لە پلەی دەیەمی ڕیزبەندی یانەکانی پریمەرلیگ بە کۆکردنەوەی (٣٤) خاڵ جێگیربوون، یانەی نیوکاسڵی ڕکابەریش بە (٣١) خاڵەوە لەپلەی (١٣) خۆیان گرتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس بەسەر بریشیادا سەرکەوت و بەشێوەیەکی کاتیی گەڕایەوە لوتکەی کالچیۆ

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو ڕووبەروبونەوەکانی هەفتەی (٢٤)ی خولی ئیتاڵیا ئەنجامدران، یانەی یوڤانتۆس لە ئالیانز ستادیۆم میوانداری بریشیای کرد و بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەیان بەدەستهێنا.

لەتایمی یەکەمدا و بە یاریدەی هاندەران و یاریگا، کوڕانی بیانکۆنێری فشاریان لەسەر یانەی میوان دروست کرد و توانیان کۆنتڕۆڵی نێوەندی یاریگا و وردەکارییە تاکتیکیەکان بکەن.

لە خولەکی ٣٩ پاولۆ دیبالا گۆڵی یەکەمی خانمە پیرەکەی تۆمارکرد، ئەو تایمەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام کۆتاییهات.

لەتایمی دووەمدا یاریزانانی بریشیا هەوڵیاندا هاوسەنگی بەدەستبهێننەوە، بەڵام بەرزی کوالیتی پێکهاتەی یوڤی کاریگەری دروستکرد و هەمان سیناریۆکانی تایمی یەکەم دووبارە بوونەوە.

لە خولەکی ٧٥ خوان کوادرادۆ گۆڵی دووەم و فراوانکەری ئەنجامەکەی تۆمار کرد، ڕووبەڕوبونەوەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام کۆتایی هات.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکەی ئەمشەو، یوڤانتۆس ڕێژەی خاڵەکانی بۆ (٥٧ خاڵ) بەرزکردەوە لەپلەی یەکەمی ڕیزبەندی یانەکانی کالچیۆ خۆیان جێگیرکرد، بڕیاریشە یانەی ئینتەرمیلان ئەمشەو بە (٥٤) خاڵەوە ڕووبەڕوی یانەی لازیۆ ببێتەوە و سەرکەوتنی میلانییەکان دووبارە پێشەنگیان پێدەبەخشێتەوە  ویوڤی دەگەڕێنێتەوە بۆ پێگەی دووەم.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ئینتەرمیلان بەرامبەر فرۆشتنی لاوتارۆ داوای یاریزانێک لە بەرشلۆنە دەکات

خەڵک سپۆرت

یانەی ئینتەرمیلانی ئیتاڵی لە هەلومەرجێکی دیاریکراودا ئامادەن دەستبەرداری لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی بن پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە بکات.

ڕۆژنامەی “موندۆ دیپۆرتیڤۆ”ی کەتەلۆنی ئاشکرای کردووە، کە لەگواستنەوەکانی هاوینەی ٢٠٢٠دا ئیدارەی بارسا هەموو هەوڵێکیان بۆ گواستنەوە و دابینکردنی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی دەبێت لەیانەی ئینتەرمیلانەوە، بۆ ئەو مەبەستەش بڕی (١١٠) ملیۆنی نرخی شکاندنی بۆندەکەیان تەرخانکراوە.

لەبەرامبەر ئەم زانیارییانەدا، ڕۆژنامەی “توتۆ سپۆرت”ی ئیتاڵی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی ئینتەرمیلانەوە ئاشکرای کردووە، کە ئیدارەی یانە ئیتاڵییەکە دوورنییە بە گواستنەوەی لاوتارۆ بۆ یانەی بەرشلۆنە قایل بن، بەڵام گواستنەوەکە بەرامبەر بە پارە نابێت، بەڵکو نوێنەرانی ئینتەر داوای دەستبەرداربوونی ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری فەرەنسی لە یانە ئیسپانییەکە دەکەن.

سەرچاوەکە جەخت دەکاتەوە، ئینتەرمیلان تەنها لەم هەلومەرجەدا ئامادەیە دەستبەرداری لاوتارۆی ئەرجەنتینی بێت، لەکاتێکدا بۆندی گریزمان بڕی ١٢٠ ملیۆن یورۆی تێچووە و نرخی شکاندنی بۆندەکەشی ٨٠٠ ملیۆن یورۆیە، ئەم ئاڵوگۆڕەش ئەگەر ڕووبدات یانە ئیسپانییەکە تیایدا زەرەرمەند دەبێت.

لاوتارۆ لەم وەرزەدا بەدرێسی یانەی ئینتەرمیلانەوە ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکردووە و وەک شوێنگرەوەی ماورۆ ئیکاردی لەلایەن ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەرەوە مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، لەکۆی (٢٣) ڕووبەڕوبونەوەی ئەم وەرزەدا (١١) گۆڵی تۆمار کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان