ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهانی

لیڤەرپوڵ لەسەرجەم یانەکانی خولی ئینگلتەرای بردۆتەوە تەنها یەک یانە نەبێت

خەڵک سپۆرت

لەم وەرزەدا یانەی لیڤەرپوڵی ئینگلیزی ئاستێکی ناوازەی پێشکەش کردووە و توانیویانە بەسەر سەرجەم یانە بەشدارەکانی خولی ئینگلتەرا سەرکەوتن تۆمار بکەن، تەنها یەک یانە نەبێت.

لەچوارچێوەی کێبڕکێکانی هەفتەی (٢٣)ی خولی ئینگلتەرا و لەکۆتا ڕووبەڕوبونەوەی یانەی لیڤەرپوڵ توانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵی بێوەڵام سەرکەوتن بەسەر یانەی مانچستەر یونایتد بەدەستبهێنن، بەم سەرکەوتنەش توانیان باشترین دەستپێک تۆمار بکەن.

یانە سورە زەبەلاحەکەی شاری لیڤەرپوڵ لەم وەرزەدا لەکۆی ٢٢ ڕووبەڕوبونەوە توانیویانە ٢١ بردنەوە و یەک یەکسانبوون تۆمار بکەن و (٦٤) خاڵیان کۆکردۆتەوە، تاکە ڕووبەڕوبونەوەیان لە قۆناغی یەکەم بەرامبەر مانچستەر یونایتد بە یەکسانبوون (١ – ١) کۆتایی هاتووە و سەرجەم یارییەکانی تریان بردۆتەوە، ئەوەش بەهێزترین دەستپێکە لەمێژووی یانەکەدا تۆمارکراوە و بگرە باشترینە لەمێژووی خولی ئینگلتەرا  وسەرجەم خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەگشتی.

لیڤەرپوڵ لە وەرزی ٢٠١٩/٢٠٢٠ تەنها لە یەک یانەی خولی ئینگلتەرای نەبردۆتەوە کە ئەویش یانەی وێستهامە، بەوپێیەی یاریی نێوان دوو یانەکە بەهۆی بەشداریکردنی لیڤەرپوڵ لە جامی جیهانی یانەکان دواخراوە.

بڕیارە چوارشەممەی داهاتوو لە ٢٩/١ لە یاریگای ئۆڵۆمپی لەشاری لەندەن یاریی نێوانیان ئەنجام بدرێت، ئەگەر لیڤەرپوڵ بردنەوە تۆمار بکات واتای ئەوەیە لەم وەرزەدا بەسەر سەرجەم یانەکانی خولی ئینگلتەرا سەرکەوتنیان تۆمار کردووە.

جیهانی

بەفەرمی… بەرشلۆنە بۆندی لەگەڵ مارتن برەیزوایتی دانیمارکی ئیمزا کرد

خەڵک سپۆرت

ئەمڕۆ بەفەرمی یانەی بەرشلۆنە گواستنەوەی مارتن برەیزوایتی دانیمارکی بۆ ڕیزەکانی ئاشکرا کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕۆژنامەی “مارکا”ی ئیسپانییەوە ئاشکراکراون، برەیزوایت لە یانەی لیگانێسەوە بەبڕی (١٨) ملیۆن یورۆ پەیوەندی بە یانەی بەرشلۆنەوە دەکات، کە ئەوەش نرخی شکاندنی بۆندەکەیەتی.

ماوەی گواستنەوەکە تا هاوینی ٢٠٢٤ بەردەوامی دەبێت و لەو ماوەیەدا هەر یانەیەک خوازیاری دابینکردنی بێت پێویستە نرخی شکاندنی بۆندەکەی پێشکەش بکات کە بە (٣٠٠) ملیۆن یورۆ خەمڵێنراوە.

گواستنەوەی برەیزوایتی هێرشبەری دانیمارکی هاوکاتە لەگەڵ پێکانەکانی لویس سوارێز و عوسمان دیمبیلی کە تا کۆتایی وەرز ناتوانن بەشداری هیچ چالاکییەکی وەرزشیی بکەن.

هێرشبەرە نوێیەکەی بارسا لە پێگەکانی هێرشبەری سەرەڕم و هێرشبەری باڵی ڕاست و ناوەندی هێرشبەریی دەتوانێت یاریی بکات، تەمەنی ٢٨ ساڵە و ئەوەش ئەو خەسڵەتانەن کە بەهۆیەوە زۆرینەی ئەنجومەنی ئیدارەی بلاوگرانا ڕەزامەندییان لەسەر گواستنەوەی نیشانداوە.

لەم وەرزەدا برەیزوایت بەشداری ٢٧ یاریی کردووە بە درێسی یانەی لیگانێسەوە لە خولی ناوخۆ و جامی ئیسپانیا، توانیویەتی هەشت گۆڵ تۆمار بکات.

برەیزوایت ئەزمونی لە یانەکانی ئیسبێرگ و تولوز و میڵدزبرە و بۆردۆ و لیگانیس بەدەستهێناوە، لە ساڵی ٢٠٠٩وە وەک یاریزانێکی پرۆفیشناڵ دەستی بەیاریکردن کردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆی خولی ئەوروپی (پێنج شەممە)

خەڵک سپۆرت

ئەمشەو ڕووبەڕوبونەوەکانی قۆناغی (٣٢)ی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” دەستپێدەکەن، چەندین یاریی بەهێز ئەنجام دەدرێن، گرنگترینیان ئەمانەن:

سپۆرتنیگ لشبۆنە – ئیستانبوڵ باشاک شەهیر (٨:٥٥)

خیتافی – ئەیاکس ئەمستەردام (٨:٥٥)

کۆپنهاگن – سێلتیک (٨:٥٥)

کلوج – سڤیلیە (٨:٥٥)

کلوپ بروج – مانچستەر یونایتد (٨:٥٥)

لودۆگۆریس ڕازگراد – ئینتەرمیلان (٨:٥٥)

ئینتراخت فرانکفۆرت – ڕێدبول سالزبۆرگ (٨:٥٥)

شاختار – بەنفیکا (٨:٥٥)

وڵڤەرهامبتۆن – ئیسپانیۆل (١١:٠٠)

بایەرلیڤەرکوزن – پۆرتۆ (١١:٠٠)

ئەپۆیل نیقۆسیا – بازل (١١:٠٠)

ئۆڵۆمپیاکۆس – ئارسیناڵ (١١:٠٠)

ئالکەمار – لاسک لینز (١١:٠٠)

ڤۆلفسبۆرگ – مالمۆ (١١:٠٠)

ڕۆما – جینت (١١:٠٠)

گلاسگۆ ڕەینجەرز – سپۆرتینگ براگا (١١:٠٠)

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهانی

ڕیاڵ مەدرید و یوڤانتۆس هاوکێشەی ئیکاردی و جیزوس بە دوو بۆندی گەورە دەگەیەننە ئەنجام

خەڵک سپۆرت

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی گرنگی بە ماورۆ ئیکاردی ئەرجەنتینی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان دەدات، ئەم هەوڵدانەش یانەی یوڤانتۆسی ناچار کردووە بیر لە کڕینی هێرشبەرێکی تر بکەنەوە.

بەپێی زانیارییەکانی “توتۆ سپۆرت”، ماورۆ ئیکاردی لە یانەی ئینتەرمیلانەوە بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە پاریس سانت جێرمانی فەرەنسییەوە کردووە، بەڵام لەو یانەیە بەختەوەر نییە و لە ڕووی خێزانییەوە خۆیی و واندا نارای هاوسەری چەندین کێشەیان بۆ دروست بووە، بۆیە لە کۆتایی وەرزدا ئەگەر زۆرە لەژێر هەر بارودۆخێکدا بێت بگەڕێنەوە بۆ ئیتاڵیا.

سەرچاوەکە دووپاتیکردۆتەوە، ئیکاردی لەڕێگەی واندا نارای هاوسەر و لێپرسراوی کارەکانیەوە لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید کەوتۆتە سەرهێڵ، بەڕێوەبەرانی یانەی شاهانە ئامادەییان دەربڕیوە بە پێشکەشکردنی یەکێک لە لوکا مۆدریچ یاخود لوکا یوڤیچ دەرگای گواستنەوەکان بەڕووی یانەی ئینتەرمیلاندا بکەنەوە، ئەوانەش ئەو یاریزانانەن کە ماوەی وەرزێکە ئەنتۆنیۆ کۆنتی ڕاهێنەر داوایان دەکات.

لەکۆتایی وەرزدا یانەی پاریس سانت جێرمان بە بڕی ٧٠ ملیۆن یورۆ دەتوانێت بۆندی ئیکاردی بۆ هەمیشەیی بگۆڕێت، بەڵام وا دەردەکەویت یاریزانەکە بەو گواستنەوەیە قایل نەبێت.

لەلایەکی ترەوە بەڕێوەبەرانی یانەی یوڤانتۆس ناچاربوون لە هەوڵەکانیانەوە بۆ ئیکاردی ڕوو لە ئەگەرەکانی گواستنەوەی گابریال جیزوسی بەرازیلی هیرشبەری یانەی مانچستەر سیتی بکەن.

جیوزس خەونی بەردەوامبوونە لە سیتی و لەتەمەنی ٢٢ ساڵیدایە، تائێستا ١٦ گۆڵ و نۆ ئەسیستی لە ٣٣ یارییدا تۆمارکردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان