ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

سەركردەیەكی عەسائیب: جگە لە خوێن و كوشتن هیچ شتێك لەنێوان ئێمە و ئەمریكاییەكان نییە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەركردەیەكی عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایدەگەیەنێت، لەنێوان عیراق و ئەمریكادا جگە لە خوێن و كوشتن هیچ شتێكی تر نییە.

جەواد تڵێباوی، سەركردە لە بزوتنەوەی عاسائیبی ئەهلی لە نوسینێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردووەتەوە”ئەی ڕزگاریخوازانی عیراق، مێژوو هەڵوێستتان تۆماردەكات لە دژی ملهوڕی ئەمریكا، تا لە هەینی داهاتوودا قسەی خۆتان بكەن”.

تڵێباوی دەڵێت”ئەمریكاییەكان بڕۆن، هیچ جێگەیەكتان لە عیراقدا نییە، لەنێوان ئێمە و ئێوەدا جگە لە كوشتن و جگە لە خوێن هیچی تر نییە”.

لە 14ی ئەم مانگەدا موقتەدا سەدر ڕابەری ڕەوتی سەدر، داوای خۆپیشاندانی ملیۆنی كردبوو لەدژی بوونی ئەمریكا لە عیراق، هەریەك لە قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق و هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، پشتیوانی خۆیان بۆ ئەو هەنگاوەی سەدر دەربڕیبوو.

عێراق

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لەبارەی داعشەوە هۆشداری دەدات

خەڵك – بەشی هەواڵ

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لەبارەی پەلامارەكانی ئەمدواییەی تیرۆریستانی داعش ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای لاوازبوونی داعش، بەڵام هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری و بووژانەوەی عیراق و ناوچەكە.

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29/10/2020 ئەو تاوانكارییەی خەیلانی شەرمەزار كرد كە بەهۆیەوە 6 كەس گیانیان لەدەستدا، ئاماژەشیدا ئەو كردەوە تاوانكارییە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی كە تا ئێستا داعش هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامگیری عیراق.

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند، ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بەتوندی سەركۆنەی ئەو هێرشە وەحشیگەرانەیە دەكات كە لەم هەفتەیەدا تاقمی تیرۆریستی داعش لەدژی ڕۆڵەكانی هۆزی بەنی كەعب لە پارێزگای دیالە ئەنجامییان دا.

باڵوێزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئەوەشیخستووەتەڕوو، ئەم پەلامارانەی تیرۆریستان بەڵگەی ئەوەن كە ئەو گرووپە تاوانكارە سەرەڕای لاوازبوونیان، بەڵام هێشتا هەڕەشەن بۆ سەر سەقامگیری و بووژانەوەی عیراق و ناوچەكە، شانبەشانی عیراقییەكان و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەهەوڵی كاردەكەن لەپێناو زامنكردنی تێكشاندنی بەردەوامی تیرۆریستانی داعش.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خانەقین.. پەلامارێكی داعش تێكشكێنرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

هێزە ئەمنییەكانی عیراق پەلامارێكی تیرۆریستانی داعشیان بۆ سەر گوندێكی شارۆچكەی خانەقین تێكشكاند.

هومام تەمیمی نوێنەری پارێزگای دیالە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕایگەیاند، تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی غایەی سەر بە شارۆچكەی خانەقینیان دا و لەلایەن هێزەكانی حەشدی شەعبییەوە بەرپەرچدرانەوە.

هومام تەمیمی ڕوونیشیكردەوە، پەلامارەكەی داعش نزیكەی دوو كاتژمێری خایاند و تێیدا دوو چەكداری حەشد بریندار بوون.

ئەو نوێنەری دیالە لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕەخنەی لە سوپای عیراق گرت بەوەی نەچوون بە هانای هێزەكەی حەشدی شەعبییەوە و بەرپرسیاریەتی ئەوەشی خستە ئەستۆی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی دیالە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

عیراق؛ لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 3804 حاڵەتی نوێ تۆماركراوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، 3804 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 3376 كەسیش چاكبوونەتەوە و 45 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 18 هەزار و 575 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجام دراوە و دەركەوتووە 3804 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشی كردووە، كە زۆرینەی تووشبووەكان لە بەغدا بوون، هەروەها لە سلێمانی 256 و هەولێر 580 و كەركوك 175 و دهۆك 440 حاڵەت تۆماركراوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە ، كە 3376 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، كە زۆرینەیان لە بەغدا بوون و هەروەها لە سلێمانی 77 و هەولێر 114 و دهۆك 312 و كەركوك 102 كەس چاكبوونەوە.

ڕاشیگەیاندووە، 45 كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە و بەوەش ژمارەی مردووان گەیشتۆتە 10815 كەس.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان