ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

دەیانی تریش برینداربوون
رۆیتەرز: دوو خۆپیشاندەر لە بەغدا كوژران

خەڵك- بەشی هەواڵ
ئاژانسی (رۆیتەز) لە زاری پۆلیسی عیراقییەوە، ئاماژە بە كوژرانی دوو خۆپیشاندەر دەكات لە بەغدا، دوای ئەوەی لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە گازی فرمێسكڕێژ و دەستڕێژی گوللـەيان لەدژ بەكارهێنرا، سەرچاوەكانی تریش ئاماژە بە برینداربوونی دەیانی تر دەكەن.

ئەمڕۆ دوو شەممە، ئاژانسی (رۆیتەرز) لە زاری پۆلیسی عیراقییەوە بڵاویكردەوە”دوو خۆپیشاندەر لە بەغدا كوژراون كە یەكێكیان گوللـە بەر سەری كەوتووە و ئەوی تر بەهۆی گازی فرمێسكڕێژەوە گیانی لەدەستداوە”.

بەوتەی ئەو سەرچاوەیە”هەردوو خۆپیشاندەرەكە لە نەخۆشخانە بەهۆی سەختی برینەكانیانەوە گیانیان لەدەستداوە”.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، شانەی میدیای ئەمنی عیراقی ڕایگەیاندبوو، 14 ئەفسەر بە بەردی هەندێك لەوانەی خۆیان خزاندووەتە نێو خۆپیشاندەران و ئاژاوە دەنێنەوە، برینداربوون.

لە شارەكانی تری باشووری عیراقيش، سەدان خۆپیشاندەر تایەیان لەسەر شەقامەكان سوتاند و ڕێگە سەرەكییەكانیان لە شارەكانی ناسریە و كەربەلا و عەممارە داخست.

خۆپیشاندەران دەڵێت”عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی كاربەڕێكەر، بەڵێنەكانی جێبەجێ‌ً نەكردووە، لەوانەش پێكهێنانی حكومەتێكی نوێ‌ كە جێگەی ڕەزامەندی عیراقییەكان بێت”.

پەیوەست بە خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی عیراق، هێزەكانی پۆلیس لە بەغدا دەڵێن”هێزەكانیان توانیویانە هەموو ئەو ڕێڕەوانە بكەنەوە كە پێشتر لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە داخرابوون”.

 

أ.ج

عێراق

پارتی بۆچوونی عەللاوی سەبارەت بە داواكانی كورد ئاشكرادەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، محمەد تۆفیق عەللاوی لەبەرانبەر داواكارییەكانی كورد نەرمی نواندووە.

هەرچەندە محەمەد تۆفیق عەللاوی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی عیراق بڕیاری دا كەسانی سەربەخۆ بۆ كابینەكەی دیاری بكات، بەڵام كورد و سوننە و بەشێك لە شیعە بەو بڕیارە ڕازی نین و پێیانوایە، دانانی وەزیر بەركەوتەی هەڵبژاردنە و پێویستە حزبەكان خۆیان نوێنەرەكان دیاری بكەن، ئەمەش بۆتە هۆی دروستی بوونی كێشە و دواكەوتنی پێكهێنانی كابینەكە.

مەیادە نەجار، پەڕلەمانتاری پارتی لە پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، كۆبوونەوەكان بۆ تاوتوێكردن و دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ كێشەی نێوان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم لەنێوان خۆیان و لەگەڵ عەللاوی بەردەوامە.

وتیشی، “لە كۆبوونەوەكانی نێوان لایەنەكانی هەرێم و بەغدا، عەللاوی لەبەرانبەر هەرێم نەرمی نواندووە”.

سەبارەت بە یەكلایی كردنەوەی كاندیدەكانی هەرێم بۆ پۆستە وەزارییەكان، ناوبراو ئاشكرایكرد، تاكو ئێستا لەسەر بابەتی كاندیدەكانی كورد قسە نەكراوە.

حزبە كوردستانییەكان، كە بە شاندێكی باڵا چوونە بەغدا بۆ گفتوگۆ كردن لەگەڵ عەللاوی و حزبە شیعی و سوننیەكان، وەك خۆیان دەڵێن: “داوای پشكی هەرێم لە بودجە و مووچە و شایستە داراییەكانی جوتیاران و پێشمەرگە كراوە لەگەڵ ئاسایی كردنەوەی دۆخی ناوچە جێناكۆكەكان و دیاری كردنی وەزیرەكانی پشكی كورد لەلایەن هەرێمی كوردستانەوە نەك ئەوەی خودی عەللاوی وەزیرەكان دیاری بكات”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

خەڵك؛ هەڵوێستی كورد بۆ بەشداریكردنی لە كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عیراق ئاشكرادەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

ئەندامێكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، وەكو كورد بەشداری كۆبوونەوەی پەڕلەمان ناكەین بۆ متمانەدان بە كابینەی حكومەتی عیراق.

حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، ڕۆژی چوار شەممەی داهاتوو پەڕلەمان بۆ متمانەدان بە كابینەی حكومەت كۆدەبێتەوە و هاوكات محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمان داوای لە دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كرد سبەینێ دوو شەممە كۆببنەوە بۆ دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ كۆبوونەوەی پەڕلەمان و بەپێی زانیارییەكانیش، پەڕلەمانتارانی كورد و سوننە تاكو ئێستا هیچ كاتێكیان بەدەست نەگەیشتووە بۆ كۆبوونەوە.

مەیادە نەجار، ئەندامی پەڕلەمانی عیراق بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمە وەكو كورد بەشدار نابین لە كۆبوونەوەی پەڕلەمان تایبەت بە متمانەدان بە كابینەی حكومەتی عیراق، ئەگەر ئەوان خۆیان وەزیرە كوردەكان دەستنیشان بكەن.

وتیشی، “وەزیرەكان بەركەوتەیەكی پەڕلەمانییە و دەبێت خۆمان دەستنیشانیان بكەین، ئەگەر ئەو كەسانە حزبی بن یان حزبی نەبن، ئەوان ناتوانن كەسێكمان بۆ دابنێن و بیكەن بە نوێنەری ئێمە، ئێمە خۆمان نوێنەری خۆمان دەستنیشان دەكەین”.

ئاشكراشیكرد، ئێمە پەڕلەمان و حكومەتمان هەیە و ئەوە عورفێكی سیاسیی وڵاتەكەمانە، هەر لایەنێك دەبێت كاندیدی خۆی دەستنیشان بكات.

جەختی لەوەشكردەوە، حكومەتی نوێی عیراق بەو شێوەیە باسی لێوەدەكرێت، پاڵپشتی نێودەوڵەتی و نێوخۆیشی نابێت، چونكە ئێمە و سوننە و بەشێك لە شیعە نابینە بەشێك لەو حكومەتە، لەبەرئەوە ئەم حكومەتە تێناپەڕێت ئەگەر تێشپەڕێت تەمەنی زۆر كورت دەبێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

حەلبوسی، داوای كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان دەكات

خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق ڕایدەگەیەنێت، پێویستە سبەینێ دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمان كۆببێتەوە بۆ دیاریكردنی ڕۆژێك بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێ.

محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا، داوای كردووە سبەینێ دوو شەممە 24/2/2020 دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی عیراق كۆببێتەوە، بە مەبەستی تاوتوێكردن و دیاریكردنی ڕۆژی دەنگدان بە كابینەی نوێی عیراق.

ئەمەش لەكاتێكدایە حەسەن كەعبی، جێگری سەرۆكی پەڕلەمانی عیراق لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاشكرایكرد، ڕۆژی چوار شەممە پەڕلەمان بۆ متمانەدان بە كابینەی نوێ كۆدەبێتەوە، هاوكات موقتەدا سەدر-یش هەڕەشەی ئەوە دەكات، ئەگەر ئەم هەفتەیە دەنگ بە كابینەكە نەدرێت خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام دەدات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان