ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حكومەتی هەرێم؛ بایۆمە‌تری دەكرێتە پێوەر بۆ دابە‌شكردنی میلاكات و ڕێكخستنە‌وە‌ی حكومە‌ت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی  هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سیستمی بایۆمە‌تری دە‌بێتە‌ بنە‌مایە‌ك  بۆ بڕیارە‌كە‌ی حكومە‌تی هە‌رێم كە‌ تایبە‌تە‌ ‌بە‌ دووبارە‌ دابە‌شكردنی میلاكات و ڕێكخستنە‌وە‌ی هە‌یكە‌لییە‌تی دامودە‌زگاكانی حكومە‌ت، كە‌ بە‌شێكی قۆناغە‌كانی چاكسازییە‌.

سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەت لە ڕاگەیەنراوێكدا، كە وێنەیەكی دەست (خەڵك) كەوتووە ڕایگەیاندووە، لە‌ كۆبوونە‌وە‌ی لیژنە‌ی باڵای تۆماری بایۆمە‌تری، كە‌ جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران سە‌رپە‌رشتی دە‌كات، گفتوگۆ كرا لە‌بارە‌ی بە‌ردە‌وامیدان بە‌كارە‌كانی ئە‌و پڕۆژە‌ ستراتیجییە‌ و پە‌رە‌پێدانی بە‌مە‌بە‌ستی زیاتر سود وە‌رگرتن لە‌ ئامار و داتاكانی بایۆمە‌تری.

ڕاشیگەیاندووە، ‌بە‌پێی ئە‌و سیستمە‌ ئە‌لكترۆنیە‌ ناوە‌ندییە‌ زیاتر لە‌ ملیۆن و 255 هەزار مووچە‌خۆر هە‌یە،‌ كە‌ مانگانە‌ مووچە‌ لە‌ حكومە‌تی ھە‌رێم وە‌ردە‌گرن، تۆماركردنی مووچە‌خۆران لە‌و سیستە‌مە‌ جگە‌ لە‌وە‌ی جە‌دوا و سودی گە‌ورە‌ی هە‌یە‌ بۆ حكومە‌ت وە‌ك پرۆژە‌یە‌كی ستراتیجی نیشتمانی‌‌، ئامانج لێی پاراستنی ماف و زامنكردنی شایستە‌‌ داراییە‌كانی مووچە‌خۆرانە.‌

ئاشكراشیكردووە، سیستمەكە دە‌بێتە‌ بنە‌مایە‌ك بۆ بڕیارە‌كە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێم كە‌ تایبە‌یە‌ ‌بە‌ دووبارە‌ دابە‌شكردنی میلاكات و ڕێكخستنە‌وە‌ی هە‌یكە‌لییە‌تی دامودە‌زگاكانی حكومە‌تی ھە‌رێم، كە‌بە‌شێكی قۆناغە‌كانی چاكسازییە‌.

ئەمە لەكاتێكدایە، یە‌كێك لە‌ ماددە‌كانی یاسای چاكسازی لە‌ خانە‌نشینی ومووچە‌ و دە‌رماڵە‌، كە‌ پە‌ڕلە‌مانی كوردستان لە‌ چە‌ند ڕۆژی رابردوو پە‌سە‌ندی كرد، پشت بە‌ستنە‌ بە‌ ئامار و داتاكانی بایۆمە‌تری.

وێنەی ‏‎Samir Hawrami‎‏.

کوردستان

گومركی هەرێم لەبارەی كۆرۆناوە ئاگادارییەك ئاڕاستەی سەرجەم خاڵە سنوورییەكان دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومركی هەرێم ئاگادارییەك ئاڕاستەی سەرجەم خاڵە سنوورییەكان دەكات و تێیدا ڕایگەیاندووە، هیچ بابەتێك بێ پشكنین نابێت بهێنرێتە ناو هەرێمی كوردستان.

لە ڕاگەیەنراوەكەی گومركی هەرێم ئەوەش هاتووە، “بەڕێوەبەرایەتیی گشتی گومرگی هەرێمی كوردستان لە ئاگاداركردنەوەیەكدا داوا لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی خاڵە سنوورییەكانی هەرێمی كوردستان دەكات، ڕێگە بە هاوردەكردنی هیچ كاڵا و خۆراك و دەرمانێك و ئەو بابەتانە نەدرێت، كە ڕاستەوخۆ لەلایەن هاووڵاتیانەوە بەكاردەهێنرێن تا ئەنجامی پشكنینەكانیان بەدەستدەگات”.

ئەم ڕاگەیەندراوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی هەرێم دوای ئەوە دێت كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ئێران بڵاوبووەتەوە، پێشتریش حكومەتی عیراق بڕیاریدا ڕێگری لە هاتنی گەشتیاری ئێرانی بكرێت و ئەو هاووڵاتیانیش لەو وڵاتەن دوای هاتنەوەیان 14 ڕۆژ چاودێری بكرێن.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بزووتنەوەی ئیسلامی: هەر سەرۆك وەزیرانێك لە عیراق بە تەوافوقی سیاسی كارنەكات شكست دەهێنێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، كەمتەرخەمییەكی زۆر لەلایەن لایەنە كوردییەكانەوە بەدیدەكرێت كە لە ماوەی ئەو مانگەدا نەیانتوانیوە گفتوگۆیەكی سەركەوتووانە لەگەڵ سەرۆكی ڕاسپێردراوی كابینەی تازەدا بكەن.

عەبدوڵا وەرتی وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی لە لێدوانێكدا سەبارەت بە پێكهێنانی كابینەكەی محەمەد تۆفیق عەلاوی و گفتوگۆكانی شاندی كوردی لە بەغدا ڕایگەیاند: هەنگاوەكانی سەرەتای پێكهێنانی حكومەتی تازەی عیراق، ئاماژەن كە لە داهاتوو تەوافوقاتی سیاسیی بكەوێتە ژێر مەترسییەوە لە نێوان لایەن و پێكهاتە نەتەوەیی و ئایینییەكان.

 

وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی وتیشی: “كەمتەرخەمییەكی زۆریش لە لایەن لایەنە كوردییەكانەوە بەدیدەكرێت كە لە ماوەی ئەو مانگەدا نەیانتوانیوە گفتوگۆیەكی سەركەوتووانە لەگەڵ سەرۆكی ڕاسپێردراوی كابینەی تازەدا بكەن كە دواجار لە كۆتایی پڕۆسەی پێكهێنانی كابینەكەی محمد تۆفیق عەلاوی كورد كەوتووەتەخۆ و شاندیان ڕەوانەی بەغدا كرد كە پێناچێت تازە بتوانن هیچ شتێك لەبەرژەوەندی كورد یەكلایی بكەنەوە و ئەنجامەكەش ئەوەبوو كە بینیمان كورد لە گفتوگۆكانی لەگەڵ بەغدا لەبارەی پێكهێنانی حكومەت كشایەوە.

لەبارەی دانەنانی وەزیرە حزبییەكانیشەوە وتەبێژی بزووتنەوەی ئیسلامی ئاماژەی بەوەشكرد: بووەتە كلتور كە وەزیرە حزبییەكان زیاتر كار بۆ حزبەكانیان دەكەن نەك خەڵك كە ئەوەش مەترسییەكی گەورەیە لەسەر حزبەكان هەم لە عیراق و هەم لە هەرێمی كوردستان، كۆتاجاریش خەڵك كەسانێكی دەوێت كە شارەزاو شیاو بن بۆ بەڕێوەبردنی پۆستەكانیان و پیاوی دەوڵەت بن و لە ژێر هەیمەنەی حزبدا كارنەكەن.

عەبدوڵا وەرتی ئەوەشی خستەڕوو: پێمان وایە هەر سەرۆك وەزیرانێك لە عیراق گەر كارنەكات بە تەوافوقی سیاسی و لێكتێگەیشتن لەگەڵ پێكهاتە سەرەكییە نەتەوەیی و ئاینیی و مەزهەبییكان لەكارەكەیا سەركەوتوونابێت و لە ماوەیەكی كەمدا شكست دەهێنێت.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

لە هەرێم ئامادەكاری بۆ وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و داوایكرد، ئامادەكاریی بكەن بۆ وەرگرتنی دانەوێلە و گەنمی جوتیاران.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20/2/2020 لەمیانی كۆبوونەوەی كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی هەرێمی كوردستان، ئامادەكاریی بۆ وەرگرتنی دانەوێلەی جوتیاران ڕاگەیەنراو وەزیری بازرگانی تیشكی خستەسەر گرنگی كاری سایلۆكان و چۆنیەتی ئامادەكاری بۆ وەرزی تەسویقی ئەمساڵ و وەرگرتنی دانەوێلەی جوتیاران.

كەمال موسلیم بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكانی پێدان و سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆكانی ڕاسپارد كە ئامادەكاری تەواو بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی دانەوێلە و گەنمی جوتیاران لە وەرزی دروێنەی دانەوێلەی ئەمساڵدا.

دواتر لە گفتوگۆیەكی كراوەدا بەڕێوەبەرانی سایلۆكان باسیان لە كێشە گرفتەكانیان كرد و پێداویستی و ئامادەكاریان بۆ وەرزی تازە خستەڕوو، هەروەها چۆنیەتی بەرەوپێشچوونی كاری سایلۆكان بووە جێگەی باس و لێكۆڵینەوە.

ك.ج

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان