ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئاسایشی سلێمانی سزادانی 10 كەسی ڕاگەیاند

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئاسایشی سلێمانی سزادانی 10 كەسی بەهۆكاری بەكارهێنان و بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر ڕاگەیاند.

ئاسایشی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەئەوەدا، لە درێژەی كار و چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانیان توانییان لەڕۆژانی 6/3/2019 تا ڕۆژی 29/8/2019 بەبڕیاری دادوەر، دە كەس دەستگیربكەن، بەپێی ماددەی ( 14 مخدرات).

 

دەقی ڕاگەیەندراوەكە:

بۆ بەڕێز / كەناڵەكانی ڕاگەیاندن
بابەت / سزادانی (10) كەس
لە درێژەی كارو چالاكیەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی , هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی 6/3/2019 تا ڕۆژی 29/8/2019 بەبڕیاری دادوەر ، لەپارێزگای سلێمانی دە كەس دەستگیر بكەن, بەپێی ماددەی ( 14 مخدرات ) ، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی 2 ، ڕۆژی 14/1/2020 سزادران بەم شێوەیەی لای خوارەوە، تاوانباران .
1- ( ف ، ع ، م) لەدایك بوی ساڵی ( 1961 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (8)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
2- ( د ، ح ، ص) لەدایك بوی ساڵی ( 1997 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی ( 6 )مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
3- ( پ ، ك ، ڕ) لەدایك بوی ساڵی ( 1978 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (7)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
4- ( هـ ، ع ، ع ) لەدایك بوی ساڵی ( 1980 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
5- ( أ ، ش ، س ) لەدایك بوی ساڵی ( 1985 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار .
6- ( ب ، م ، ص ) لەدایك بوی ساڵی ( 1985 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار.
7- ( م ، ع ، ص ) لەدایك بوی ساڵی ( 1998 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (7)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار.
8- ( م ، ع ، أ ) لەدایك بوی ساڵی ( 1970 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6) مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار.
9- ( د ، ع ، أ ) لەدایك بوی ساڵی ( 1979 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (8) مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار.
10- ( چ ، أ ، ح ) لەدایك بوی ساڵی ( 1996 ) ڕەگەزی ( مێ‌ ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (7)مانگ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000)چوارسەدوپەنجا هەزار دینار.
لەگەڵ ڕێزدا…..

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەنییەكان

ریکلام

کوردستان

چۆن بەبێ پشکنین دەزانیت کۆرۆنات تێپەڕاندووە؟

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی لەزاری د.سوارە عەلی، پزیشکی پسپۆڕی هەناوی و دڵ و شەکرە ڕایگەیاند، كەسێك کە تووشی كۆرۆنا بێت بەم جۆرەی خوارەوە بەبێ پشکنینی کۆتایی، دەتوانێت بگەڕێتەوە ناو كۆمەڵگە و كارەکانی بکات:

 

١. ئەگەر نیشانەی كۆرۆنای تیا دەركەوت ئەوا بەلایەنی كەم ١٣ ڕۆژ بەسەر تێپەڕبوونی نیشانەكان بڕوات و لە سێ ڕۆژی كۆتایی ھیچ نیشانێكی نەمابێت.

 

٢. ئەگەر تووشی كۆرۆنا بێت و بەبێ دەركەوتنی نیشانە تەنھا پشكنینی پۆزەتیڤ بێت ئەوا دوای ١٠ ڕۆژ ئەتوانێ بگەڕێتەوە ناو كۆمەڵگە.

 

بۆ نمونە ١٢ ڕۆژ نیشانەی ھەبێت ئەوا پانزەم ڕۆژ ئەگەڕێتەوە ناو كۆمەڵگە بەمەرجێك سێ رۆژی كۆتا نیشانەی نەمابێت.

 

ئەگەر ٢٠ ڕۆژ نیشانەی ھەبێت ئەوا بیست و سێیەم ڕۆژ ئەگەڕێتەوە كۆمەڵگە بەمەرجێ سێ ڕۆژی كۆتا نیشانەی نەبێت.

 

ئەوەشی باسکرد، ھەوكردنی سییەكان بەھۆی كۆرۆناوە پیویستی بەڕێنمایی تایبەت ھەیە لەلایەن پزیشك.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پارێزگاری سلێمانی:خه‌ریكه‌ به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروستده‌بێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی بەدەنگی ئەمریکای ڕاگەیاند، دۆخی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا له‌ سلێمانی له‌ دۆخێكی سروشتیدایه‌، و تا ئێستا له‌ژێر كۆنتڕۆڵدایه‌ و دۆخه‌كه‌ باشه‌.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، ئێستا به‌خۆپارێزی و هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی دۆخه‌كه‌وه‌ به‌ره‌و كۆتاییه‌كه‌ی ده‌ڕۆن، سه‌ره‌تا ده‌ستمان پێكرد هاتونه‌ته‌ چه‌قه‌كه‌ی، ئێستا له‌ چه‌قه‌كه‌یه‌وه‌ به‌ره‌و كه‌ناره‌كان ده‌ڕۆن.

 

ئەوەشی خستەڕوو، خه‌ریكه‌ به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌م پێیه‌ بڕۆین له‌دوای 10ی ئه‌م مانگه‌وه‌ بارودۆخه‌كه‌ به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌ڕوات.

 

د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر وتیشی” ئه‌گه‌ر بتوانیین ئێمه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ گرتومانه‌ته‌به‌ر به‌رده‌وام بین وه‌ خه‌ڵك به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر خۆپارێزی هه‌روه‌ها حكومه‌ت كێشه‌ دارایی و ئابورییه‌كان چاره‌سه‌ر بكات ئه‌وا ده‌گه‌ینه‌ كه‌ناری ئارامی چونكه‌ ئێستا ده‌توانیین بڵێین خه‌ریكه‌ به‌رگرییه‌كی گشتی له‌سنوری پارێزگای سلێمانی دروست ده‌بێت وه‌ ئه‌وانه‌شی كه‌ هه‌ڵگری ڤایرۆ‌سه‌كه‌ بوون و چاكبوونه‌ته‌وه‌ بوون به‌سه‌رچاوه‌ی چاره‌سه‌رسازی بۆ ئه‌وانه‌ی تر كه‌ هێشتا بارودۆخیان ناجێگیره‌ ده‌توانن خوێن و پلازمای خوێن-ییان پێببه‌خشن، وه‌ ئێستا ئه‌زموونێكی زۆر له‌گه‌ڵ خۆپاراستن هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوون به‌ ڕێنماییه‌كان و له‌گه‌ڵ خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچاره‌سه‌ركردن هه‌یه‌، هه‌روه‌ها ئێستا به‌رنامه‌ی ته‌ندروستی ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناومانناوه‌ چاره‌سه‌ركردن له‌ماڵه‌وه‌ به‌ خۆچاره‌سه‌ركردن و هاوچاره‌سه‌ركردن له‌ڕێی هێڵه‌گه‌رمه‌كانی 122 په‌یوه‌ندی كردن به‌ پزیشكه‌ پسپۆڕه‌كان وه‌ به‌ناوه‌نده‌ ته‌ندروستییه‌كان به‌نه‌خۆشخانه‌ یان كلینكه‌ ڕاوێژكارییه‌كان، هه‌موو ئه‌مانه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ڕێنماییه‌كی زۆر ده‌ده‌ن به‌ هاوڵاتیان كه‌ تێگه‌یشتنێكی باشترییان له‌ خۆپاراستنی خۆیان هه‌بێت.”

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

ئەمڕۆ و سبەی چەند وەزارەت و دەزگایەك مووچە وەردەگرن

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

بەپێی خشتەیەكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ سێ شەممە 7/7 / 2020 مووچەی وەزارەتی شەهیدان، شەهیدانی هاووڵاتی، زیندانی سیاسی كە شایستەیان ماوە و دەزگای گشتی ئاسایش خەرج دەكرێت.

هەر بەپێی خشتەكە، سبەینێ چوار شەممە 8 /7 / 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە، دەرەوەی شار و ڕۆژی پێنج شەممەش 9/ 7/ 2020 مووچەی وەزارەتی پەروەردە، ناوشار خەرج دەكرێت.

دابەشكردنی مووچە لەكاتێكدایە كە حكومەتی هەرێم لە مانگی حەوتی ئەمساڵداین و مووچەی مانگی شوبات دابەش دەكات و زۆرێك لە فەرمانبەرانی هەرێمیش بایكۆتی دەوامیان كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان